|
گرفتی کات کوشتن له ژیانی مسوڵماندا
گرفتی کات کوشتن له ژیانی مسوڵماندا
ئه‌مه له بابه‌تی(محاضرات عامّة - يا شباب - الأسئلة) د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه. پرسیار: زۆرێک له گه‌نج و لاوه‌کانمان سکاڵا ئه‌که‌ن له‌وه‌ی که کاتیان زۆره‌و نازانن له چیدا به‌کاری بێنن، به چی ئامۆژگاری ئه‌و گه‌نج و لاوانه ده‌که‌یت؟
وه‌ڵام: له ڕاستیدا سکاڵای زۆرێک له گه‌نج و لاوان له کات به فیڕۆ دان و باسکردنی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که گه‌وره‌تره له به‌فیڕۆدانی کاته‌که خۆی، چۆن ئێمه کاتمان هه‌یه تاکو به فێڕۆی بده‌ین؟!
ئه‌ڵێم: ئه‌ی خۆشه‌ویستانم! من سه‌رم سوڕ ئه‌مێنی به که‌سێک که ئه‌ڵێت: له بۆشایدا ئه‌خولێمه‌وه‌و نازانم به چ شتێکه‌وه کاتم به‌رمه سه‌ر، من ناڵێم: کات کوشتن و فه‌راغ و بۆشایی نیه، به‌ڵکو هه‌یه‌و واقعێکه تیا ئه‌ژین، به‌ڵام من سه‌رم سوڕماوه له بونی گرفت و موشکیله‌که خۆی، چۆن مرۆڤی ئیماندا کاتی بۆش و فه‌راغی هه‌یه، وه تۆ ئه‌زانیت که ئه‌م ته‌مه‌نه دیارییه‌که‌و پێت به‌خشراوه، دوو نیعمه‌ت وخۆشیش هه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکی تیایا بێ ئاگا‌و گه‌وجن ئه‌وانیش: له‌ش ساغی و هه‌بوونی کاته، ئه‌م ته‌مه‌نه‌ت بقۆزه‌ره‌وه‌و له ده‌ستی مه‌ده، ئه‌وه بقۆزه‌ره‌وه که ئه‌وترێت: بۆشایی و کاتی زۆرم هه‌یه و نازانم چی بکه‌م، یان لای خه‌ڵکانی تر کاتی زۆریان هه‌یه، برای به‌ڕێزم: ئه‌م ته‌مه‌نه سات به سات له سه‌رت حساب کراوه‌و ژمێرراوه ئه‌توانیت له شتانێکا به کاری بێنیت و بیقۆزیته‌وه بۆ سوودی قازانجی خۆت، ئای که چه‌ند ئه‌رک و فه‌رمانه‌کان زۆرن و چه‌ندیش کاته‌کان که‌م و ته‌سکن، له‌م دروشمانه خۆت به دور بکه‌ره: نازانم چی بکه‌م، چۆن کات به سه‌ر به‌رم، چۆن کاتم بکوژم .. به قوڵی بڕوانه کاره‌کانی خۆت و لێیان وورد به‌ره‌وه، چه‌نده هه‌وڵدان و ماندوبونت پێویسته تا به جێیان بێنێ، چه‌نده به‌زه‌یی و خزمایه‌تی هه‌یه که پێویسته به سه‌ریان بکه‌یته‌وه، چه‌ندێک ئه‌رک و فه‌رمانت له سه‌ره که جێ به جێیان بکه‌یت، سه‌یری لاوان بکه و سه‌یری حاڵی خه‌ڵکی بکه له گه‌ڵ مردن‌دا چۆنه، چه‌ند که‌س مردووه‌و ئاوه‌ته‌خواز بووه که ته‌وبه‌ی بکردایه‌و بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به‌ڵام تازه ڕۆشت، چه‌ندێک له خه‌ڵکی نه‌خۆشکه‌وتن یان پیر بوون و ئاواته‌خوازن که ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌یانبوو پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و حاڵه له کاری باشه‌و به سوودا به کاریان بێنایه، ته‌نانه‌ت له کۆلیج ده‌رچوون یان ژن هێنان یان هه‌ر کارێک، چه‌نده ئاواتت بووه که پێش ئه‌وه‌ی کۆلیج ته‌واو بکه‌یت یان ژن بێنیت قورئانت له به‌ر بکردایه یان فڵان علیم و زانستت ته‌واو بکردایه، یان له کاروانی بانگه‌واز بۆ لای خوا دوانه‌که‌وتیتایه، یان یان یان ..
