
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: عبدالعزيز هاشم ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٧
ناوچه‌ی قه‌یرانه گڕگرتووه‌كان
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی جیهان بده‌ین وهه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌ورد بخه‌ینه ژێر ڕامان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ شوێنێك هێنده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه پڕكێشه‌و سه‌رئێشه‌و قه‌یراناوی نیه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یراناوی بوونه بریتی یه له‌مانه‌وه‌ی كێشه‌كان وه‌كو خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه یانیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێن به‌شێویه‌كی لۆكاڵی ئه‌وا ده‌بینین ده‌ستێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بوونی ئه‌م كێشانه له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌قۆزنه‌وه‌و به‌كاری ده‌هێنن ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ركێشه‌یه‌ك بكه‌ین زۆر به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان ده‌ستێكی له‌پشته كه‌ویستی ئه‌و نایه‌وێت ئه‌م قه‌یرانانه چاره‌سه‌ر ببن یانیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت چاره‌سه‌ر ببن ئه‌وا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رزه بێت ئه‌و ده‌یه‌وێت نه‌ك خه‌لكی ناوچه‌كه خۆی، بێگوومان ئه‌م ناوچه‌یه لای ڕۆژئاوا‌و زۆ له‌ولاتان به‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ناونراوه كه بێگوومان ئه‌م ناولێنانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه وه بووه بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیاڵه‌كان ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه بكه‌نه جێگای چاو تێبڕنی خۆیان وحیسابی تایبه‌تی بۆ بكه‌ن.ئه‌م ناوچه‌یه كۆمه‌لێك خاڵی گرنگی هه‌یه كه‌واده‌كات زلهێزه‌كان بیكه‌نه ڕووگه‌ی خۆیان وله‌پێناویدا مال خه‌رج بكه‌ن وسوپا ڕه‌وانه‌بكه‌ن وبیكه‌نه ناوه‌ندی گرنگی پێدانی خۆیان،وه‌كو بوونی بڕێكی زۆر له‌نه‌وت و غازی سروشتی كه ئێستا ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت بۆری غازی سروشتی له كه‌نداوه‌وه ببات وجگه‌له بوونی ئه‌م ناوچه‌یه به‌پێگه‌یه‌كی ئابوری به‌هێز كه‌ولاتێكی وه‌كو ئیمارات سه‌ره‌ڕای بچووكی سنووری جوگرافی به‌لام بنكه‌یه‌كی بازرگانی به‌هێزه‌و ملیۆنان كاركه‌ری بیانی لێیه‌و سه‌نته‌رێكی جیهانی ئابووریه‌و له‌م ڕۆژانه‌شدا گه‌وره‌ترین ئه‌پارتمانی هه‌وربڕی كرده‌وه له‌جیهان به‌ناوی بورجی خه‌لیفه، جگه‌له‌وه‌ش ناوچه‌كه له‌ڕووی پێگه‌ی جوگرافیه‌وه گونجاوه‌و ده‌كرێت له‌زۆر ڕووی تره‌وه وه‌كو گه‌شت وگوزار سوودی لێ ببینرێت وله‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریایه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار ڕووی تێده‌كه‌ن به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ئه‌وره‌پا له‌وكه‌نداوی كۆمپانیا‌و خانوویان كڕیوه له‌م شاره جوانانه‌ی وه‌كو نه‌خله‌و جیهان وشاره جوانه‌كانی تر،هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه بنكه‌ی زۆربه‌ی بزوتنه‌وه ئاینیه‌كان بووه له‌دێرینه‌وه تاوه‌كو ئێستا وئوسامه بنلادن له‌یه‌كێك له‌بنه‌ماڵه سامانداره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه پێگه‌یشتووه و‌ئێستا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر ڕۆژئاوا‌و پرۆسه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌و ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌خۆی به‌رپرس دانا له‌هه‌مبه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بورجه‌كه‌ی شاری نیویۆرك وڕفاندنی چوار فرۆكه‌كه.