
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ڕێناز ڕێكه‌وت: ٢٠٠٩/ ٦/٣٠
مه‌رجه‌کانی تۆبه کردن؛ تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه
مه‌رجه‌کانی تۆبه‌کردن
زانایان چه‌ند مه‌رجێکیان باس کردووه بۆ تۆبه‌کردن که ده‌رهێنراوه له ئایه‌ت و فه‌رموده ڕاسته‌کان { بڕوانه -ریاض الصالحین- للامام النووی و -مختصر منهاج القاصدین- لابن قدامة المقدسي} ، چونکه تۆبه هه‌ر ته‌نها وشه‌یه‌ک نییه زمان ده‌ری ده‌بڕێ به‌ڵکوو ده‌بێ کرده‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بێ که به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ڕاستگۆیی تۆبه‌کاره‌که .
جا مه‌رجه‌کانیش ئه‌مانه‌ن:
1- په‌شیمان نوواندن له‌سه‌ر کردنی تاوان: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الندم توبة) رواه أحمد و غیر صحیح الجامع (6803) واته: په‌شیمانی خۆی له خۆیدا تۆبه کردنه.
2- وازهێنان و ته‌رک کردنی تاوان.
3- سوور بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌م تاوانه.
4- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماف و حه‌قه‌ی که به‌هۆی تۆبه‌کردنه‌که‌وه ده‌بێ بیده‌یته‌وه، وه‌ک ئه‌و شتانه‌ی له صه‌ڵکیت بردوه یان داوای لێبووردن و خۆش بوون یان ته‌نازول کردن بۆ خاوه‌ن حه‌قه‌که.
تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه :
وه پێویسته تۆبه‌که به ئیخلاصی بۆ خوای گه‌وره بێت نه‌ک له‌به‌ر مه‌رامێکی تر یان له‌به‌ر نه‌بوونی توانا له‌سه‌ر تاوان کردن ، ئه‌وکاته ئه‌مه به تۆبه کردن دانانرێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک بچێت بۆ دزیکردن و هیچی ده‌ست نه‌که‌وێت بیدزێت ، یان یه‌کێک واز له عه‌ره‌ق خواردن بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک ئاگاداری کردۆته‌وه له زیانه‌کانی ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌قی ده‌ست ناکاوێت .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إن الله تعالی لا یقبل من العمل إلا ما کان له خالصا ، وابتغی به و جهه) رواه النسائي صحیح الجامع (1856) واته : خوای گه‌وره کرده‌وه‌کان وه‌رناگرێ ئیللا ئه‌وه‌ی له پێناو ئه‌ودا کراوه و ئیخلاصی بۆ خوا تیا بووه .
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- سه‌گ ڕاگرتن له ماڵدا حه‌رامه و وێنه‌که‌یشی هه‌ڵناواسرێ.
- دوو وشه‌ی(الخلوة) و (الإختلاط) مانای چییه؟
- ماچکردنی ئه‌ندامی یه‌کتر له نێوانی ژن و مێردا دروسته.
- ئایا پاره‌ی سۆسیال حه‌ڵاڵه؟
- ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێی له نوێژدا دیار بێت دروسته؟
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