پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: :: هه‌واڵ
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٨٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٢٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلام هه‌ڕه‌شه‌ له‌ نه‌رویج و دانیمارك ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه (یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی) هه‌ڕ‌ه‌شه‌یان له‌ هه‌ردوو وڵاتی نه‌رویج و دانیمارك كرد به‌ قه‌ده‌غه‌کردنی كڕینی كاڵا و شتومه‌كی نه‌رویجی و دانیماركی، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ی كاریكارتۆرییانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌.
له‌ به‌یاننامه‌ی یه‌كێتیی زانایاندا "هاتووه‌ كه له‌سه‌ر به‌رپرسانی نه‌رویج و دانیمارك ده‌گه‌ڕێت كه‌ هه‌ڵۆێستێكی به‌هێز بنوێنن به‌رامبه‌ر به‌م بێڕێزی و ئیهانه‌كردنه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئوممه‌تی ئیسلام ده‌كرێت و‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رێك كه‌ ملیاردێك و سێسه‌د ملیۆن له‌ مرۆڤ شوێنی كه‌وتوون و باوه‌ڕیان پێیه‌تی."
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕووی نه‌دا، ئه‌وه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ناچار ده‌بێت كه‌ بانگه‌شه‌ی ملێۆنان ‌ موسڵمانی جیهان بكات كه‌ هه‌رچی كاڵا و شتومه‌كی نه‌رویجی و دانیماریكی هه‌یه‌ بیوه‌ستێنن و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ نه‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كه‌ داوای له‌ حكومه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان كرد كه‌ كار بكه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و دوو وڵاته‌ تاكوو قه‌ده‌غه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كارێكی له‌و جۆره‌ بكرێت. له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات له‌ حكومه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان كه‌ هه‌ست و سۆزی گه‌لانی موسڵمان به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و تووڕه‌بوونیان له‌مه‌ڕ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ كاریكاتێرییه‌ بێنرخ و قیزه‌ونانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ هه‌ردو وڵاتی نه‌رویج و دانیمارك."
جێی باسه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی (مه‌گازینێت)ی نه‌رویجی له‌ ١٠ كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦دا هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی (بلاندز بۆستن)ی دانیماركی پارێزگار پێش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاوی كردبوونه‌وه ‌و هه‌موویان گاڵته‌كردن و بێڕێزیكردن بوون به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم). له‌ یه‌كێك له‌و وێنانه‌دا وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كێشراوه‌و له‌ ژێر عه‌مامه‌ی سه‌ریه‌وه‌ بۆمبێك كراوه‌ و ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك دوور له‌ هه‌موو به‌ها و نرخێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕێزگرتن له‌ ئایین و ئازادیی خه‌ڵكی.
شایه‌نی باسیشه‌‌ كه‌ (یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلام) له‌ مانگی ته‌ممووزی ٢٠٠٤ دامه‌زراوه ‌و بنكه‌كه‌ی له‌ شاری (دابلین)ی پایته‌ختی ئیرله‌نده‌یه و‌ شاری قاهره‌ش بنكه‌ی ئه‌میندارێتیی گشتییه‌تی. ژماره‌ی ئه‌و زانایانه‌ش كه‌ له‌ناو ئه‌و یه‌كێتییه‌دان ٣٠٠ زانان ‌و (شێخ یوسف القرضاوي) كه‌ دانیشتووی وڵاتی قه‌ته‌ره‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێی نه‌دا بچێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌ به‌هێزه‌كانی دژ به‌ ئیسرائیل و سیاسه‌تی ئه‌مریكا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌:
(الاسلام الیوم) ٢١-٠١-٢٠٠٦

بابه‌تی پێوه‌ندیدار
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
08.30.2007 10:04:57 GMT
سه‌لامی خواتان لێ بێت. من وه‌ك بسڵمانێك ئیهانه‌ی ئه‌و که‌سانه ‌ده‌که‌م که ‌هه‌ڵساون به‌م کاره‌ ناڕه‌وایه‌. به‌ڵام پێم وایه‌ بێده‌نگی ئێمه‌ی بسوڵمان وا ده‌کات خراپترمان پێ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌‌ته ئیسلامییه‌کان به‌یکده‌نگ ناڕه‌زاییی خۆیان ده‌ربڕن واته جارێکی تر دووباره ‌و سێباره‌ نابێته‌وه.‌ له‌ کۆتاییدا ده‌لێم خوای گه‌وره‌ به‌ موعجیزه‌یه‌ك پێییان ده‌ربکات.

DELNJA@HOTMAIL:DE


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