|
چاوچنۆک و دز
هه‌بوو نه‌بوو که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو، پیاوێکی چاوچنۆک و ده‌س ته‌نگ هه‌بوو. ڕۆژێکیان ئه‌و پیاوه چوو بۆ لای زه‌ڕنگه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی پاره زێڕه‌کانی بۆ بگۆڕێته‌وه به پارچه زێڕێكی گه‌وره.
داوی ئه‌مه، پیاوه‌که چوو به نهێنی ئه‌و پارچه زێڕه‌ی له ناو کێڵگه‌که‌یدا شارده‌وه. هه‌موو ڕؤژێکیش ده‌هات بۆ سه‌یری زێڕه‌که‌ی و چه‌ند ساتێك به دڵخۆشی له‌لایه‌وه داده‌نیشت.
ڕۆژێکیان هه‌ستی کرد یه‌کێک هاتووه کێڵگه‌که‌ی هه‌ڵکۆڵیوه و زێڕه‌که‌ی بردووه. دانیشت و که‌وته گریان و باوکه‌ڕۆ. به له‌ده‌ست چوونی زێڕه‌که‌ی زۆر خه‌مبار بوو.
له ناکاو گوێی له ده‌نگی دراوسێیه‌کی بوو. دراوسێیه‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وت هۆی ئه‌و گریانه و شین و شه‌پۆڕه چییه، گوتی:
دڵته‌نگ مه‌به برام،پارچه‌یه‌ک به‌رد له جێگه‌ی زێڕه‌که بشاره‌وه و هه‌موو ڕۆژێک سه‌یری بکه، ئیتر وه‌کو جارانه، چونکه هیچ سوودێکی نییه تۆ شتێکت هه‌بێت و به کاری نه‌هێنی، جا ئه‌و شته چ زێڕ بێت چ به‌رد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|