
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: باوکی ئه‌سماء ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/٢٧
هه موو شتێك له باریکیدا ده‌پچڕێت به‌ڵام زوڵم له ئه‌ستوریدا ده‌بچڕێت؟!!!
باوکی ئه‌سماء بسم الله الرحمن الرحیم
بسم الله الحمد لله الصلاة والسلام علی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) أما بعد:-
ماوه‌یه‌که ده‌بینین له ئێران سه‌رانی شیعه چۆن که‌وتونه‌ته گیانی یه‌ك له سه‌ر کورسی ته‌نانه‌ت میر حوسه‌ین موسه‌وی پاڵێوراوی ئیصڵاحییهکان خۆ به‌کوشتدان له پێناوی کورسییه‌که‌یدا به شه‌هیدی حساب ده‌کات ئه‌وه‌ی که لای من گرنگه ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی سه‌رانی شیعه‌یه که له خه‌ڵکی سوننی وڵاته که‌ی ده‌کات به کوردستان و بلوجستانهکهیشییه وه له پایته‌ختێکی گه‌وره‌ی وه‌ك تاران‌دا کاتێك ئیشمان ده‌کرد له‌و کاته ناڕه‌حه‌ته‌ی که کوردی باشوری تێکه‌وتبو ده‌بوایه بۆ نوێژی جومعه ڕومان بکردایه ته سه‌فاره‌تی سعودیه چونکه سوننی بۆی نییه و ناشبێت مزگه‌وتی هه‌بێت تییایدا جاری واش هه‌بوو که ده‌چوینه بازاڕ کاتی نوێژ ده‌هات ئه‌گه‌ر بچوینایه‌ته مزگه‌وتێکی شیعه نوێژمان بکردایه یان ده‌ریان ده‌کردین یان چاویان لێ سور ده‌کردینه‌وه! به هه‌ر حاڵ ئه‌مه مشتێکه له خه‌رمان کاتێك باسی ئێران ده‌کرا وامان ده‌زانی ته‌نیا خه‌لافه‌تێکی ئیسلام که مابێت ته‌نیا له ئێران دایه تا ساڵی1997 که شه‌ڕی بزوتنه‌وه ی ئیسلامیی و یه‌کێتی روویدا به فیتی ئێران که داوای‌کرد له بزوتنه‌وه و یه‌کێتی له یه‌ك سه نگهردا بجه نگێن دژی پارتی که ئه‌وکات ته‌نیا پارتی بوو ڕێگربوو له به ردهم ئێران‌دا بۆ گه‌یاندنی چه‌ك له ڕێی خاپوره‌وه بۆ سوریا‌و له‌وێشه‌وه بۆ حیزبوڵای لوبنان! چونکه پارتی ته‌ڕه‌فی ئه‌مریکابوو به‌ڵام چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی خواویستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌م خیانه‌ته‌یان قبوڵ نه‌کرد و ڕازی نه‌بوون به یه‌ك سه‌نگه‌ری یه‌کێتیه‌کی فکره مارکسی که ئه‌فرادی وا په‌روه‌رده ده‌کات که ئه‌م گه‌ردوونه له خۆوه بووه تا.. هتد، له گه‌ڵ موجاهیدێكی ده‌ست به ده‌ستنوێژو خواپه‌رستی بزوتنه‌وه‌دا، دواتر بینیمان که چۆن بایی 3ملیۆن دۆلاری ئه‌و کاته چه‌کی فرۆشت به یه‌کییه‌تی که ئه‌و کات کۆسره‌ت ڕه‌سول سه‌رۆکی حوکمه‌تی یه‌کێتی بوو، ئه‌م چه‌که‌ش له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا سه‌رفکرا ئێرانیشمان بینی چۆن سنوره کانی داخست به سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ته‌نانه‌ت نه یهێشت ده به‌یه‌ك نه‌وتیش بێته ناو هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ هه‌ر ئه‌و کاته‌بوو که (بیت المال) داوای کۆمه‌کی کرد له هه‌ڵه‌بجه خووشکانی سه‌رپۆش به سه‌رمان ده‌هات ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ی خۆی داده‌که‌ند ده‌یخسته (بیت المال)ه‌وه تاوه‌کوو بیده‌ن به خواردنێك و ببرێت بۆ برا موجاهیده‌کانیان نه‌وه‌ك خوانه