پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: هۆنراوه‌ (شعر)
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤١٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٢٤ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئافره‌ت و ئازادی

خوشکێ بۆچی له‌ خشته‌ چووی، بۆ وا که‌وتیه‌ دوای به‌ندوباو
پیشـه‌ت بوو به‌ خۆلووسکـردن، ڕۆژ نییه‌ هه‌ڵنه‌گری ده‌موچـاو
بێ وچان لـــه‌ خـۆت ده‌خــه‌فتێی ناژی بێ ســووراوســـــــــــپیاو
هــــــــــــه‌موو کاتێ ڕووتوقووتی، به‌ سه‌رما و به ‌قرچه‌ی هه‌تاو
بـــــــۆن و بـــه‌رامه‌ی گوڵاوت کارده‌کا له‌ که‌لــله ‌و هـــــــــــه‌ناو
گـــــــــــۆره‌وی تۆڕت داوێـــکه‌ ده‌که‌وێته‌ نـــــاوی پیــــــــــــــر و لاو
.....................................................
هه‌مــــــوو ده‌مێك جــــــانتات پێیه،‌ بووه‌ به‌ تاکه‌ چــــــه‌کی تۆ
پڕیه‌تی له‌ داوده‌رمـــــــان تا ئاوێنه‌ و شــــــــانه‌ و شــــــــــــامپۆ
به‌ده‌زوو و مـــووکێش و شـــیله ‌ده‌یده‌یه‌ به‌ر مــووی قاچ و برۆ
ته‌نووره‌ت زۆر کـــورت و ته‌ســـکه‌ به‌عاسته‌م ده‌گاته‌ ئـــه‌ژنۆ
بـــــــه‌ ناوی زانست و هــــــونه‌ر لێ ده‌ده‌ی که‌مانچه‌ و پیـــانۆ
له‌گـــــــــه‌ڵ پیاوی داوینپیسدا ده‌چی بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شـــانۆ
خـوشکێ وا بۆ خــــودا پێت ده‌ڵێم به‌سیه‌تی وه‌ره‌وه‌ ســه‌رخۆ
چونکه‌ په‌ســــندو جوان نی‌یه‌ ئافــــره‌تی پێ شـــــه‌رم و شــکۆ
....................................................
لـــــــــــه‌ لای ناســـیاو و بێگانه‌ بێبه‌رگ و پۆشته‌ و ســــفووری
دڵکاول و مــــــــاڵوێرانی، شێتی مـۆده‌ و چـه‌ق و لــــــــــــــووری
بــــه‌ چـله‌ی هــاوین و زســـتان دوژمنی جلی ئه‌ســــــــــتووری
بـووکه‌شـووشــــه‌ی چـه‌پــه‌ڵانی هـــۆگری کل و کلتـــــــــــــــــووری
دیلی بــه‌ر تـــه‌لـــــه‌فزیـــــۆنی، خـــانه‌خــــــــه‌راپ و خاپـووری
دواڕۆژت بــــه‌لاوه‌ ناوه‌ لێی بێخــــــــــــــه‌م و بێــــــــــــــــمشووری
ڕێگای ڕاستت لێ گۆڕاوه‌ که‌چی له‌ســــــــه‌ر چه‌وتیت سووری
پێشت وایه‌ که‌ ســــــــه‌ربه‌ستی به‌ڵام له ‌ســـه‌ربه‌ستی دووری
.....................................................
بۆ خـــــه‌ڵکی ناکه‌س و چڵێس خۆت بۆیاغ ده‌که‌ی به‌خه‌سـتی
په‌ڕ له ‌قه‌د به‌رۆکت ده‌ده‌ی به‌ بێ باکی و به‌ســـــــــه‌ربه‌ستی
کراست هه‌ڵده‌زڕێنی به‌ ئاره‌زوو و ده‌ستئــــــــــــــــــــــــه‌نقه‌‌ستی
قژت داوداو داده‌هێنی، که‌مه‌رت توندتوند ده‌بــــــه‌ســـــــــــــــتی
له‌م دوکان ده‌چیه‌ ئه‌و دوکان، هــــــــه‌دا ناده‌ی ڕاناوه‌ســـــتی
بۆچه‌رخی به‌ردین ده‌چیه‌وه‌ نه‌زان و بێهـــــــۆش و هه‌ســــــتی
بۆ خۆشکی چه‌وســــــاوه‌ و هه‌ژار لای تۆ ئه‌وه‌یه‌ ســــه‌ربه‌ستی
سه‌د حه‌یف و هه‌زار مخابن تۆ که‌ی له‌و خه‌وه‌ت هه‌ڵده‌ستی
....................................................
مــوو توانای نییه‌ سـه‌ر ده‌ربێنێ له‌ هیچ جێگاو سووچ و قوژبن
هــــه‌رچه‌ندی بڵێی یه‌ک و دوو زوو هــــــه‌ڵی ده‌که‌نی لـــــــــه‌بن
گیرت خـــــــوارد‌ووه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ڕقت لێیه‌ به‌ قه‌د دوژمــــــــــن
