|
ئیسلامی سیاسی
نووسینی: دكتۆر: جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس، سه‌رۆكی زانكۆی ئیسلامی كراوه (واشنتۆن)
وه‌رگێڕان: صلاح ستار.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌سته‌واژه‌ی (ئیسلامی سیاسی) وه‌ك ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی (ئوصولیه‌ت) دروستكراوێكی رِۆژئاواییه‌و دزێو‌و چه‌په‌ڵه‌كانی به كارهێنه‌رانی بیری رِۆژئاوایی هاوردویانه‌ته وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌و پێشی دڵخۆشن و كه‌یف و سه‌مای بۆ ئه‌كه‌ن، كردویانه‌ته فێڵێك بۆ ته‌ڵه‌كه‌بازی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی له‌بێ باوه‌ڕی و ئینكاركردنیان به‌رامبه‌ر به دین و به‌ربه‌ست بونیدا. به‌هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێ جێگیر‌و سه‌وابته‌كانی ئیسلام هه‌ڵوه‌شێنن و كه‌سیش رێگیریان نه‌كاتو نه‌ڵێت به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه.
سه‌ره‌تا با بزانین كه مه‌به‌ست به ئیسلامی سیاسی كێیه لای رِۆژئاواییه‌كان؟ مه‌به‌ستی یه‌كه‌میان ئه‌و كۆمه‌ڵه ئسلامیانه بوو له به جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها پاكستان و هیندو ئه‌ندونیسیاو مالیزیا و شوێنانی تریشدا بڵاو ببونه‌وه‌و بانگه‌وازیان ئه‌كرد تاكو وڵاته‌كانیان ئیسلامی بێت و فه‌رمانڕه‌وایی به‌وه بكات كه خوا هێناویه‌ته خواره‌وه.كه‌واته مه‌به‌ستی ڕۆژئاوا به ئیسلامی سیاسی ئه‌و تاك و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه‌ن كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی خوا ئه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان.
نه‌یارانی ئیسلامی سیاسی چی لێ ده‌گرن؟
یه‌كه‌مgm له سه‌ره‌تای دوباره سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه‌وه ڕۆژئاواییه‌كان به دیارده‌یه‌كی نامۆیان له قه‌ڵه‌مدا چۆن دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی حوكمی داگیركه‌ری و ئیستیعماریان كه گومانیان وابوو توانیویانه حوكمێكی عیلمانی له سه‌ر په‌یڕه‌وی رِۆژئاوایی دامه‌زرێنن و له ناو گه‌لانی ئیسلامی‌دا بیچه‌سپێنن، وه دانانی چه‌ند بنه‌مایه‌كی به‌هێزی شوێن كه‌وتنیان و زه‌مانه‌تی پارێزگاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا بێت، زۆر قورس كه‌وت لایان كه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ئه‌م تۆوه بڕوێت و سه‌رده‌ر بكات كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م عیلمانیه‌ته بێت كه وا بینیویانه‌و هه‌موو جیهانی به گشتی گرتۆته‌وه. چۆن كۆمه‌ڵانێك دروست بوون و گه‌شه‌یان كردووه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌وژمه‌جیهانیه ئه‌ڕۆن و ئاڕاسته‌یان وه‌رگرتووه، وه بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه ئه‌كه‌ن بۆ حوكمی ئاینیی ئیسلامی؟
وه دووه‌م: چونكه ڕاو بۆچونی به‌ربڵاو له نێویاندا-ناڵێم ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه باوه‌رِی پێی بێت-ئه‌وه‌یه كه ئاین پێویسته شتێكی تاكه‌كه‌سی بێت له نێوان به‌نده‌و خوای خۆیدا، ئاین لای ئه‌وان هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی نیه له ژیانی گشتیدا به تایبه‌ت سیاسه‌ت، ئه‌وانه وا ئه‌بینن كه خه‌ڵكی وازیان لێ بهێنرێت ئیتر چی هه‌ڵئه‌بژێرن و چی ئه‌كه‌نه به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن به ئاره‌زووی خۆیان بێ،وه ده‌بێت كه له سه‌ر یه‌كسانی ته‌واو له نێوان هاووڵاتیاندا ده‌مه‌زرابێت به چاو پۆشین له هه‌رچی بیروباوه‌رِێك كه هه‌یانه‌وه باوه‌رِیان پێیه‌تی.(مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی ئاین هیچ ڕۆڵێكی نه‌بێ له ناو خه‌ڵكیدا به نموونه زۆر ئاسایی بێ ژنێكی موسڵمان شوو بكات به پیاوێكی كافر یان جوو یان گاوور)وه‌رگێڕ
سێیه‌م: چونكه دوباره ڕای به‌ربڵاو له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه كه ده‌قه ئاینیه‌كان سنوردارن به‌و كات و شوێنه‌ی كه تیایاندا ده‌ركه‌وتون و هاتونه خوارێ، جا له به‌ر ئه‌وه پێویسته تێگه‌یشتنمان بۆیان وه‌ك ئه‌وه نه‌بێت كه چۆن نوسراوه‌و دیار‌و به‌رچاوه، به‌ڵكو پێویسته ته‌ئویل بكرێت(له‌ماناكانی خۆیان لا بدرێن) تا به شێوه‌یه‌ك بن كه له گه‌ڵ ڕۆشنبیری سه‌رده‌مدا بگونجێن.
