|
جووتیاری زیره‌ک
هه‌بوو نه‌بوو جووتیارێک هه‌بوو، کچێکی جوانی هه‌بوو. شێرێک هه‌بوو شه‌یدای ئه‌و کچه جووتیاره بووبوو. ڕؤژێک له ڕۆژان شێره‌که چوو بۆ خوازبێنیی کچه جووتیاره‌که.
مام جووتیار له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له شێره‌که ده‌ترسا، نه‌یتوانی داواکه‌ی په‌سند نه‌کات، به‌ڵام نه‌شیویست کچه‌که‌ی بدات به شێرێکی ترسناک و خوێن‌ڕێژ. بۆیه بیری له بیانووێک کرده‌وه تا خۆی له‌م کێشه‌یه ڕزگار بکات.
جووتیاره‌که به شێره‌که‌ی گوت:
ـ کچه‌که‌م زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر شوو به تۆ بکات، به‌ڵام کچی من ناتوانی سه‌یری ئه‌و که‌ڵبه گه‌وره و چڕنووکه تیژانه‌ت بکات، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو که‌ڵبه وچڕنووکه‌کانت هه‌ڵکێشی ئه‌وه کچه‌که‌م شووت پێ ده‌کات.
شێره‌که زۆر ئه‌شقی کچه جووتیار بووبوو بۆیه هه‌موو که‌ڵبه و چڕنووکه‌کانی خۆی له بنه‌وه هه‌ڵکێشا. ئیتر شتێک نه‌ما جووتیار لێی بترسێ، بۆیه که‌وته لێدانی شێره‌که به دار و کوته‌ک. شێره‌که له‌به‌ر ئازاری له‌شی هه‌ڵهات و ڕۆیشت، به‌ڵام زۆر په‌شیمان بوو له‌و کاره گه‌وجییه‌ی کردبووی.
په‌شیمانی له دوای چی!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری هه‌وڵێر.
|