|
سه‌ره‌تا
:: لێكۆڵینه‌وه
:: بابه‌ته‌کان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ماکوان |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٦٦٢ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٢٢ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
جیهانگیری و سه‌ماکردنی له‌گه‌ڵ مرۆڤ
به ناوی خوای پاک و بێگه‌رد
پێشه‌کی
جیهانگیری فیکرێکی کۆنه، به‌ڵام دیارده‌یه‌کی تازه‌یه و کۆکراوه‌ی هه‌موو ئه‌و فیکره به ناو پێشکه‌وتووخوازنه‌ی گرتۆته خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجیایه که ئێستا شاڵاوێکی بازاڕی جیهانی داگیر کردووه.
به‌ڵام ناوی جیهانگیری ناوێکی تازه‌یه و کراوه به کاڵا و به‌باڵای ئه‌م بیره‌دا بڕاوه.
بڵاوبوونه‌وی ئه‌م بیره به‌فراوانی له سه‌ره‌تای (٩٠)ه‌كاندا ده‌ستیپێ کرد له سه‌ده‌ی بیستدا. په‌یوه‌ندییه‌کی گۆڕاوی له ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری به قوڵی جیهان به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له ڕاستیدا پێمان خۆش بێت یان نا، کاریگه‌رییه‌کی خستۆته سه‌ر ووڵاتانی دواکه‌وتوو له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه به هه‌مان شێوه وڵاتانی به ناو ئیسلامی و خه‌ڵکی موسوڵمان.
له ڕاستیدا جیهانگیری (العولمة) ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له ڕووی په‌یوندییه‌وه. ده‌بێت هه‌موو له ڕاستیدا قه‌بووڵمان بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانگیری له دووجه‌مسه‌ره‌وه خۆی ده‌نوینێت..
ده‌توانین ناوی لێ بنێین:
یه‌که‌م: پۆزه‌تیڤ (ئه‌رێیی)
دووه‌م: نیگه‌تیڤ (نه‌رێیی)
له‌م ڕوانگه‌وه ده‌توانین شی بکه‌ینه‌وه.
تێبینی: تکایه له دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که هه‌ر تێبینی و بۆچوونێکتان هه‌بوو له‌لایه‌نی نووسه‌ره‌وه ڕێگه‌تان پێدراوه که له‌سه‌ری ڕاوبۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن به بێ هیچ سانسۆرێك. به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌دا بێت.
به‌شی یه‌که‌م
سه‌رهه‌ڵدانی جیهانگیری
تێگه‌یشتن له‌سروشتی جیهانگیری
هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان کرد ئه‌م بیره له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا خۆی ده‌رخست. زۆربه‌ی زانایانی ئه‌م بواره کۆك نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و زاراوه‌ی که‌ئێستا به‌کاری دێنن، به‌ڵکوو ناوی (گه‌ردونیێتی) یان (هه‌ساره‌یی) له ته‌نیشتی جیهانگیرییه‌وه دانابوو.
ئه‌م بیره گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزو توانایانه‌یه که له خۆیه‌وه بگوێزریته‌وه بۆ جیهان وه ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌کی جیهان گیریه
یان ده‌توانین له سێ خاڵدا کۆی بکه‌ینه‌وه
1 نه‌هێشتنی سنور
2 کۆکردنه‌وه‌ی رێکخراو پارت وکۆمه‌ڵه‌کان ...له ژێر سێبه‌ری جیهان گیریدا
3 په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان له ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه نه‌هێشتنی سۆزی ناسۆنالیستی و تێکه‌ڵ بوون به هه‌موو کلتوره‌کانی جیهان.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بیره زۆر کۆنه، به‌ڵام ڕۆژ ئاوا زۆر ده‌مێکه کاری بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته گۆڕینی ئه‌و لۆژیکه‌ی که پێشتر خه‌ڵکی کاری بۆ ده‌کرد وه بیریان له وه کردبوه‌وه که چۆن بتوانن ڕێکخستنی جیهان بکه‌ن گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و ڕاکان و هه‌روه‌ها له ڕووی ئابووریشه‌وه تا بتوانن یه‌کتری سودمه‌ند بکه‌ن به واتایه‌کی تر خۆفه‌رز کردنه به سه‌ر هه‌موو بیر‌و بۆچونه‌کانی تردا که ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه.
یه‌که‌م ( جۆرج لودج) ده‌ڵێت جیهان گیری بریتیه له‌چڕ بوونه‌وی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵگایه‌کان له جیهاندا وه په‌یوه‌ست بوون به‌ڕووداوه کان له گۆشه نیگای جیهانه‌وه، واتا جیهان له ناو له‌پی ده‌ستی خۆتا ببینه‌ره‌وه.
دووهه‌م ( رونالد روبرستون) ده‌ڵێت جیهان گیری واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه که هه‌موو جیهان به‌یه‌که‌وه ده‌بستێته‌وه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا وه‌ك ڕۆشنبیری،ئابوری،ڕامیاری،ته‌کنه‌لۆژی وه‌هه‌روه‌ها ژینگه.
سێهه‌م بریته له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی که ڕێکخراوێکه ڕاسته‌و خۆ پشتگیره بۆ ئه‌م فکره له ڕووی ئابوری بۆ ووڵاتانی دواکه‌وتو له ڕووی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ی که ئێستا جیهان سودمه‌نده لێی، وه‌کاری ئه‌م رێکخراوه ئه‌وه‌یه که ئاستی توانای مرۆڤه‌کان به‌رز بکاته‌وه تا بتوانێت کاڵا کانی بفرۆشێت.
چواره‌هه‌م بریتیه له جیهان گیری گه‌ردوونی ئه‌مه‌ش ڕه‌چاوی هیچ سنورێک ناکات بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگا له ڕووی ڕامیاری،ئابوری،رۆشنبیری ته‌نانه‌ت مۆراڵیش.واتا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێکی نیه!.
که‌واته لێره‌وه ده‌توانین ڕه‌هه‌ندی مێژووی جیهان گیری دابه‌ش بکه‌ین به سه‌ر چه‌ند قۆناخێك دا.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده مێژوویه له کۆنه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه به‌ڵام به‌م شێوه‌ی ئێستا گه‌شه‌ی نه‌کردوه وه ده‌توانین بڵێن بۆچونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌ردونیه له جێگا‌و کاتی خۆیدا پێوستی به نه‌شو نمایه.
لاپه‌ڕه: ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|