
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: بورهان به‌رزنجی ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/٢٣
یان کوردستان با وه‌ك ئیسرائیل بێت یان ده‌ستوره‌که‌ی به دڵی میلله‌ت بێت ...
باسی ده‌ستوری کوردستان ئه‌مڕۆ بۆته باسێکی گرنکی نێوان خه‌ڵك و لایه‌نه سیایسکان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆیه خه‌ڵکی زۆر به هۆشیاری ده‌ڕوانه ئه‌م ده‌ستوره...
ده‌ستور ئه‌م سه‌رچاوه گرنگه‌ی بڕیاردانه که بۆ کاتێکی نادیار دائه‌نرێت و ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌سته به ژیانی گشت چین و کۆمه‌ڵ و تاکێکی وڵات بۆیه ده‌بێت هۆشیاری ته‌واو هه‌بێت له ناوه‌ڕۆکی ده‌ستور .
هۆشیاری به‌و واتایه‌ی هه‌موو چین و کۆمه‌ڵ و تاکێك به وردی بزانێت ئه‌م ده‌ستوره چی تێدایه‌و تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا‌و داهاتودایه بۆ کۆمه‌ڵگا.
ده‌ستوری هه‌ر وڵاتێك ده‌بێت بۆ ئه‌م خه‌ڵکه بێت که له‌م وڵاته ده‌ژین ده‌بێت تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی پێوه‌دیار بێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ڕێکی ئاینی تایبه‌ت بن یان زۆرینه‌ی له‌سه‌ر ئاینێکی دیاری کراوی تایبه‌ت بن وه‌ك کوردستان که زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسوڵمانن بۆیه ده‌بێت ڕه‌چاوی هه‌ست و ئاین وکلتورو داب و نه‌ریته گشتیه‌کان و به‌ها مرۆیه‌کان بکرێت .
ده‌ستوری هه‌ر وڵاتێك بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌یه نه‌ك بۆ جنۆکه‌و خه‌ڵکانی وڵاتانی تر و خه‌ڵکانێکی نامۆ .
ئه‌م ده‌ستوره پڕ هه‌ڵه‌یه که خه‌ڵکانی نامۆ به کۆمه‌ڵگای ئه‌م وڵاته به‌شدار بن له دارشتنی و یان له به‌ر ترسی ڕه‌خنه گرتنی بێ بنه‌مایان به دڵی ئه‌وان ده‌ستور بۆ وڵات دابنرێت .
ده‌ستوری وڵاتێکی ئه‌روپی مه‌سیحی ناتوانرێت ئێمه بڵێین ده‌بێت یاساکانی ئیسلامی تێدا جێگیر بکه‌ن چونکه ئه‌وان خۆیان سه‌ربه‌ستن بۆ وڵاتی خۆیان چ ده‌ستورێك دا ئه‌نێن و خۆیان ئه‌زانن چ ده‌ستورێك ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ میله‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاینه‌که‌یان له گه‌ڵ کولتوریان هتد ...هه‌ر چه‌نده ئێمه پێمان هه‌ڵه‌بێت ئه‌م یاسایانه‌ی که دای ئه‌نێن که‌س گوێمان لێناگرێ ڕه‌ئی ئێمه بۆ ئه‌وان یه‌کسانه به هیچ ..
بۆیه زه‌رور نیه ئێمه چاوه‌ڕوانی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی بین یان که سانیك ئاشنا به‌وان و نامۆ به ئێـه تا له ده‌ستوری وڵاته‌که‌مان ڕازیبن یان بێن ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستورو بۆمان دارێژن پۆخڵه‌واتی خۆیانمان بۆ بێنن .
زوو زوو ده‌بیستین نوێنه‌ری په‌رله‌مانی فڵان وڵات هاتون باسی ده‌ستوریان تاوتوێکرد و هتد.. .
زۆر گرنگی به ڕاو بۆچونه‌کانیشیان ئه‌درێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وڵاتانی خۆیان پڕ له‌کێشه‌ی هه‌مه‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تیه و وه زۆر به‌ئاسانی ده‌یان مافی مرۆفه‌کان پێشێڵ ده‌که‌ن و هه‌رچی به‌های مرۆیی هه‌یه له وڵاته‌کانیان نه‌ماوه .
