|
دانیشتن له‌ته‌ك ئاواره‌دا
له نووسینی: د. محمد بن عبدالرحمن العریفي
وه‌رگێڕانی: باوکی میرۆ
به ناوی خوای به‌خشه‌ری دلۆڤان
سوپاس بۆ خوا و دروود و سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). پاشان:
مامۆستایه‌ك بۆی گێڕامه‌وه و وتی که من له وڵاتێکی ئه‌ورووپایی بووم که ئاواره‌بووی زۆری له‌و په‌نابه‌ره موسڵمانانه تێدا بوو که بۆ ژیانێکی باشتر نیشته‌جێی ئه‌م وڵاتانه ببوون. پاش ئه‌وه‌ی له نوێژی ته‌راویح بوومه‌وه و وتارێکم دا، یه‌کێك له برا به‌ڕێزه‌کان هاته لام و وتی: ”ئه‌ی مامۆستا، یه‌کێك له برا عه‌ره‌به‌کان هه‌واڵی هاتنی تۆی بۆ ئێره بۆ بانگه‌واز (دعوة) بیستووه و ئیتر حه‌زی کرد کوڕه‌که‌ی ببینی”. منیش ســـه‌رم ســـــوڕما و وتم: کوڕه‌که‌ی ببینم؟!!! ئه‌ی بۆ چاوم به خۆی نه‌که‌وێت؟!!! ئه‌ی بۆچی نایه‌ت بۆ لام و خۆی داوای ئه‌وه‌م لێ بکات؟
ئه‌ویش وتی: ”ئه‌و نوێژمان له‌گه‌ڵدا ناکات، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی تووشی گرفتێك بووه و ئه‌ویش تۆی ده‌وێت تا به‌شداریی چاره‌سه‌رکردنی بکه‌یت.”
ئیتر سواری ئوتومبیله‌که‌ی ئه‌م برایه بووین و ڕۆیشتین بۆ ئه‌وێ.
کاتێك ڕۆیشتینه ژووره‌وه، ده‌بینین پیاوێکی پیره که ته‌مه‌نی له شه‌ســت ساڵ تێپه‌ڕیوه. ده‌رکران و ده‌ربه‌ده‌ری، ئه‌شکه‌نجه و زیندانی له ته‌مه‌نیدا زۆر دیبوو، پاشان چاره‌نووس له‌ته‌ك جگه‌رگۆشه‌کانیدا له وڵاتی کافراندا گیرساندبوویه‌وه. جا به‌ئاسووده‌یی له‌وێ ده‌ژیا و دڵنیا له‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزی له هه‌موو جێگایه‌که‌وه بۆ دێت. به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی کردم و پاشان بردمیه ژووری دانیشتنه‌وه.
پاش ئه‌وه باسی به‌شێك له به‌سه‌رهاتی پڕئازاری ژیانی بۆ کردم که چۆن دوای کوێره‌وه‌ری و ڕه‌نجی گه‌نجێتی بۆ ده‌ستکه‌وتنی ئاسووده‌یی له کاتی پیریدا هاتووه بۆ ئه‌م وڵاته. لێم پرسی: ”ده‌ی ئاسووده‌یییت بینیه‌وه؟”
وتی: ”ئه‌وه‌ی له خه‌ڵک دیاره: به‌ڵێ، ماڵێکی به‌رین (فراوان)، ئوتومبێلێکی جوان، پاره‌یه‌کی باش، نه ئیش و نه ماندووێتییه‌ك، نه زه‌حمه‌ت و نه ڕه‌نجێك، نه ئاواره‌بوون و نه ترسێك. هه‌رکه‌س ده‌مبینێت وا گومان ده‌با من ئاسووده‌خه‌یاڵم و ئاوات ده‌خوازێت له جێی من بێت. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که من له هه‌موو که‌س چاره‌ڕه‌شترم. نه ده‌سته‌ڵاتی کوڕه‌کانم ماوه نه هی كچه‌کانم. ده‌سته‌ڵاتی خێزانیشمم نه‌ماوه. به‌ڵکوو هه‌ست ناکه‌م که من مرۆڤێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی و به‌رپرسیارێتیم. ژیانم زۆر دووباره‌یه، به‌ڵکوو زۆر تاڵه. وا هه‌ست ده‌که‌م که من ئامراز یان ئامێرێکم که خاوه‌نه‌که‌ی چاوه‌ڕێی کاتی تێکچوون و خراپبوونێتی تا بیگۆڕێته‌وه به دانه‌یه‌کی تر.”
