|
که‌ر و ده‌نگی خۆش
که‌ر ده‌نگی خۆی پێ خۆش نه‌بوو، به تایبه‌تیش کاتێ ده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئاژه‌ڵانی تر و باڵنده ومێرووله‌دا به‌راورد ده‌کرد.
ئێواره‌یه‌کی هاوین، که‌ره‌که زۆر لای سه‌یر بوو کاتێك گوێی له ده‌نگی کۆمه‌ڵێک سیسرکه بوو، گۆرانی‌یان ده‌گوت و وه‌ک کۆرس بۆ یه‌کتریان ده‌گێڕایه‌وه.
که‌ره‌که خۆی پێ ڕانه‌گیرا، له یه‌کێک له سیسرکه بچووکه‌کانی پرسی:
ـ ئێوه چی ده‌خۆن وا ده‌نگتان خۆش و زوڵاڵه؟
سیسرکه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی:
ـ ئێمه ئاوی پیس نه‌بێ هیچی تر ناخۆین؟
ئیتر له‌وه کاته‌وه که‌ره‌که ده‌ستی له خواردن هه‌ڵگرت و ته‌نیا ئاوی پیسی ده‌خوارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆش ببێت، تا له ئه‌نجامدا له برسان تۆپی.
ئه‌مه‌یه هه‌ندێك که‌س به به‌شی خۆیان ڕازی نین، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه ئازارێکی بێ واتاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕن، تا له ئه‌نجامدا زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|