ده‌ی چۆن که‌سانێك له سوید بێن ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستوری کوردستانه خێر له خۆ نه‌دیوه‌که‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سێ جار په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆیان کۆبێته‌وه بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی سێکس کردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان و سه‌زادانی ئه‌و که‌سانه به سه‌زایه‌کی تایبه‌ت که ئه‌م تاوانه ئه‌که‌ن که‌چی له کۆتادا شکستیان هێناو نه‌یان توانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بکه‌ن .
ده‌ی چۆن گوێ بۆ سوێد ڕاگرین و ئه‌م ده‌ستانه به دڵسۆز بزانین که په‌روه‌رده‌ی سیاسه‌ت و کولتور و فکری سوێدن تا به‌شداری بکه‌ن له ده‌ستوری ئه‌م گه‌له خێر له خۆ نه‌دیوه.
هه‌ر په‌رله‌مانه‌که‌ی سوید بوکه ئه‌م ساڵ بڕیاریان دا که هاوسه‌ر گیری هاو ڕه‌گه‌ز به یاسا به هاوسه‌رگیری بناسرێت و له داموده‌زگا حوکمیه‌کان وه‌ك هاوسه‌رگیری ئاسای تۆمار بکرێت که ئه‌نجامی ده‌نگ دانه‌که به‌م شێوه‌یه بوو 261 به به‌ڵێ بۆ ئه‌م یاسایه و 22 به نه‌خێر و 16 بێ ده‌نگ بوون .
ده‌ی ئایه چ خێرێك و چ سودێك له ڕاو بۆچونیان دا هه‌یه .بۆ ده‌بێت هه‌ر شته‌کانی بێگانه‌مان پێ جوان بێت ..
جا بۆیه ده‌ڵێین یان با ده‌ستور له کوردستان بۆ ئه‌م گه‌له موسوڵمانه کورده بێت یان نه بێت وه‌ك له ئیسرائیل نیه‌و که‌چی زۆر به وردی وبه توندی یاساکانیان له ئاینه‌که‌یانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و شانازیش به وه ده‌که‌ن که ئه‌وان پارێزگاری له یه‌هودیه‌تی خۆیان ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی ئاینه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ك ده‌ستورێکی وڵات بۆیه ده‌ستوریان نیه و تاکه وڵاتن که تا ئێستا بێ ده‌ستورن و که‌سیش زاتی ئه‌وه ناکات ڕه‌خنه‌یان لی بگرێت .
یان گه‌ر ده‌ستور ده‌نوسرێت بۆ ئه‌م میله‌ته بێت و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌ستوره‌که‌ی له ئاینی میله‌ته‌وه سه‌رچاوه بگرێت و دژ به ئاین و بیروباوه‌ڕی میله‌ت نه‌بێت و دور له بیر و ده‌ستی نامۆ و نا موسڵمان بێت.
وه ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن جا خۆ ته‌نها موسوڵمانان له کوردستان نین ئه‌وه ده‌توان یاسای تایبه‌ت به ئاین و چینه غه‌یره موسوڵمانه‌کان تایبه‌تی بێت هیچ کێشه نابێت .
بۆیه پێویسته پێش ده‌ستور خستنه ده‌نگ دانه‌وه ڕاپرسیه‌کی گشتی بکرێت ئایه کام سه‌رچاوه میله‌ت ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌گی ده‌ستور.
وه لێره‌دا یه‌کێتی زانایان و لاینه ئیسلامیه‌کان و مامۆستایانی ئاین و ڕۆشنبیرانی موسوڵمان و هه‌موتاکێکی تێگه‌یشتو به‌رپرسن به هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ناوه‌ڕکی ده‌ستور. وه هه‌وڵبده‌ن ئه‌م ده‌ستوره ته‌واو گونجاو بێت له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردی موسوڵمان .
بورهان به‌رزنجی
22.06.2009
په‌یوه‌ندیداره‌کان
- ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگریی ئه‌رده‌ن له‌نێو کوژراوانی (سی ئای ئه‌ی CIA) ئه‌فغانستاندا
- كۆیله‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م
- ڕه‌وشی كورد له‌توركیا له ئۆزاله‌وه بۆ ئه‌ردۆغان
- ڕۆژئاوا دوای ئه‌وه‌ی شیوعیه‌تی شكست پێهێنا ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی نوێ ده‌بێته‌وه
- خهبیرێك: كێشه‌ی ئابووری جیهانی بۆته هۆی زیاتر شاره‌زا بوون له ئابووری ئیسلامی.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.