پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: نووسراوه‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٦٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/١٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چه‌ند خاڵێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان
باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان بنه‌مایه‌كی بنچینه‌ییه‌ له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، به‌ بێ ئه‌وه‌ ئیمان به‌ بنه‌ماكانی دانامه‌زرێت و مرۆڤ پێی نابێته‌ باوه‌ڕدار، واته‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌ركانه‌كانی دیكه‌ی ئیسلام هه‌بێ به‌ڵام بێ باوه‌ڕ بێ به‌ یه‌كێك له‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان ئه‌وه‌ به‌ بێ باوه‌ڕ ئه‌ژمێررێت و باوه‌ڕه‌كه‌ی لێ وه‌ر ناگیری، چونكه‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان یه‌كه‌یه‌كی لێك نه‌پچڕاون و هه‌موویان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتونه‌ خوارێ بۆ پێغه‌مبه‌رانی خۆی.
به‌ڵگه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ خوای متعال ده‌فه‌رموێ: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ آمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِيَ أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللّهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيدًا (النساء:١٣٦) [ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌رده‌وام و دامه‌زراو بن له‌ سه‌ر ئیمان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به‌و قورئانه‌ش هاتۆته‌ خوارێ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و كتێبانه‌ش كه‌ پێشتر ڕ‌ه‌وانه‌ كراوون، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێ به‌ فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه‌ به‌ ڕاستی به‌و په‌ڕی گومڕایی گومڕا بووه‌]
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ فه‌رموده‌كه‌ی جبریلدا كه‌ هات بۆ لای و سه‌باره‌ت به‌ هه‌رسێ پله‌ی ئیسلام و ئیمان و ئیحسان پرسیاری لێكرد فه‌رمووی: ( الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ) رواه البخاري ومسلم .[باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕت ببێ به‌ خواو فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی] بوخاری و مسلم ڕیوایه‌تیان كردووه‌.
جا ئیمان به‌ كتێبه‌كان چه‌ند خاڵێك له‌ خۆ ده‌گرێ و ده‌بێ موسڵمان به‌و شێوه‌یه‌ باوه‌ڕی به‌ كتێبه‌كان ببێ ئه‌نا باوه‌ڕه‌كه‌ی ناته‌واوه‌و لێی وه‌رناگیرێ:
یه‌که‌م: باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كتێبانه‌ فه‌رمووده‌ی خوان و قسه‌و گوفتاری جگه‌ له‌ خوا نین، وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ پێیان دوواوه‌ به‌و شێوه‌ كه‌ ویستی له‌ سه‌ر بووه‌(كما شاء)، له‌ سه‌ر ئه‌و ڕوو شێوه‌یه‌ كه‌ ویستویه‌تی.
دووه‌م: باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌ به‌ پێویست گه‌ڕاوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی ئه‌و كتێبانه‌یان بۆ هاتۆته‌ خوارێ كه‌ گوێڕایه‌ڵیان بكه‌ن و ملكه‌چ بن بۆیان، حوكم و فه‌رمانڕه‌واییان پێ بكه‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی ته‌ورات هاته‌ خواره‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕایئل پێیان ئه‌فه‌رموێت:... وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ [ هه‌ر كه‌س فه‌رمانڕ‌ه‌وایی نه‌كات به‌وه‌ی كه‌ خوا هێناویه‌تێه‌ خوارێ ئه‌وانه‌ كافرو بێ باوه‌ڕن] هه‌روه‌ها وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الإِنجِيلِ بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فِيهِ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ( المائدة : ٤٧ )[ ده‌ با شوێنكه‌وتوانی ئینجیل به‌و ئامۆژگاری و ڕێنمونیانه‌ هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن كه‌ خوا دایبه‌زاندووه‌ (كه‌ گرنگترینیان شوێن كه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌) هه‌روه‌ها به‌ نسبه‌ت ئینجیلیشه‌و فه‌رمووده‌ی خوایه‌و به‌ ڕاستگه‌ری كتێبه‌كه‌ی پێش خۆیه‌تی كه‌ ته‌وراته‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِم بِعَيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ... ( المائدة:٤٦) [ئینجا به‌ شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسڕائیلدا) عیسای كوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، كه‌ ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێ ده‌كرد] وه‌ قورئانیش به‌ ڕاستگه‌ر هه‌موو كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ (فاطر:٣١) [ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌ كردویت له‌م قورئانه‌، ئه‌وه‌ هه‌ق و ڕاستیه‌ و به‌ ڕاست دانه‌ری كتێبه‌ پێشووه‌كانه‌، به‌ ڕاستی خوا ئاگاو بینایه‌ به‌ به‌نده‌كانی].
سێیه‌م: كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان له‌ بیرو باو‌ه‌ڕدا هه‌موو بۆ یه‌ك مه‌به‌ست بانگه‌شه‌یان كردووه‌ ئه‌ویش یه‌كخواناسی و به‌ تاك ناسینی خوای په‌روه‌ردگار بووه‌، به‌ڵام له‌ بواری یاساو فه‌رمانڕ‌ه‌واییدا جیاوازیان هه‌بوو ئه‌ویش به‌ پێی ئه‌و كات و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی تیا هاتۆته‌ خوارێ و ئاست و بواری ئه‌و گه‌ڵه‌ی بۆی هاتۆته‌ خوار، لێره‌وه‌ ئه‌زانین كه‌ ئه‌و جیاوازی و په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌ نێوان ته‌ورات و ئینجیل و شوێن كه‌وتوانی هه‌ردوكیاندا به‌رپا بووه‌ به‌ هۆی شێواندن و گو‌ڕینی هه‌ر یه‌كه‌یانه‌وه(ته‌ورات و ئینجیل)‌ بووه‌ له‌ لایه‌ن شوێن كه‌وتوه‌كانیانه‌وه‌ نه‌ك له‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌دا، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ چه‌نده‌ها شونێی قورئانی پیرۆزدا ئاماده‌ به‌ شێواندن و گۆڕینی خاوه‌نانی كتێب ئه‌كات به‌و كاره‌. (یحرفون الكلم عن مواضعه).
