
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: مه‌شخه‌ڵ عه‌لی ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٦
موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا ..... ڕکابه‌رێکی نادیار
موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له‌بارێکی ناوازه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌به‌رده‌م پاراستنی ناسنامه‌و توانه‌وه‌و به هاوڵاتی بووندا ، جالیه‌ی ئیسلامی له‌وێ به 3،5 ملیۆن موسڵمان داده‌نرێت ، له ووڵاتانی ئه‌وروپادا له ڕووی ژماره‌ی موسڵمانه‌وه نرخێکی گه‌وره‌ی بۆدائه‌نرێت له دوای فه‌ره‌نسا .
به پێچه‌وانه‌ی له‌نده‌ن و پاریسه‌وه ، به‌رلین زۆر دره‌نگ دانی‌نا به کرێکاره گه‌شتیاره‌کاندا ، واته ئه‌وانه‌ی که به مه‌به‌ستی کارکردن ڕوویان له‌و ووڵاته کردووه بریتین له چه‌ندین شه‌پۆلی گه‌وره له گه‌شتیاران که هاتوون بۆ مانه‌وه ، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌ڵمانیا ناوازه‌یه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی موسڵمانانی ئه‌و ووڵاته له بنه‌چه‌دا تورکن که ئه‌وه خاڵێکی گرنگی تره .
پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌که
موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی 40 ساڵ شانۆی ڕووداوه‌کانیان جێهێشت ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام جارێکی تر سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و هاتنه‌وه مه‌یدان ،کاتێک که سه‌یری مێژوو ده‌که‌ین ده‌بینین ئه‌وان به‌زۆری له ساڵانی شه‌سته‌کاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا، وه زۆرینه‌شیان وه‌ک کرێکارێک هاتوون که به بنه‌چه تورکن یان خه‌ڵکی باکوری ئه‌فریقان .
له‌م چه‌نساڵه‌ی دواییدا موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزیان به‌خۆیانه‌وه بینی و توانیان زیاتر کۆمه‌ڵگه‌که‌یان دروستبکه‌ن ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌دا 4ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی پێکدێنن ، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێک له‌و سێ ئاینه ده‌که‌ن که‌له ئه‌ڵمانیادا گه‌وره‌و به‌رچاون ، که بریتین له پرۆتستانت و کاسۆلیک که ئیسلام سێهه‌میانه (هه‌ڵبه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین ئیسلام دووه‌مه ، به‌و پێیه‌ی کاسۆلیک و پرۆتستانت هه‌ردووکیان مه‌سیحین) ، که ئه‌مانه‌ش دوووچاری رکابه‌ری خۆیان بوونه‌ته‌وه چونکه 84%ی موسڵمانان ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه که له ئه‌ڵمانیادا بمێننه‌وه ، له‌وانه 17%یان (که نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زاره ) هاووڵاتی ئه‌ڵمانن به ڕه‌چه‌ڵه‌ک .
وه تورکه‌کان زۆرینه‌ی موسڵمانان پێک ده‌هێنن له‌و ووڵاته‌دا ، له ساڵانی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکاندا ڕوویان له‌و ووڵاته کردووه ، له‌کاتێکدا که ئه‌ڵمانیا ده‌یناڵاند به‌ده‌ست که‌می کرێکاره‌وه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ، به‌و نیازه هاتنه ئه‌و ووڵاته و بڕیاریان وابوو که له دوای ته‌واو بوونی نیازه‌که‌یان بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی ووڵاته‌که‌ی خۆیان ،به‌ڵام له جێی گه‌ڕانه‌وه هه‌ستان به هێنانی ماڵ و خێزانه‌کانیشیان .
ده‌رکه‌وتنی ئیسلام
به‌و پێیه‌ی که موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا که‌مینه‌یه‌کی ئاینی بوون له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی عه‌لمانیدا ، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ دیارده‌یه‌کی ئاینی به‌دی نه‌ده‌کرا له شوێنه گشتی و ده‌روازه‌ی شاره‌کاندا ،وه به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی ئیسلامه‌وه له‌م دواییانه‌دا به‌تایبه‌ت له 10ساڵی ڕابردوودا مشتوومڕێکی زۆر فراوان دروست بوو له ئه‌ڵمانیادا سه‌باره‌ت به ئیسلام ، وه موسڵمانان هه‌وڵیاندا که ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن خۆیان بگونجێنن و تێکه‌ڵ ببن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیدا ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک به‌ربه‌ستیان بۆ درووست بوو .
له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شدا توانرا چه‌ندین مزگه‌وت و رێکخراوی ئیسلامی دروست بکرێت ، سه‌ره‌تا موسڵمانان بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژه‌کانیان ژووری بچووک و ساده‌یان به‌کار ده‌هێنا ، ئێستا خاوه‌نی دوو هه‌زار2000 شوێنن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌کانیان ، ئه‌مه‌ش وایکرد که ئیسلام زیاتر ده‌رکه‌وێت و خه‌ڵک پێی ئاشنا بێت له ئه‌ڵمانیادا .