به ‌له‌نجه‌ولار و نازونووز ســـــــــه‌د دڵ ده‌که‌ی ئه‌نجنئه‌نجـــــن
بۆ هــــــه‌موو که‌س ده‌ری ده‌خه‌ی باسک و قۆڵ و قاچی خــــرپن
ئاخر تو خودا چۆن وا ده‌بێ ئه‌ی داده ‌گیان ئه‌ی خوشــکی من
به‌سیه‌ تــــــــاکه‌ی ئایینده‌ی خـــــــــۆت ئاوا ده‌که‌ی پیس ولێخن
که‌ی ئه‌وه‌یه‌ مـــــــــــــــــــــافی ئافره‌ت ده‌ك نه‌مێنم بۆ مافی ژن
.......................................................
به‌ده‌ستی پرچی ســـــه‌رچاوت به‌جارێ چارت ناچــــــــاره‌
هه‌رچه‌نده‌ تۆ ســــــه‌ر هه‌ڵداوێی دێته‌وه‌ خـــوارێ دووباره‌
چۆن ده‌بێ ئافره‌ت ئاوا بێ، که‌ی ئـه‌وه‌ ئیشــه ‌کـه‌ی کاره‌
هــــــه‌رچی لۆتی و پۆتی هه‌یه‌ باسی تۆیان له‌ســــــه‌رزاره‌
له‌ســــه‌ر جاده‌ و کۆڵانانـــــــــــــدا به‌شت هه‌ر توانج و په‌لاره‌
ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌چه‌وسێیه‌وه،‌ ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌ت به ‌پاره‌
ئامۆژگاری من بگره‌ گوێ ئه‌ی خوشـــــــــــکی وێڵ و ئاواره‌
تاکه‌ ده‌رمــــــــانی ده‌ردی تۆ لای یاســــــــای په‌روه‌ردگاره‌
.........................................................
خوانه‌ناســــان به ‌هه‌ستی تۆ ده‌که‌ن گاڵته ‌و گـه‌پ و وازی
لایان دای له‌ ڕاسته‌شه‌قام تۆیان برد به‌ره‌و هــــــــــه‌ورازی
سه‌ریان له‌ تۆی ساده‌ شێواند به‌ درۆوده‌له‌سـه‌و فێــــڵبازی
جلوبه‌رگیــــان لێ داماڵی به‌ ناوی پێشـــــــــــــــکه‌وتنخوازی
تۆش خۆت له ‌لا ڕۆشنبیره‌ به‌ شۆرت و دیســـــــــکۆ ده‌نازی
بـــــــه‌ڵام هــــــه‌تا به‌و جــۆره‌ بی تێنه‌گه‌یشتوو، بیر لاوازی
هــه‌تاکه‌ی بــۆ نیازی ئه‌وان ئاوا گـــــوێڕایه‌ڵ و ســـــــــــازی
ده‌با چاوبه‌سته‌کی به‌س بێ، چۆن به‌و حاڵه‌ ده‌بی ڕازی
........................................................
مافی تۆیان پێشـێل کردووه‌ ده‌مێکه‌ چه‌نده‌ها ســــــــــــــــــــــاڵه‌
یاخودا که‌س وه‌ك تـۆی لێ نه‌یه‌، ژیانت زۆر ناخـۆش و تاڵه‌
وێنه‌ی تۆیان هـه‌ڵواسیوه‌ هــــــــــــــــه‌تا قوتووی وورده‌واڵه‌
لــــــــــه‌ چــاپه‌مه‌نیش هه‌ر گه‌ڕێ بڕۆ بۆ قاپ و ژێرپیاڵه‌
تا گه‌نجی پێت ڕاده‌بوێرن، که‌ پیریش بووی جێــــــگات چاڵه‌
تۆش هه‌ر خۆتیان بۆ جوان ده‌که‌ی به‌ ئارایشت ســه‌رت قاڵه‌
تا ئێســـــتاش خــــــۆت نه‌ناســـیوه‌ بیروبڕوات کرچ و کــــــــــاڵه‌
........................................................
وویژدان تۆ پیوانی ناپاک به‌ تۆی ئافـــــــــــــره‌ت ڕاده‌بوێرن
به‌ قسه‌ی پاراو و لووس و تووس تۆ له‌ڕێی ڕاست هه‌ڵده‌دێرن
تا به‌نیازی گـــڵاویان ده‌کــه‌نه‌ دیاری و نامـــــــه‌ت بۆ ده‌نێرن
له‌ پاشــــــــــــان وازت لێ دێنن هه‌ر به‌ هیچیشت ناژمێرن
له‌ مه‌راقــــــــدا به‌جێت دێڵن چـــــونکه‌ ئــــه‌وان به‌وه‌ فێرن
جا دیســــــــان بۆ جــارێکی تر یارێکی تر هـــــه‌ڵـــده‌بژێرن
خوشـــــکێ گیان زۆر باش بزانه‌ خوانه‌ناس، بێخێروبێرن
به‌نده‌ی هــــه‌وا و هه‌وه‌سیانن، دڵ به‌ ده‌یان جێ ده‌سپێرن
.........................................................
هــــــه‌موو هیواو ئاواتێکت هــــــــه‌ر ڕابوارد‌ن و ئـــــــــــاهه‌نگه‌
دڵت هـــــه‌رته‌ڕ‌ی ده‌خــــوازێ، حه‌زت له‌ جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌
