|
ٌڕێوی و داره‌وان
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن دارهوانێک هه‌بوو زنجێکی * بچووکی هه‌بوو، ڕۆژێک ڕێوییه‌ک له ترسی ڕاوچییان ڕووی کرده زنجی داره‌وانه‌که بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌وێدا شاریته‌وه. داوای له داره‌وانه‌که کرد حه‌شاری بدات، دارهوانهکهش له ترسان ڕێوییه‌که‌ی شارده‌وه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵی پێ سووتابێ. کاتێ ڕاوچییه‌کان هاتن، داره‌وانه‌که به ده‌نگێکی به‌رز گوتی : من هیچ ئاژه‌ڵێکم نه‌بینیوه.
به‌ڵام له کاتی ئاخاوتندا به‌ده‌ستی خۆی ئه‌و جێگه‌ی پێشان ده‌دان که ڕێوییه‌که خۆی تێدا حه‌شار دابوو. که‌چی ڕاوچییه‌کان ئاگایان له جووڵه‌ی ده‌ستی داره‌وانه‌که نه‌بوو که جێگه‌ی ڕێوییه‌که‌ی پێشان ده‌دان، بۆیه ناچار به ڕێگه‌ی خۆیاندا گه‌ڕانه‌وه . ڕێوییهکهش هاته ده‌ره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌کی له ده‌م بێته‌ده‌ر و ڕۆیشت.
داره‌وانه‌که به گازانده‌وه گوتی :
ـ ته‌نیا به وشه‌یه‌کیش سوپاسمان ناکه‌ی ؟
ڕێوییه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی :
ـ بۆچی سوپاست بکه‌م ؟ بۆ ئه‌وه‌ی به زمانت گوتت یا بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ست کردت ؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* زنج : خانووی بچووک.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|