جگه له‌وه‌ش موسڵمانان ده‌ستیانکرد به دروستکردنی ڕێخراوو کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ،وه چوار له‌و ڕێخراوه به‌هێزانه بریتین له :
*یه‌کێتی ئیسلامی تورکی بۆکاروباری ئاینی، که به یه‌کێک له رێخراوه ئیسلامیه گه‌وره‌کان ده‌ژمێردرێت له ئه‌ڵمانیا ، که له‌ساڵی 1984دا مه‌زراوه و بنکه‌ی سه‌ره‌کی له شاری "کۆڵن"ه .
*یه‌کێتی دواڕۆژ بۆ بنکه‌کانی ڕۆشنبیری ئیسلامی .
*ئه‌نجوومه‌نی مه‌رکه‌زی بۆ موسڵمانان له ئه‌ڵمانیا .
*وه ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی له ئه‌ڵمانیا ، که ئه‌م دوو ئه‌نجوومه‌نه‌ش دوو ڕێخراوی کاران بۆ رێخستنی کارووباری موسڵمانان له ئه‌ڵمانیا .
وه هه‌روه‌ها موسڵمانان و غه‌یری موسڵمانانیش هه‌ستاون به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵێکی زۆر له رێکخراوه‌کان بۆ ناساندنی ئیسلام له ڕێی ڕۆشنبیری وچالاکی ئاشتیانه‌وه ،بۆ نمونه ڕێخراوی "ئیسان" ، وه ئه‌م ڕێخراوانه خزمه‌تی موسڵمانان و غه‌یری موسڵمانانیش ده‌کات ، گفتوگۆ‌و مشتومڕبۆ لێک گه‌یشتن وکاری خه‌یری ، ئه‌مانه هه‌ندێ له‌و کارانه‌ن که ئه‌م ڕێخراوانه پێی هه‌ڵده‌ستن .
دیمه‌نی سیاسی
دیمه‌نی سیاسی له ئه‌ڵمانیادا هه‌رچۆنێک بێت کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر موسڵمانان ، وه یه‌کێک له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کیانه یاسا‌و لێپێچینه‌وه‌ی کۆچ و کۆچکه‌رانه بۆ ئه‌و ووڵاته ، به‌شێوه‌یه که فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی پێویستکردووه له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی که هاووڵاتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپان ، چونکه ئه‌مه به تاکه هۆکارێک ده‌زانن بۆ تێکه‌ڵ بوون به‌و کۆمه‌ڵگایه ، له‌به‌ر ئه‌وه 155ملیۆن یۆرۆ ته‌رخانکراوه ته‌نها بۆ خولی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی ، هه‌روه‌ک چۆن حکومه‌تیش باج له‌و که‌سانه ده‌سه‌نێت که ناچن بۆ خولی فێربوونی زمان .
له نووسینێکدا که گۆڤاری "زه‌ی ئیکۆنۆمست" بڵاوی کردبووه‌وه باسکراوه که ئه‌ڵمانیا کۆمه‌ڵێک یاسای ده‌رکردووه که‌تیایدا کاری کۆچکه‌ران وهاتن بۆ ئه‌و ووڵاته‌و تێکه‌ڵ بوون به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی زۆر قورس کردووه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به مێرده‌کانیان له ئه‌ڵمانیا که تاقیکردنه‌وه‌ی زمان بکرێن ، وه‌ک چۆن مه‌رجه له‌سه‌ریان که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ که‌متر نه‌بێت .
له پێشتردا ئه‌وانه‌ی غه‌یری ئه‌ڵمان بوون دووچاری کێشه ده‌بوونه‌وه که به کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌سف ده‌کرا ، به‌ڵام له‌دوای کۆتایی ساڵی 2000ه‌وه هه‌موو منداڵێک که له ئه‌ڵمانیادا له‌دایک ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی وه‌ربگرێت ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتندا( 18ساڵی) ئه‌و منداڵه سه‌رپشک ده‌کرێت له نێوان هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی دایک و باوکی‌دا ، ئه‌و مه‌رجه‌ش که زۆر گرانه له‌سه‌ر گه‌نجان ، که سه‌رپشک کردنێتی له نێوان هه‌ڵبژاردنی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌دا ، ئه‌مه سه‌ر‌ئه‌کێشێت بۆ ئاڵۆزکردنی تێکه‌ڵبوونی گه‌نجان به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه .
بوونی ئه‌م هه‌موو یاسا و کۆتوبه‌نده که بۆ که‌مینه‌کان دانراوه له ئه‌ڵمانیادا ، دارێکه ده‌درێت به‌رۆحی موسڵمانان به‌تایبه‌تی و تایبه‌تیتریش تورکه‌کان که زۆرینه‌ی موسڵمانانی ئه‌و ووڵاته پێک دێنن .
وه‌رگێڕراوه له عه‌ره‌بیه‌وه
سه‌رچاوه: سایتی البشیر