پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: سوودی ئه‌مڕۆ
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٦٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١١/٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

حوکمی به‌ گومان بوون له‌وه‌ی که‌ ئیسلام سه‌رکه‌وتن

حوکمی به‌ گومان بوون له‌وه‌ی که‌ ئیسلام سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێت
حكم الشك في نصر الله لدينه ولأمة الإسلام

ئه‌مه‌ له‌ موحازه‌ره‌یه‌ک به‌ ناوی من من
أعمال القلوب اليقي
وه‌رگیراوه‌.

پرسیار: خه‌ڵکانێک هه‌ن دڵنیا نین له‌ سه‌رکه‌وتنی ئاینی ئیسلام، باوه‌ڕ ناکه‌ن به‌وه‌ی که‌ له‌ داهاتوودا زاڵ بوون و سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م ئیسلامه‌یه‌، ئه‌ڵێن: سه‌رکه‌وتن و زاڵ بوون بۆ کافرو بێ باوه‌ڕانه‌، چی ئه‌ڵێن له‌ باره‌ی ئه‌مه‌وه‌؟
وه‌ڵام: له‌ ڕاستیدا ئه‌وانه‌ گومانی خراپ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن، گومانی نه‌فامی و جاهلی، باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ خوا ئاینه‌که‌ی خۆی سه‌رناخات، به‌ڵکو کافرو بێ باوه‌ڕه‌کان زاڵ و سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن به‌ سه‌ر مسوڵمانه‌کاندا، جا ئه‌مه‌ نه‌خۆشیه‌کی کۆنه‌، دووڕووه‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر توشی بوبوون و وایان ئه‌زانی که‌ مسوڵمانه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنن، ئێسته‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێکیشدا له‌و جۆره‌ که‌سانه‌ هه‌ن که‌ دڵیان کرمۆڵ و پڕ له‌ گومان بووه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی خوای گه‌وره‌.
گومانی وایه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و وه‌عدو په‌یمانه‌ی به‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی داوه‌ نایهێنێته‌ جێ و سه‌ری ناخات، به‌ڵام:
وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلاً
: جا کێ هه‌یه‌ ڕاستترو دروست تر له‌ خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌ سه‌ر؟[النساء:122]. خوای گه‌وره‌ وه‌عدی دا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) که‌ ئه‌م ئاینه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی شه‌وو ڕۆژی ئه‌گاتێ، وه‌ هه‌ردووک له‌ قوسته‌نتینیه‌و ڕۆمیا-که‌ ڕۆما-یه‌ فه‌تح ئه‌کرێن و ڕزگار ئه‌کرێن، وه‌ هه‌ردوو گه‌نجینه‌ی سورو ڕ’ه‌شی داوه‌تێ، زه‌وی بۆ هێناوه‌ته‌وه‌ یه‌ک و ئه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌که‌ی ئه‌یگاتێ به‌رچاوی خراوه‌، هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌کانی پێ دڵنیا کردووه‌، له‌ کاتێکا پێی وتوون و هه‌واڵی پێداوون که‌ له‌ ناڕه‌حه‌تترین کاتیانا بوون، له‌ کاتێکا له‌ شه‌ڕی پارته‌کاندا (الاحزاب) چاڵیان هه‌ڵئه‌که‌ند تاکو له‌ مه‌ترسی سوپای هێرشکاری قوڕ’ه‌یش و تیره‌کانی تر خۆیان بپارێزن، پارته‌کان له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ گه‌مارۆیان دابوون و به‌ ته‌واوی مسوڵمانان که‌وتبوونه‌ له‌رزه‌، له‌و کاته‌داو له‌ کاتی هه‌ڵکه‌ندنی چاڵه‌که‌دا هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی پێ دان، هه‌واڵی دا به‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌کانی که‌ موڵک و سامانی کیسرا ئه‌که‌وێته‌ ژێر ده‌ستیان و فه‌رمووی:
{إذا هلك كسرى فلا كسرى بعده، وإذا هلك قيصر فلا قيصر بعده، والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله عز وجل:
ئه‌گه‌ر کیسرا تیاچوو ئه‌وه‌ کیسرایه‌کی تری نایه‌ت به‌ دوایدا، وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یسه‌ریش تیا چوو ئه‌وه‌ قه‌یسه‌رێکی تر نایه‌ت به‌ دوایدا، سوێند به‌وه‌ی که‌ گیانی منی به‌ ده‌سته‌ گه‌نجینه‌کانیان ئه‌به‌خشن له‌ پێناوی خوادا}
رواه البخاري ومسلم و الترمذي و احمد
. دڵنیا بوون به‌ وه‌عدی پێغه‌مبه‌رو ئیمانیان پێی هێناو سوپاس بۆ خوا هاته‌ جێی و سه‌رکه‌وتن و پیروزی بووه‌ به‌ نسیبیان و سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ریاندا.
جا ئه‌مه‌ ڕه‌وا نیه‌ بۆ هه‌ر که‌سێک له‌ مسوڵمانان گومانی وا به‌رێت، به‌ڵام ده‌رون نه‌خۆشه‌کان وئه‌وانه‌ له‌ به‌رده‌م هێرشی بیری و نه‌فسیدا ئیمان و باوه‌ریان لاواز بووه‌و ئه‌و گومانه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن، هاوڕان له‌ گه‌ڵ بیروڕای خاوه‌ن هه‌واو ئاره‌زوو دوڕووه‌کان، ئه‌وانه‌ له‌ راستیدا نه‌خۆشن، پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بکرێن به‌ هه‌موو جۆرێک که‌ ئیمان و عه‌زیمه‌ت و دڵنیایی و متمانه‌یان به‌رز بکاته‌وه‌.
سوپاس بۆ خوا مژده‌ده‌ره‌کان زۆرن به‌وه‌ی که‌ داهاتوو بۆ ئه‌م دینه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ستانه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیه‌ی دوژمنانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مژده‌کان زۆر و به‌رچاوو ڕونن، ئه‌نا مانای چیه‌ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌وبه‌کردن و ڕابونه‌ ئیسلامیه‌ی جیهانی ئیسلامی گرتۆته‌وه‌، هه‌ر له‌ گه‌نجان پیران پیاوان ژنان و له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامیدا؟
هه‌مووی مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی پێشینه‌ چاکه‌کانی ده‌وێ، هه‌مووی ئه‌یه‌وێت فێری زانیاری به‌ سوود ببێت، هه‌موو سورن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خوا لێیان ڕازی بێت له‌ خوای گه‌وره‌ نزیک ببنه‌وه‌، هه‌مووی په‌رچی تێوروبیرو بۆچوونه‌ پڕوپوچ و مادییه‌کانی دژ به‌ ئیسلام ئه‌کاته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ی ڕۆشنن و سه‌ره‌تای هه‌ڵهاتنی گزنگی خۆری نۆی ڕابونی ئیسلامین، به‌لگه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌ له‌ ڕابون و بێدارێکی نوێدا ئه‌ژی و هه‌نگاو هه‌ڵئه‌گرێت، داواکارین له‌ خوای گه‌وره‌ که‌ به‌ره‌که‌ت و پیرۆزی پێ ببه‌خشێت و ئامانجه‌کانی بپێکێت و دڵسۆزی و دڵنیایی پێ ببه‌خشێت.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