چواره‌م: چونكه تیایاندایه كه گومانی وایه بانگه‌شه كردن بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كردن به‌وه‌ی خوا هێناویه‌ته خوارێ دیارده‌یه‌كی تازه‌یه‌و له پێشدا له ئیسلامدا ئه‌مه نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه جێی خۆیه‌تی و گونجاوه كه به ئیسلامی سیاسی وه‌سف بكرێت تاكو جیا بكرێته‌وه له ئیسلامی ئاینیی.
پێنجه‌م:چونكه وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كانی ئیستیغلالكردنی ئاینیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی تیا به دی كردووه.
له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌وه‌و هاوشێوه‌كانیان له ڕابوردوو وه به‌رده‌وامیش دوژمنێكی توند‌و به هێزی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه بوون كه به‌و وه‌سفه‌ی كه ئه‌وان ناوی ئه‌به‌ن به ئیسلامی سیاسی وه‌سف كراوون هه‌م له ڕووی هزرو بیره‌وه و هه‌م له ڕوی كرده‌وه‌شه‌وه، به شێوه‌یه‌ك بۆنه‌ته سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئه‌م دیارده‌یه، هه‌رچی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌یه ژێرڕكێفیان كردووه بۆ جه‌نگ دژی ئه‌م دیاره‌ده‌یه، ئه‌وانه‌ش كه له‌م جه‌نگه‌دا پاڵپشتیانن و پشتیوانیان لێ ئه‌كه‌ن پاشكۆو كلكه‌كانیانن له دوڕووه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی كه له سه‌ر پاشه‌ڕۆی بیر‌و پرِوپاگه‌نده‌یان ئه‌ژین كه به ڕاستی شه‌ڕ‌ه‌كه‌یان درێژكردۆته‌وه له‌م رِۆژگاره‌ی ئێمه‌داو ته‌نانه‌ت وڵاتانێكی گرتۆته‌وه كه باوه‌ڕیان به بنه‌مای جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تیش هه‌یه!
وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌كان وا ئه‌بینن كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان له سه‌رینی له ئاین و هزرو بیر‌و ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت نه‌ریت و خووش له خواردن و له به‌ركردن و یاری و جدیه‌تدا، به‌ڵكو هه‌رچیه‌كیان هه‌یه له مێژوو و هه‌رچ ئه‌زمونێك كه كردبێتیان و پێیدا تێپه‌رِیبن، وه هه‌رچیه‌كه له‌وانه‌ی كه دایان ناوه‌و نوسیویانه له بواره‌كانی ژیان، هه‌ر ئه‌وه كارێكی سورشتیه‌و هه‌ر ده‌بێ وابێ و گه‌لانی تر ده‌بێ پاشكۆیان بن، وه ئه‌وه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێ ئه‌وه توشی لاپه‌ڕی و شزوز بووه‌و پێویستی به ته‌فسیرو لێكدانه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێ؛ كه هه‌ر به ڕاستی هه‌ندێكیان كۆششیان كردووه كه ته‌فسیرێك بۆ ئه‌م (دیارده)یه ببنێته‌وه. جا له‌وه‌ی كه دڵی خۆیانیان پێ خۆش كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دیاره‌ده له ده‌ره‌نجامی بار‌و دۆخێكی كوتوپرِه(طارٍیء) دروست بووه كه حوكم‌و فه‌رمانڕه‌وای زۆره ملی‌و سه‌پێنراوو دواكه‌وتوییانه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی ئابوری و سه‌بازی و سیاسی كه ئه‌م وڵاتانه پێوه‌ی گرفتار بوون كه ئه‌م جۆره له بزوتنه‌وانه تیایا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندووه به تایبه‌ت له جیهانی عه‌ره‌بیدا، وه چاره‌سه‌كردنه‌كه‌شی به‌وه ده‌بێت كه پاڵه په‌ستۆ بخرێته سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه تاكو زیاتر كراوه‌ترو دیموكڕاسی بن، وه یارمه‌تیان بدرێت به شتێك له گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشچونی ئابوریان و كه بتوانی حاڵ و وه‌زعی گه‌نج و لاوان و خه‌ڵكی ناڕه‌زاو بۆڵه بۆڵكه‌ری وڵاته‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، جا كاتێك ئه‌و چاكسازیانه ڕویاندا و بار‌و دۆخی كۆن لاچوو ئیتر به لاچونی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی لا ئه‌چن و نامێنن كه گرنگترینیان دیارده‌ی ئیسلامی سیاسیه.
[ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: ئه‌و دیاردانه‌ی باسیان كردن به‌ڵێ(فعلا) له‌وانه‌یه(یحتمل) له هۆكاره‌كانی ته‌شجیعركردن و هه‌ڵنانی ئه‌وه بێت كه ناوی ئه‌به‌ن به دیارده‌ی ئیسلامی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گومانی تیا نیه ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌و دروستكه‌ره‌كه‌رو بونیاد نه‌ری نیه، هه‌ركه‌سێك كه كه‌مترین شاره‌زایی له ئاین و مێژووی مسوڵمانان هه‌بێت ئه‌زانێت كه مه‌سه‌له‌ی پابه‌ند بوون به‌وه‌ی كه خوا ناردویه‌تیه خوارێ له كاروباری سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌واییدا كارێكی ڕه‌سه‌ن و چه‌سپووه له ناو ده‌قه‌كانی ئیسلامدا: له ده‌قی كتێبه‌كه‌یدا، سوننه‌ت و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلى الله عليه وسلم)، قسه‌ی زانایانی، وه به ڕاستگرتن و سه‌لماندنی ئه‌مه له واقعی مێژوی خۆیدا كه له مێژووی به‌رینی موسڵماناندا شتێكیان نه‌ناسیوه ناوی ده‌سه‌ڵاتی عیلمانی بوبێت، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له ده‌ره‌وه هاتووه‌و سه‌پێنراوه به سه‌ریانداو سه‌رپشكی خۆیانی تیا نه‌بووه، به‌ڵكو به زۆر‌و داپڵۆسین دراوه به سه‌ریدا، ئه‌و رِۆژه‌ی كه سوپای ڕۆژئاوا ده‌ستی گرت به سه‌ر وڵاته‌كانیاندا، وه ته‌نانه‌ت ئه‌م عیلمانیه‌ته نامۆ‌و ده‌خیله نه‌گه‌شتۆته ڕاده‌ی عیلمانیه‌ته‌كه‌یان له بواری دورییان له ئاینه‌وه‌و له گه‌ڵ عیلمانیه‌ته‌كه‌شایاندا هه‌ر بانگه‌شه‌ی جۆرێك له دینداری ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه نه‌رێی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهانی ئیسلامی عیلمانی بێت، وه وا ئه‌بینن كه هه‌ڵه‌یه كه ئیسلامی (الاسلامیه) دابنرێت (به مانای چالاكی سیاسی بزوتنه‌و ئیسلامیه‌كان) له به‌رامبه‌ر عیلمانیه‌ت (العلمانیه)دا(1).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|