داده‌ گیان به‌رگ ‌و پۆشاکت ته‌سکوتروسک‌ و کورت ‌و ته‌نگه‌
هـــــــه‌موو تاوێکی ته‌مـــــــــــــــه‌نت چه‌وسانه‌وه‌ و شه‌وه‌زه‌نگه‌
وا سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌سه‌ر چوو، هه‌سته‌ هۆشیاربه‌وه‌ ده‌رنگه‌
زۆر ســــــه‌یره‌ تاکه‌ی نازانی کێ له‌گه‌ڵ تۆدا هــــــــــــاوده‌نگه‌
بێئاگاییت به‌و ڕاده‌یه‌ به‌ڕاستی شــــــــــــــــووره‌یی و نه‌نگه‌
خۆ ئافره‌ت هه‌ر له‌ ئیســــــــلامدا به‌ڕێز و به‌نرخ و سه‌نگه‌
.......................................................
به‌ جـــارێ به‌رچاوی گرتووی کۆشک و ته‌لار و قه‌مــه‌ره‌
بیر و هۆشی تۆ به‌رده‌وام هه‌ر له‌سـه‌ر زێڕ و گه‌وهه‌ره‌
هــه‌ر له ‌ملوانکه‌ و بازنانڕا تا گوڵ و گــــواره‌ و گــــــۆبه‌ره‌
ده‌ته‌وێ هــــــه‌ر ئاغاژن بی، حه‌زت له‌ غوڵام و نۆکه‌ره‌
پێت عه‌یب ‌و شووره‌یییه‌ شوو بکه‌ی به‌وه‌ی لات ‌و قه‌له‌نده‌
به‌ڵکوو هاوســــــه‌ری ژیانی تۆ ســــه‌رمایه‌دار و به‌گله‌ره‌
به‌ڵام ئه‌ی خوشکی خۆشه‌ویست که‌ی ئه‌وه‌ جێگای هونه‌ره
هـــه‌سته‌ بگه‌ڕێوه‌ لای خودا هه‌ردوو دونیات مســـــــــــۆگه‌ره‌
......................................................
کاتێ منــــــــــــداڵێکت ده‌بێت زۆر بێناز و بێــــــــــــنه‌وایه‌
تا پێ ده‌گا و گـــــــه‌وره ‌ده‌بێت له‌نێو ژووری دایه‌نگایه‌
له‌ باوه‌شی خۆت به‌دووره‌ بێکه‌س و بێـــــــپشتوپه‌نایه‌
بێگانه‌ به‌خێوی ده‌که‌ن هــــــــــــه‌روه‌کوو هه‌تیوان وایه‌
خـۆ ســــــــــــــــــۆزی دایك بۆ ڕۆڵه‌ی بێسنوور و بێــــــــهاوتایه‌
تۆش ده‌چی بۆ سـه‌ر کارێ، خۆت هیچ به‌زه‌ییت پێدا نایه‌
به‌رامبــــــــــــــــــه‌رت داده‌نیشـــــێ کامه‌ پیـــــــاوی به‌ره‌ڵڵایه‌
خوشکێ هه‌رخۆت سه‌رپشك ‌به‌، که‌ی ئه‌وه‌ ڕاست و ڕه‌وایه‌
.....................................................
هــه‌رشتێ هـاته‌ کایه‌وه‌ بۆی هه‌ڵدێنی ئاخ و ناسۆر
هـه‌رگیز دڵت داناکـــــه‌وێ له‌ که‌لوپه‌لی جۆراوجـۆر
ده‌یئاخنی له‌ شڕوشاڵات بۆفیه‌ و که‌وه‌نتـه‌ر و کانتۆر
ژیان له‌لای تۆ بێهوده‌یه‌ به ‌بێ شووشه‌وات‌ و جلشۆر
هه‌رقوماشێك که‌وته‌ بازاڕ ده‌بێ بیکڕی بێ که‌م ‌و زۆر
هه‌رجارێ جلێك ده‌پۆشی له‌زه‌رد و سوور و شین‌ و مۆر
خۆشکێ گیان ده‌ستم داوێنت مه‌که‌وه‌ دوای به‌یت ‌و بالۆر
چــــــۆن له‌ تاریکیدا ده‌ژیت هـــه‌تا هـــه‌بێ ڕووناکی خۆر
......................................................
مه‌ردی خودا به ‌چاو هـه‌ڵێنه‌ ڕوو بکه‌وه‌ حه‌دیس و قورئان
چـــونکه‌ به‌رنامه‌ی خودا بۆ مرۆڤ پێویستتره‌ له‌ ئاو و نان
زۆر ڕێکوپێك خۆت داپۆشه‌ ده‌با ڕه‌وشتت جوان بێ جوان
تێکۆشه‌ بۆ دواڕۆژی خۆت بێ ماندووبوون و بێ وچـــــان
زۆر به‌ژیرانه‌ بیگره‌ به‌ر ڕێگای ڕاست و ڕووناکی ژیان
هه‌تا زیندووی ‌و نه‌مردووی به‌جێی بێنه‌ ئه‌رکی سه‌رشان
با هه‌ر له‌ پێناوی خودادا بێته‌ ســــــــــه‌ر ڕێت ئازار و ژان
به‌ســـه‌ربه‌رزی بڕۆ بن گۆڕ، نه‌ك به‌ کۆڵێ گوناح و تـــاوان
........................................................
نووسینی: م. هێواش
تێبینی: ئه‌م پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كاك (بیلال)ه‌وه‌ نێردراوه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٤]
05.11.2008 21:30:05 GMT
ده‌ستان خۆشبێت زۆرجوانبوو هه‌مووشیڕاسته‌و وایه‌دووباره‌ده‌ستانخۆش

