پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران :: چه‌ند خاڵێکی گرنگ
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٠٨ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پێغه‌مبه‌ران هه‌موو له‌ پیاوانن
پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان له‌ پیاوان بوون، هیچ كه‌سێك له‌ ئافره‌تان نه‌كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر، ئه‌مه‌ش رِای دروست و به‌ جێی زانایانی ئیسلامه‌، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:{ وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلاَّ رِجَالاً نُّوحِي إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ الْقُرَى: ئێمه‌ كه‌سمان نه‌ناردووه‌ له‌ پێش تۆدا جگه‌ له‌ پیاوانێك كه‌ هه‌ڵمانبژاردوون له‌ خه‌ڵكی شاره‌كان و نیگایان بۆ ده‌نێرین}یوسف:109. كه‌واته‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌ پیاوان بوون.
هه‌ندێك رِایان وایه‌ كه‌ ئه‌شێ پێغه‌مبه‌رانیش له‌ ژنان بوبن و نمونه‌ ئه‌هێننه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ دایكی موسا و مه‌ریه‌م له‌ پێغه‌مبه‌ران بوون، به‌لاَم ئه‌مه‌ رِایه‌كی لاوازه‌و كۆرِای زانایان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ران ته‌نها له‌ پیاوانن و خوای گه‌وره‌ كه‌سی له‌ ژنان نه‌كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر.
حیكمه‌ت و دانایی ناردنی پێغه‌مبه‌ران له‌ پیاوان:
یه‌كه‌م: كه‌سێك كه‌ ئه‌كرێته‌ پێغه‌مبه‌ر پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكدا كۆبێته‌وه‌و به‌ره‌ورِویان بێته‌وه‌و قسه‌یان له‌ گه‌ڵ بكات و به‌ نهێنی و ئاشكار دانیشتنیان له‌ گه‌ڵ بكات و له‌ ناویاندا هه‌ڵس و كه‌وت بكات، هه‌ر خۆی بێت یان له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بێت، پێویسته‌ له‌ سه‌ری كه‌ هه‌ڵسێ بانگه‌وازه‌كه‌ی بلاَو بكاته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت، یان خۆی كۆچ بكات و ولاَت به‌ جێ بێڵێت، وه‌ زۆرێكی تریش له‌ ئه‌رك و قورسایی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه‌ ئه‌مانه‌ ناتوانن چینی ئافره‌تان پێی هه‌ڵسن و توانایان به‌ سه‌ریدا ناشكێت وه‌ك پیاوان.
دووه‌م: له‌ ئه‌ساس و بنچینه‌دا رِاگێرێتی (القوامة‌) بۆ پیاوانه‌ له‌ سه‌ر ئافره‌تان، جا ئه‌گه‌ر ژن پێغه‌مبه‌ر بوایه‌ ده‌بوو ئه‌و رِاگر بوایه‌ به‌ سه‌ر پیاوانه‌وه‌و (قوامة) له‌ گه‌ردنی ئه‌ودا بووایه‌ به‌ سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌وه‌، چونكه‌ نابێت بۆ هیچ كه‌سێك قوامه‌ی هه‌بێت به‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌.
سێیه‌م: ئافره‌تان له‌ ژیری و ئایندا كه‌موكورِییان هه‌یه‌، به‌وه‌ی كه‌ زۆرجار چه‌نده‌ها رِۆژ به‌ سه‌ریاندا تێ ئه‌په‌رِێت به‌ هۆی خوێنی مانگانه‌وه‌ نوێژ ناكه‌ن، یان رِۆژوو ناگرن، یان سه‌رجه‌م به‌ندایه‌تیه‌كانی دیكه‌یان له‌ سه‌ر نامێنێت له‌و كاته‌دا، كه‌ ئه‌مه‌ش نابێت له‌ پێغه‌مبه‌راندا رِوو بدات.
چووارم: پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێویستی به‌ كه‌سانێكی خاوه‌ن رِای په‌سه‌ندو بیرتیژو خاوه‌ن برِیار هه‌یه‌ له‌ كات وشوێنی خۆیدا بتوانێت برِیاری گونجاو شیاوو بدات، پێویستی به‌ كه‌سانێكه‌ كه‌ پێشه‌وایه‌تی و سه‌رقافڵه‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانیان بكه‌ن به‌ چاكترین شێوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پیاواندا زیاتر به‌رجه‌سته‌ ئه‌بێت وه‌ك له‌ ژنان.
كه‌واته‌ له‌ دانایی و حیكمه‌ت و كاردروستی خوای گه‌وه‌ره‌ بووه‌ به‌ مرۆڤایه‌تی كه‌ پێغه‌مبه‌رانی له‌ پیاوان هه‌ڵبژاردووه‌، تا بتوانن ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ ئه‌درێته‌ سه‌ر شانیان بێ كه‌م و كورِی ئه‌نجامی بده‌ن، چون ناكرێت كه‌سێك بكرێته‌ پێغه‌مبه‌رو نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی رِاپه‌رِێنێت یان كه‌مته‌رخه‌میان تیا بكات.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