|
ئاوی زه‌مزه‌م
گومان نییه له به‌رده‌وامیی ئاوی (زه‌مزه‌م) هه‌ر له سه‌رده‌می (ئیبراهیم) باوکی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌تاکوو ئه‌مڕۆ! ئه‌مه‌ش بۆ خۆی (معجزة)یه‌کی زیندووه که ڕووی پیرۆزی ئه‌و زه‌وییه ده‌رده‌خات بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. که ئه‌وه‌ش خاکی (مکة)ی پیرۆزه که یه‌که‌م ماڵی په‌روه‌ردگاری لێ دروست کرا بۆ سه‌قامگیرکردنی یه‌کتاپه‌رستیی خوای تاکوته‌نها و قیبله‌گایه‌ك بۆ ئیمانداران له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تاکوو ڕۆژئاوا.
ئه‌م ئا‌وه موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگار بوو که به فه‌رمانی خوا (جبریل) (سه‌لامی خوای لێ بێت) تافاندی بۆ (ئیسماعیل) پێغه‌مبه‌ر و دایکی (هاجه‌ر) خاتوون خێزانی (ئیبراهیم) باوه‌گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌ناو ناوچه‌یه‌کی وشك و بێفه‌ڕ و به‌ره‌که‌ت، له جێگایه‌ك که هه‌رگیز جێگای کێڵان نه‌بووه و ده‌ستی نه‌داوه بۆ ژیان له‌و ناوچه‌یه.
سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاوی زه‌مزه‌م
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئه‌م ئا‌وه (زه‌مزه‌م) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (هاجه‌ر) خاتوونی خێزانی (ئیبراهیم) که له‌و جێگایه‌دا به فه‌رمانی خوا به‌جێی هێشتن و له‌گه‌ڵ کۆرپه‌له‌یه‌ك که حه‌زره‌تی (ئیسماعیل) پێغه‌مبه‌ر بوو، (هاجه‌ر) خاتوون تاوی تینووێتی زۆری بۆ هێنا و منداڵه‌که‌شی گریانێکی زۆری ده‌ستپێ کردبوو. (هاجه‌ر) خاتوون له‌تاو تینووێتی و ڕۆڵه‌که‌ی ڕای ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕایییه‌ك په‌یدا بکات هه‌تاکوو سوکنایی بێت به ده‌روونیان. هه‌ر بۆیه له نێوان دوو گردۆڵکه به ناوی (صه‌فا) و (مه‌ڕوا) هه‌ر ڕای ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێک په‌یدا بکات جار جاریش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای ڕۆڵه‌که‌ی هه‌تاکوو جڕوجانه‌وه‌ڕ په‌لاماری نه‌دات. خوای گه‌وره به ڕه‌حمی خۆی فه‌رمانی دا که ئاوێك په‌یدا بێت له لا پێی (ئیسماعیل) (سه‌لامی خوای لێ بێت) که جێگای ئه‌وه نه‌بوو ته‌ڕایی لێ په‌یدا بێت، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی خوای گه‌وره نه‌بووایه. هه‌ر له‌و کاته‌وه ئه‌و ئا‌وه به‌رده‌وامه هه‌تاکوو ئه‌مڕۆی ئێمه.
خوای گه‌وره باسی ئه‌و ڕووداوه‌مان بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێ: رَّبَّنَا إِنِّي أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُواْ الصَّلاَةَ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِّنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُم مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ . سوره‌تی إبراهيم (٣٧)
ناوی ئه‌م ئا‌وه له چییه‌وه هاتووه:
ناوی ئه‌م ئا‌وه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوێکی زۆر بوو له‌سه‌ره‌تادا و هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن کاتێك ئاوه‌که هاته ده‌رێ په‌ڕشوبڵاو بۆ‌وه، هه‌ر بۆیه (هاجه‌ر) خاتوون وتی: «زمي، زمي.» واتا (کۆ ببه‌وه، کۆ ببه‌وه.) ئیتر ئاوه‌که به فه‌رمانی خوا کۆبۆته‌وه، بۆیه ناو برا به (زه‌مزه‌م). هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن که (هاجه‌ر) خاتوون به گڵه‌که حه‌وزی بۆ دروست کرد و به ڕاست و به چه‌پ ئاوه‌که‌ی کۆ ده‌کرده‌وه.
زه‌مزه‌م هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ دروستکردنی (مه‌ککه).
