|
بۆق و چێڵ
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن بۆقێك هه‌بوو، زۆر بچووک بوو. به‌ڵام حه‌زی ده‌کرد هێنده‌ی چێڵێک گه‌وره‌بێ، شه‌یدابوو بۆ گه‌وره‌ییی چێڵ. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌زه‌ی بێته‌دی، چوو هێنده‌ی ئاو خوارده‌وه تا هه‌موو گیانی ئاوسا.
پاشان چوو بۆ لای هاوه‌ڵه‌کانی و لێی پرسین:
ـ ئه‌رێ ئێستا من وه‌کو چێڵ گه‌وره‌م؟
ـ هاوه‌ڵه‌کانیشی سه‌یریان کرد و له‌گه‌ڵ چێڵدا به‌راوردیان کرد، ئیتر پێ که‌نین و، گوتیان:
ـ نه‌خێر، هێشتا زۆرت ماوه وه‌کو چێڵ گه‌وره‌بیت.
بۆقه‌که جارێکی تر ده‌ستی کرده‌وه به ئاو خواردنه‌وه.
دیسان هاوه‌ڵه‌کانی گوتیان: هێشتا زۆرت ماوه.
جارێکی تر ده‌ستی کرده‌وه به ئاو خوارده‌نه‌وه. ئه‌مجاره هێنده‌ی ئاو خوارده‌وه ئیتر به‌رگه‌ی نه‌گرت و ته‌قی.
ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مه‌بوو، بۆقی به‌سته‌زمان نه‌توانیی ببێ به چێڵ، نه‌وه‌کو بۆقیش مایه‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|