که‌واته له سه‌ر هه‌ر یه‌که له ئێمه پێویسته که چاودێری نه‌فسی خۆی بکات، وه به دڵنیاییه‌و بزانێت که ئه‌م ته‌مه‌نه له سه‌ری ژمێردراوه‌و بۆی حساب کراوه، له سه‌رت پێویسته که ته‌قواو پارێز بکه‌یت له خوا‌و هه‌ڵسیت به واجبی ئه‌و کاته‌ی که تیایدا ده‌ژیت، له هه‌ر کاتێک له کاته‌کاتدا به‌شێک له به‌ندایه‌تیت هه‌یه بۆ خوای گه‌وره که له کاته‌کانی تردا نیه، له سه‌رتان درێژ ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام یه‌ک نموونه‌تان بۆ دێنمه‌وه له‌و پێشه‌وا به‌رزو به هیممه‌تانه‌ی که باشترین پێشه‌نگ بوون بۆ ئێمه له دوای پێغه‌مبه‌ری خوا ێلىالله علیه وسلم:
کاتێک که (أبو بكر الصديق)خوا لێی ڕازیبێ مردن یه‌خه‌ی پێ گرت و که‌وته حاڵی مردنه‌وه، (عمر)ی کوڕی خه‌تابی کرده جێ نشینی خۆی خوا لێی ڕازیبێ، پێشبینی چی ئه‌که‌ن له‌و کاته‌دا که وتبێتی به عومه‌رو ئامۆژگاری چی کردبێت؟ ووتی: ((إن لله حقاً بالنهار لا يؤدى بالليل، وحقاً بالليل لا يؤدى بالنهار : خوا حه‌ق و مافی هه‌یه له ڕۆژدا به سه‌رمانه‌وه که له شه‌ودا ناکرێ، وه مافی هه‌یه به سه‌رمانه‌وه له شه‌ودا که له ڕۆژدا ئه‌نجام نادرێ)) جا ئه‌گه‌ر ئه‌و مافانه‌ی که له ڕۆژدا به سه‌رته‌وه‌ن ئه‌نجامت دان و مافه‌کانی شه‌ویشت هه‌ر له کاتی خۆیدا به ئه‌نجام گه‌یاند ئیتر کات زۆری و بۆشاییت له کاته‌کانتا بۆ نامێنێته‌وه‌و هه‌میشه له ئیش و کاری خۆتا ده‌بیت، جا ئه‌م ئامۆژگاریه جوان و به جێیه به‌س بو بۆ عومه‌ر که هه‌موو کاته‌کانی ژیانی به فیڕۆنه‌دات و سوودی لێ وه‌ربگرێ، که به ڕاستی پێشه‌نگ بوو له ژیاندا، نیشانه‌یه‌کی بڵندو به توانا بوو له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هه‌ر له علیم و زانست و جیهادو بانگه‌وازو جێ به جێکردنی ئیش و کاری ده‌وڵه‌ت بێ ووچان و ماندوبوون کاره‌کانی ئه‌برد به ڕێوه، دادپه‌روه‌ریه‌کی هێنایه بوون که له هیچ جێگه‌یه‌کی مێژوودا وێنه‌ی نه‌بوو مه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ران علیهم الێلاه و السلام.
سه‌یر که‌ن چۆن ئامۆژگاری کاری خۆی ئه‌کات، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها پێویسته که کاته‌کانمان به فیڕۆ نه‌ده‌ین و بزانین له چیدا به کاری دێنین، داواکارین له خوای گه‌وره که به‌ره‌که‌ت بخاته ته‌مه‌نمانه‌وه‌و کاته‌کانمان به فیڕۆ نه‌ده‌ین.
|