پاشان ئه‌م پیره گه‌وره‌یه کۆتایی به قسه خه‌ماویه‌کانی هێنا و وتی: ”ببووره ئه‌ی مامۆستا! من داوای چاوپێکه‌وتنتم بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که ئه‌م هه‌موو خه‌مه‌ت بده‌مێ، که ئه‌وه تاکه دانیشتنێك ناتوانێ له خۆی بگرێت. به‌ڵکوو ویستم که بۆ گرفتی گه‌نجترینی منداڵه‌کانم چاوم پێتان بکه‌وێت. مامۆستا، گه‌نجترینی منداڵه‌کانم ته‌مه‌نی نۆزده ساڵه و کاتێك هاتین بۆ ئه‌م وڵاته پێنجساڵان بوو. له قوتابخانه‌کانی (فێرگه‌کانی) ئه‌م وڵاته‌دا خوێندوویه‌تی و تێکه‌ڵ به خه‌ڵکه‌که‌ی بووه له قوتانخانه‌کانیان و له بازاڕه‌کانیاندا، له ماڵه‌کانیان و له یاریگاکانیاندا. وهتد... منیش پێشی هیچم لێ نه‌ده‌گرت، ته‌نانه‌ت به هیچ شێوه‌ك ده‌ستم له ژیانی وه‌رنه‌ده‌دا! چونکه په‌روه‌رده‌ی نوێ (مودێڕن) وا ده‌خوازێت. خۆ ئه‌گه‌ریش بمویستایه دڵنیابه نه‌مده‌توانی پێشی هیچی لێ بگرم. جا با حه‌رام، به‌دڕه‌وشتی یان شتێکی تر بووایه؛ چونکه ده‌یتوانی به ئاگادارکردنه‌وه‌ی پۆلیس ببێته هۆی زیندانکردن و سزادانم. سه‌رت نایه‌شێنم، کوڕه‌که‌م ماوه‌یه‌کی زۆره نه نوێژ ده‌کات نه ڕۆژوو ده‌گرێت. ته‌نانه‌ت هه‌ر باوه‌ڕی به ئایین نییه. هه‌موو ئایینه‌کان به سته‌م له‌سه‌ر به‌نده‌کان (کۆیله‌کان) ده‌داته قه‌ڵه‌م.
به‌م دوایییانه ته‌واو حاڵی به‌ره‌و شڕی ده‌چێت و له ژووره‌که‌ی خۆی گۆشه‌گیر بووه و تێکه‌ڵیمان ناکات. ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه که هه‌موو به‌یانییه‌ك به تیغ (مووس) سه‌ری خۆی پاك ده‌تاشێت و قسه‌ی سه‌یر و شاز ده‌کات!!!
ده‌کرێت بانگی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاوت پێی بکه‌وێت؟ به‌شکم خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ چاکی بکاته‌وه؟”
وتم: ”هیچ کۆسپێك نییه بۆ بینینی.”
ئینجا باوکی دلۆڤان بانگی کرد: ”موحه‌ممه‌د، هۆ موحه‌ممه‌د!”
پاش تاوێك، موحه‌ممه‌دمان لێ هاته ژووره‌وه. لاوێکی به‌گوڕوتینی چالاك. له‌ته‌ك ئاره‌زووه‌کانی چاك به یه‌کتریان ڕابواردبوو.. ده‌ستی بۆ درێژ کردم و وتی: ”سڵاوت لێ بێت!”
- سڵاو له تۆش، موحه‌ممه‌د چۆنی؟
باوك خۆی تێهه‌ڵقورتاند و وتی: ”موحه‌ممه‌د ئه‌م مامۆستایه هاتووه تا له‌باره‌ی ئه‌و ڕامانانه‌ی که هه‌میشه لای من ده‌یانورووژێنیت گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا بکات. کوڕه‌که‌م تۆ موسوڵمانی. ڕۆڵه‌گیان زۆر گوناهه. کوڕه‌که‌م ... پاشان پیره‌پیاو ده‌ستی کرد به گریان و گریانه‌که‌ی تاوی سه‌ند. ئینجا بێده‌نگ بوو.
جا به مو‌حه‌ممه‌دم وت: ”باوکت باسی کرد که چه‌ند پرسیارگه‌لێکی ئایینیت هه‌یه، ئایا ده‌کرێت گوێم لێ بێت؟ به‌ڵام –ببووره- به‌ر له‌وه ئایا زمانی عه‌ره‌بی باش تێ ده‌گه‌یت؟"(١)
وتی: ”له زۆری تێ ده‌گه‌م، به‌ڵام به زمانی کتێبی (الفصحی) له‌گه‌ڵم مه‌دوێ!”
منیش پێم وت: ”سه‌ره‌تا ئه‌ی موحه‌ممه‌د: ئایا تۆ قه‌ناعه‌تت هه‌یه که خوا هه‌یه؟”
وتی: ”قه‌ناعه‌ت واتا چی؟!!!”
پێم وت: ”واته: ئایا تۆ باوه‌ڕت به بوونی خوا هه‌یه؟”
وتی: ”باوه‌ڕ واتا چی؟!!!”
جا پێم وت: ”?Do you believe Allah”
وتی: ”ئۆی!! به‌ڵێ، به‌ڵێ.”
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خۆی عه‌ره‌ب و دایك و باوکی عه‌ره‌ب بوون و له وڵاتێکی عه‌ره‌ب له‌دایك ببوو!!!
|