خواسته ئه‌و هه‌ڵه‌بجه و خورماڵه ئه‌مانه بکه‌وێته ده‌ستی مارکسهکانی یه‌کێتی و سه‌رپۆشه‌کانیان له ملدا بئاڵێنن و بیانخنکێنن وه ئێرانی شیعهنیزمیش وه ك کیمییایییهکهی هه‌ڵه‌بجه ته‌صویری که‌ن! به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا بینیمان چۆن یه‌کێتی چۆکی شکاو کۆسره ت ڕه‌سولیش له دوای ئه‌م شه‌ڕه‌وه که به پشتیوانی خوا تێكشکا ببڕای ببڕ نه‌یوێرا توخنی شه‌ڕێك بکه وێته‌وه که له‌گه‌ڵ ئیسلامی‌دا بێت! مێژووش ئه‌و شاهێدییهمان بۆ ده‌دات، بۆیه له‌و کاته‌وه زوڵمی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بۆگه‌نه‌ی شیعه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که بۆ مهصاڵحی خۆی ئاماده‌ن له گه‌ڵ خودی شه یطانیشدا ڕێککه‌وتن بکه‌ن وه ناشیانه‌وێت که لایه‌نێکی سوننی به هێز نه‌ك له ناو ئێران به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشدا دروست ببێت، دڕندایه‌تی شیعه به‌رامبه ر به ئه‌هلی سوننه وه‌ك گورگ وان له پێستی مه‌ڕدا له ڕاگه‌یاندن و شوێنه گشتییه‌کانیان ده‌یان شیعاری درۆیان هۆنیوه‌ته‌وه تا وا قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵکی هه‌ژاری سوننه داماوو بێشوانهکه بکه‌ن که شیعه‌و سوننه بران دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌ردولا ئه‌مریکایه! به ڵام ئاماده‌یشی تێدایه له گه‌ڵ ئه‌مریکا گیراوی سوننه ئاڵوگۆر پێ‌بکات له گه‌ڵ ئه‌ندامانی موجاهیدین خه‌لقی به‌رهه‌ڵستکاری ئێرانی‌دا! که پێموایه شیعه و ئه‌مریکا ته‌نیا خه‌ریکی خۆ به‌هێزکردنن به یه‌کتری هه‌ردولاشیان ده‌یان هاوپه‌یمانێتی مۆر ده‌که‌ن له دژی ئه هلی سوننه و جه‌ماعه دا، ماوه‌یه که سوکایه‌تی ئاخونه‌کانی شیعه بۆ سه‌ر دایکه عایشه و ئیمامی عومه‌رو ئه‌بووهوره‌یره و ده‌یان هاوه‌ڵی دیکه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به ئاشکرا له سه‌ر مینبه‌ره‌کانیانه‌وه ده‌بیستین و ده‌بینین به ده‌یان زانا‌و مامۆستا‌و گه‌نجانی سوننی ده‌بینین ڕاپێچی زیندانه‌کان ده‌کرێن یان له سه‌ر شه‌قام گه‌ردنیان به به‌رچاوی که‌سوکارو خزم و دۆستانه‌وه به ترافیکه‌کانی سه‌رشه‌قامه‌وه له سێداره ده‌درێن، شتی که زۆره باسی که‌م ئه‌وه‌نده به‌سه له کۆتاییدا ده‌ڵێم سه‌د ڕه حمهت له پێشینان که فه‌رمویانه هه‌موو شتێك له باریکیدا ده بچڕێت به‌ڵام زوڵم له ئه‌ستوریدا ده‌بینین چۆن ماوه‌یه‌که سه‌رانی شیعه شه‌ڕیانه له سه‌رکورسی گه‌ر ورد بیته‌وه چۆن توندڕه‌وه‌کانی پارێزگاران که خامنه‌ئی پشتگیریان ده‌کات ڕێگه ناده ن حیزبێكی شیعه‌ی میانڕه‌ویش حوکم بگرێته ده‌ست! داواکارم له مسوڵمانانی ئه‌هلی سوننه چیتر با شیعه خۆڵ نه‌کاته چاومان ئاگاتان له پێکه‌نینی ڕێوی بێت با چیتر نه‌ڵێین ئێران لانه ی مسوڵمانانه! به‌ڵکوو ئێران دوژمنی سه‌رسه‌ختی مسوڵمانانی بێشوانی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ته.
(وصلی الله علی حبیبینا محمد وعلی اله و أصحابه ومن تبعه بإحسان إلی یوم ا‌لدین )
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.