چواره‌م: بیرو باو‌ه‌ڕ به‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێك ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێیان نه‌بێ یان شتێكیان تیا به‌ درۆ بخاته‌وه‌ ئه‌و كافرو بێ باوه‌ڕ ده‌بێ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌وتعالی- ده‌فه‌رموێ: وَالَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُواْ عَنْهَا أُوْلَـَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ( الأعراف:٣٦) .[وه‌ ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان به‌ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی ئێمه‌ نه‌بووه‌، لوت به‌رز بوون به‌رامبه‌ریان، ئا ئه‌وانه‌ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و به‌ هه‌میشه‌یی تیایدان]
لێره‌دا دوو خاڵێك جێی ڕونكردنه‌وه‌یه‌:
یه‌كه‌م: ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌و كتێبانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێش قورئانی پیرۆزدا هاتونه‌ خوارێ به‌و شێوه‌ی كه‌ ده‌سكاری نه‌كراون و نه‌شێوێنراوون، باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌ ئینجیل یان ته‌ورات كه‌ خوا ناردونیه‌ خوارێ بۆ سه‌ر عیسا یان موسا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوایان لێبێ، به‌ڵام ئه‌م ئینجیل و ته‌وراته‌ی ئه‌مڕۆ باوه‌ڕمان پێی نیه‌ كه‌ فه‌رمووده‌ی خوا بن، به‌ڵكو شێوێنراوون و ده‌سكاری كراوون و قسه‌ی مرۆڤی تێكه‌ڵ بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌ی پاشماوه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای تیا مابێ، به‌ڵام وه‌ك كتێبێكی ئاسمانی پارێزراو مابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌خێر.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ گرمیانێكدا به‌و شێوه‌ دروسته‌ش مابونایه‌ته‌وه‌ هه‌ر نه‌ده‌كرا له‌ سه‌ر په‌یڕه‌ویان به‌رده‌وام بین و فه‌رمانڕه‌واییان پێ بكه‌ین، چونكه‌ به‌ هاتنی ئیسلام هه‌موو خاوه‌ن ئاینه‌ ئاسمانیه‌كانی دیكه‌ ده‌بێ پابه‌ند بن پێیه‌وه‌و هیچی تریان لێ وه‌رناگیرێت (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ )( وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ). له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌هلی كتاب (گاورو جوو) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ قورئانی پیرۆز نه‌هێنن ئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ به‌ كافرو بێ باوه‌ڕ ده‌درێنه‌ قه‌ڵه‌و بۆ هه‌میشه‌ له‌ ئاگردا ده‌سوتێن.
پێنجه‌م: باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌ نه‌سخ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پاش هاتوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان هه‌ق و ڕاسته‌، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ له‌ شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌كانی ته‌ورات به‌ هاتنی ئینجیل هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، خوای متعال له‌ حه‌قی عیسای كوڕی مه‌ریه‌مدا سه‌لامی لێبێ ده‌فه‌رموێ:
وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُواْ اللّهَ وَأَطِيعُونِ (آل عمران:٥٠) [هه‌روه‌ها به‌ ڕاستدانراوی ئه‌و ته‌وراته‌م كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستمدایه‌، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رتان حه‌رام كراوه‌ (به‌ فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بكه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ (له‌ سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) كه‌واته‌ له‌ خوا بترسن و په‌رمانبه‌رداری من بن و به‌ قسه‌م بكه‌ن] وه‌ هه‌روه‌ك چۆن قورئانی پیرۆز زۆرێك له‌ ده‌ستور شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌كانی ته‌ورات و ئینجیلی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و له‌ كاری خستن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ( الأعراف:١٥٧) . [ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م (محمد) پێغه‌مبه‌ره‌ هه‌واڵده‌ره‌ نه‌خوێنده‌واره‌ ده‌كه‌ون ئه‌وه‌ی كه‌ (گاورو جوو ، ناوو نیشانیان) ده‌ستیان ده‌كه‌وێت نوسراوه‌ لای ئه‌وان له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا، فه‌رمانیان پێ ده‌دات به‌ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێ ده‌كات و هه‌رچی پیش و ناپوخته‌ لێیان حه‌رام ده‌كات و ئه‌ركه‌ قورس و سه‌نگینه‌كان له‌ سه‌ر شانیان لاده‌بات، ئه‌و كۆت و زنجیرانه‌ش كه‌ له‌ سه‌ر شانیان بوو لایده‌بات (وه‌ك خۆكوشتن بۆ یه‌كێ بیویستایه‌ ته‌وبه‌ بكات... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه‌و پشتیوانیان لێ كردووه‌و پشگیریان كردووه‌ و شوێنی ئه‌و نوره‌ كه‌وتوون (كه‌ قورئانه‌)و هاوڕێ له‌ گه‌ڵیدا ڕه‌وانه‌ كراوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌رفرازو ڕزگارن].

ئه‌مانه‌ هه‌ندێ بوون له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ موسڵمان باوه‌ڕی پێیان هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ باوه‌ڕ بوون به‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان.

له‌ (الشبكه‌ الاسلامیه‌) به‌ ده‌سكاریه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