|
چوونه‌ژووره‌وه‌ی موسڵمانان قه‌ده‌غه‌یه!
شوێنی نمایشی شانۆ، شوێنه تێكه‌ڵاوه‌كان، قاوه‌خانه‌كان، سینه‌ماكان...
خۆ ئه‌گه‌ر بیرت له چونه‌ژووره‌وه كرده‌وه، ئه‌وه له پێشدا ئه‌م پرسیارانه له خۆت بكه:
ئایا ڕووی جوان و باش و گه‌شاوه‌ی تێدا ده‌بینیت كه یادی خوات به‌بیر بێنێته‌وه؟!
ئایا حه‌ز ده‌كه‌یت له‌و كاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دایت مردن میوانت بێت و یه‌خه‌ت پێ بگرێت؟!
ئایا ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌ت چووه ئه‌و شوێنانه فێری گوێڕایه‌ڵی و چاكه‌كاری ده‌بێت به‌رامبه‌رت؟!
ئایا شوێنانێكن كه مناڵه‌كه‌ت تیایاندا فێری كاری باش، جوامێری و ڕه‌وشتبه‌رزی ببێت؟!
ئایا حه‌ز ده‌كه‌یت نامه‌ی كرده‌وه‌كانت ئه‌وه‌ی تێدا نووسرابێت كه تۆ چوویته ئه‌و شوێنانه‌وه و تیایاندا ماویته‌وه؟!
له‌یادت نه‌چێت كه دوو فریشته (ملائکة) لای ڕاست و چه‌پته‌وه هه‌ن، هه‌موو كرده‌وه‌كانت ده‌نووسنه‌وه و هیچ شتێك له‌یاد ناكه‌ن!
له كۆتاییشدا یادی فه‌رمووده‌ی خوای (متعال) بكه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً [الإسرا‌ء: ٣٦].
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|