په‌یدابوونی ئاوی زه‌مزه‌م هۆیه‌کی گه‌وره بوو بۆ دروست کردنی شاری (مه‌ککه)، ئه‌گه‌ر بڕوانن پێش هاتنی حه‌زره‌تی ( ئیبراهیم) ئه‌و خاکه ووشک و برنگ بوو هیج که‌ڵکی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ژیانی تا دروست کرێت. به‌ڵام پاشان بووه جێگای ژیان و تاکه جێگایه‌کی خواپه‌ره‌ستی جێگا زیاره‌ت گای حاجیان له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلام له ناو خێڵه عه‌ره‌ب نشینه‌کان پاش ئیسلام قبله‌گاهای ئیمانداران جیهان، هه‌ر بۆیه ئاوی (زه‌مزه‌م) بۆ سه‌قای و ئاودای حاجیانی زۆر ده‌ورێکی بڵای ئه‌بینی، به‌ڵام به هۆی فه‌رامۆشی له پێش ئیسلام هه‌تاکوو چه‌ند ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ دووچاری پڕبوونه‌وه هاتوو، بێ که‌ڵک بوو به که ته‌نها جێگا ئاسارێکی مابوو وه کۆمه‌ڵێک به‌رد نه‌بێت، بۆیه له‌سه‌رده‌می (عبد المطلب) باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)جارێکی تر هه‌ڵی که‌نده‌وه کردیه‌وه بیر پاش ڕووداوه‌که‌ی (فیل).
ئاوی زه‌مزه‌م په‌ره‌ی پێ درا.
له‌و کاته‌وه که باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار (عبد المطلب) چاکسازی لێ کردوو کردیه‌وه بیر هه‌روه‌ک خۆی مایه‌وه وه‌ک بیرێک که به به‌رد چاک کرابوو وه چوارچێوه‌ی کێشرابوو هه‌تاکو سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌کانی (عه‌باسی) که سه‌رده‌می (أبي جعفر المنصور) ،له‌و کاته‌وه ده‌ستکاری یه‌کی زۆری کراو ئه‌مجاره چاکسازیه‌کی زۆری کراو به به‌رده‌موامی له سه‌رده‌مه جیا جیاکان دا، وه باشترین ده‌ست کاری و چاکسازی ئه‌وه بوو که له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه دا کراوه که ساڵی ١٤٢٦ کۆچی یه. که ئه‌مڕۆ له‌و جێگای خۆی گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی باشتر وه که‌ره‌ستی باشتر و وه جیاکردنه‌وه‌ی جێگای پیاوان و ژنان بۆ سوود وه‌رگرتن له ئاوه‌که‌و به‌کار هێنانی. وه له‌م ساڵانه دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتی (سعودیه‌ی) ئه‌مڕۆ ئاوی (زه‌مزه‌م)یان دابه‌ش کردوه به‌سه‌ر جێگاکانی تر مه‌ککه بۆ ئه‌وه‌ی کاتی حه‌ج (حاجییه‌کان) بتوانن به ڕێک و پێکی ئاوی لێ بخۆنه‌وه.
ئاوی زه‌مزه‌م به‌رده‌وامه.
هێشتا ئاوی (زه‌مزه‌م) هه‌ر به‌رده‌وامه له‌و جێگا موباره‌که بۆ خواردنه‌وه و به‌کارهێنانی حاجی یه‌کان، وه هه‌روه‌ها به‌کاریشی ئه‌بن و لێشی هه‌ڵ ده‌گرن و ده‌ی به‌نه‌وه بۆ ووڵاتانی خۆیان له کاتی کۆتای هاتن به کاتی حه‌ج، وه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ئه‌وه ئا‌وه خاوه‌نی به‌ره‌که‌تێکی نه‌بڕاوه‌ی زۆره وه خوای گه‌وره به‌ره‌که‌تی به‌رده‌وامی پێ به‌خشیوه.