dayki rebwar


12.28.2007 23:26:54 GMT
زۆر ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌. زۆر سوپاس.

mustafa gaf


02.07.2007 07:51:38 GMT
دةستتان خوش بةراستى هونراوةيةكى بةسوودبوو وةلاميك بوخوشكى بةريزم ديدةن خان ئةوانةى ئةم كارةدةكةن لةبةناى ئاينى ئيسلام و حيجابا تةنهائةيانةوى ئاينى ئيسلام وحيجاب لةكةداربكةن كةخواى كةورةفةرزى كردووة لةسةر هةموو ئافرةتيكى بالغ هةروةك خواى كةورة دةفةرمويت:(يآيهاانبى قل لأزواجك وبناتك ونساءالمؤمنين ينين عليهن من جلابيبهن)

دةروون


01.26.2006 16:17:44 GMT
سڵاوی خوای گه وره تان لێبێت

من حه زناکه م دڵتان بئێشێنم، به ڵام ئه ی به وانه ئه ڵێن چی که له ژێر ئاڵای ئیسلام و حیجابا شتی خراپه ئه که ن چ شیعرێک هه یه که به ئه وانه ی بڵێن
خۆ ئه وانه خوا ئه ناسن خۆیان به به هه شتی ئه ودنیا دا ئه نێن.



دیده ن


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