|
ئه‌سپ و گورگ
هه‌بوو نه‌بوو ئه‌سپێک هه‌بوو، ئه‌سپه‌که له‌ناو مێرگ و چیمه‌نێکی خۆشدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. جارێکیان سه‌یری کرد وا له دووره‌وه گورگێک بۆ لای وی دێ. ئه‌سپه‌که ترسی لێ نیشت. که‌وته شه‌له‌شه‌ل، له دڵی خۆیدا بیری کرده‌وه گوتی (گورگ به‌هێزه لێی ڕزگار نابم ئه‌گه‌ر فێڵێکی لێ نه‌که‌م).
گورگ به په‌رۆشه‌وه له ئه‌سپه‌که‌ی پرسی:
ـ ئه‌سپی برا، چییه بۆ وا ده‌شه‌لی!
ئه‌سپه‌که گوتی:
ـ ئه‌مه شتێکی زۆر ناخۆشه، به‌ڵام به‌ختت باشه و من شاره‌زام له‌و جۆره کارانه.
کاتێ گورگ نزیک بووه‌وه له قاچی ئه‌سپه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دڕکه‌که ده‌ربێنێ، ئه‌سپه‌که تا هێزی هه‌بوو جووته‌یه‌کی له‌ناو ده‌می گورگه‌که دا، ده‌م و ددانی تێک شکاند و هه‌موو هاڕی.
ئیتر به‌م فێڵه ئه‌سپه‌که ڕزگاری بوو له گورگی پرسی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|