مه‌به‌ستی شێواندنی ئاو زه‌مزه‌م:
یه‌کێك له پسپۆڕه‌کانی ڕۆژئاوا له ساڵی (١٩٧١)ی زایینی‌دا بانگه‌شه‌ی کرد که ئاوی (زه‌مزه‌م) که‌ڵکی خواردنه‌وه‌ی نییه به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕووی زه‌وی شاری (مه‌ککه) له ڕووی ده‌ریا نزمتره و ئه‌وه‌یش ده‌بێته تێکه‌ڵاوبوونی ئاوی تر له‌ته‌ك ئاوی (زه‌مزه‌م). هه‌ر بۆیه قه‌راری نه‌گونجاندنی خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌می دا له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌شه‌یه، هه‌ڵسان به ناردنی ئاوی (زه‌مزه‌م) بۆ چه‌ند تاقیگایه‌کی ئه‌ورووپایی بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی و جێگیرکردنی ئه‌و باگه‌شه‌یه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و بانگه‌شه‌یه به‌درۆ که‌وته‌وه. ئه‌وه بوو بۆیان ده‌رکه‌وت که ئاوی (زه‌مزه‌م) پێویستیی به هیچ پاکكردنه‌وه‌یه‌ك نییه له هیچ ڕوویه‌که‌وه، ئاوێکی خاوێنه و هیچ ئاوێکی تری ناچێته سه‌ر له ئاوی ڕووبار و ده‌ریاکان، ته‌نانه‌ت پێویستیی به (کلۆر)یش نییه بۆ پاککردنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوێکی ته‌واو سروشتییه. له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئا‌وه بیره‌کانی شاری (مه‌ککه) و (مه‌دینه) ڕێژه‌یه‌کی زۆر له (فلور) تێدایه له خوێکانی (کالسیوم) و (ماگنیسیوم)،ئه‌مانه و چه‌ند ماده‌یه‌کی تریش، ئه‌و مادانه ئه‌بنه هۆی له ناوبردنی (میکرۆبات).
ئاوی زه‌مزه‌م و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌رـ(صلى الله عليه وسلم)
وعن جابر وابن عباس قال رسول الله- (صلى الله عليه وسلم)-: ما‌ء زمزم لما شرب له( أخرجه أحمد وابن ماجه والبيهقي), وعن ابن عباس- رضي الله عنهما قال: قال رسول الله- صلي الله عليه وسلم-: خير ما‌ء علي وجه الأرض ما‌ء زمزم, فيه طعام الطعم, وشفاء السقم, أي يشبع الإنسان من مائها إذا شربه, كما يشبع من الطعام إذا أكله, وشفاء السقم: أي يشفي من الأمراض.
واتا: له جابره وه له ابن عباس وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) کاتێ له ئاوی زه‌مزه‌م بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌یخواته‌وه (ئیمامی أحمد و ابن ماجه و البیهقی ده‌ریان هێناوه)، وه له ابن عه‌باس ـ خوایان لێ ڕازی بێ ـ وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ـ (صلى الله عليه وسلم) ـ فه‌رمووی: خێرترین ئاو له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین ئاوی (زه‌مزه‌م)ه، که خۆراک و خواردنه‌وه‌یه بۆ (برسیان)، وه شیفایه بۆ ده‌رده‌داران،{واتا: ئه‌و که‌سه تێر ده‌کات کاتێک ئه‌و ئا‌وه بخواته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن خواردنێکی خواردبێت، وه ده‌وایه‌که بۆ نه‌خۆشی}.
ولا يستحب للحاج أو المعتمر شرب ما‌ء زمزم هكذا بكمية قليلة كما يشرب الما‌ء العادي, بل يفضل تناول كميات كبيرة منه, لأن شرب كميات كبيرة منه هو أحد الأدلة علي قوة إيمان المر‌ء, فعن ابن عباس- رضي الله عنهما قال: قال رسول الله- (صلى الله عليه وسلم)-: إن آية ما بيننا وبين المنافقين أنهم لا يتضلعون من زمزم,( أي الشرب حتي تمتليء الأضلاع).
وه (موسته‌حه‌ب) نی یه بۆ ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ حه‌ج و عمره ده‌چن که له ئاوی (زه‌مزه‌م) بخۆنه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ئاوێكی ئاسای ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵکو پێویسته که زۆر بخۆنه‌وه چونکه به‌ڵگه‌ی به‌هێزی ئیمان و باوه‌ڕی ئه‌و که‌سه‌یه ، له ابن عه‌باس ـ خویان لێ ڕازی بێ ـ ده‌فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا ـ (صلى الله عليه وسلم) ـ ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و جیاوازییه‌ی که هه‌یه له نێوان ئێمه و (دوو ڕووه‌کان) ئه‌وه‌ی که له ئاوی (زه‌مزه‌م) که‌م ده‌خۆنه‌وه.
وعن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يحمل ما‌ء زمزم في الأداوي والقرب، وكان يصب علي المرضي ويسقيهم. [رواه البخاري والترمذي.]
له دایکی ئیمانداران خاتوو عایشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاوی زه‌مزه‌می له‌ناو جامۆڵکه‌کان هه‌ڵده‌گرت، ئه‌گه‌ر که‌سێك تووشی نه‌خۆشی ببوایه له‌و ئاوه‌ی ده‌دایه. [بوخاری و الترمیذي ڕیوایه‌تیان کردووه.]
|