ئه‌م ناوچه‌یه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین وچه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی جیهادی وسه‌له‌فیه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی موسلمان نشینه‌و به‌شێكیان خۆی به‌سته‌ملێكراو ده‌زانن له‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات له‌دژی موسلمانه‌كان بۆیه هه‌موو موسلمانێك له‌ناخی خۆیدا جۆرێك له‌ناحه‌زی تیایه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ،سه‌ره‌رای بوونی ئێران كه گه‌وره‌ترین پشتیوانی ئه‌وانه‌یه كه‌دژی ئه‌مه‌ریكان لای كه‌م له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه چونكه زۆر له عه‌ره‌به‌كان پێیان وایه كه‌وا مه‌ترسی ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌كه له‌ئه‌مه‌ریكا خرابتره به‌ڵكه به‌ڕای هه‌ندێكیان مه‌ترسیه‌كه‌ی له جوله‌كه‌ش خرابتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناوی ئیسلامه‌وه حكومه‌تداری ده‌كات وخۆی به‌خاوه‌نی كێشه‌كان داده‌نێت وئه‌وه‌ی ده‌شیكات ته‌نها بۆ میدیاودروشم بازیه نه‌ك ڕاسته‌قینه بێت.چونكه عه‌ره‌ب خۆیان به‌خاوه‌نی ئیسلام وكێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌زانن به‌ڵام دیاره له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌مه‌ریكا هیچیان بۆ ناكرێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا ناتوانن ده‌ست به‌رداری ببن وله‌لایه‌كی تره‌وه به‌رای ولاتانی كه‌نداو ته‌نها ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به‌رگریان لێبكات له‌به‌رده‌م هه‌موو مه‌ترسیه‌ك چونكه هه‌ر ئه‌مه‌ریكا بوو كوێتی له‌ده‌ست سه‌ددام رزگار كردوو له‌هه‌مان كاتدا سه‌ددامی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌لات له‌عیراق لابرد كه بۆ زۆربه‌ی ولاتانی كه‌نداو مایه‌ی مه‌ترسی بوو.
بۆیه نه‌عه‌ره‌به‌كان ده‌توانن دست به‌رداری ئه‌مه‌ریكا بن نه‌ده‌شتوانن ده‌ست به‌رداری فه‌له‌ستین بن له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ده‌ست به‌رداری ئیسرائیل بێت وله‌لایه‌كی تر ده‌یه‌وێت دۆستایه‌تی ولاته عه‌ره‌بیه‌كانیش له‌ده‌ست نه‌دات.لێره‌دا هه‌ردوو لا به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه سیاسیه پڕ كۆنتراسته بپارێزن كه‌هه‌ندێك جار هه‌دوو لا ئاماده‌ن هه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكه‌نه قوربانی بۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می ئۆباما بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆستایه‌تیه له‌گه‌ل عه‌ره‌به‌كان هه‌وڵی زۆری دا بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه وئۆباما له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات بۆ میسر ووتارێكی تایبه‌تی دا بۆ ولاته ئیسلامیه‌كان وله‌هه‌مان كاتدا ویستی گوشار بخاته سه‌ر ئیسرائیلیه‌كان بۆ وه‌ستاندنی نیشنگه‌كان وله‌لایه‌كی له‌گه‌ل عێراق به‌لێننامه‌ی ئاسایشی مۆركردووه‌و ئاماده‌یه له‌سالی 2011 عێراق جێ بهێلێت، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌كان له‌عیراق زیاد بكات به‌ڵام واقیعه‌كه له‌به‌رده‌میدا وه‌ستاوه‌و ڕێگا نادات هه‌موو خه‌ونه‌كان بهێنێته دی.یه‌كێك له له‌مپه‌ره هه‌ره گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ڕێگایدا بوونی كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه‌وا هه‌وڵی ده‌ستخستنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات ئه‌مه‌ش سه‌دده‌رسه‌د پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌مه‌ریكایه كه‌ده‌یه‌وێت ڕۆژهه‌لاتی ناوین بێ چه‌كی ئه‌تۆمی بهێلێته‌وه جگه‌له ئیسرائیل كه‌سه‌دان مووشه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ئه‌م داوایه له‌ئیسرائیل بكات به‌ڵكو بیانووی بۆ ده‌هێنێته‌وه كه‌وا ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌خۆی بكات.ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی گرنگی پێدانی زلهێزان به‌م ناوچه‌یه بخه‌ینه ڕوو زۆرن به‌لام ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگرترینان بوون، بۆیه ده‌بینین له‌ئه‌نجامی ئه‌م تێك گیرانی ونه‌هاوسه‌نگیه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كان كۆمه‌لێك كێشه له‌م ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه.هه‌ر ولاتێك هه‌لبژێری ده‌بینی كۆمه‌لێك كێشه‌و قه‌ریانی له‌ناوخۆیدا هه‌یه كه هه‌موویان یان زۆربه‌یان بۆ بوونی چاوتێبڕین له‌م نه‌هێنیه شاراوانه‌و له‌م نه‌وته خاوه وله‌بوونی سیاسسه‌تێكی ناهاوتایانه ده‌بینێته‌وه كه‌له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێت .چونكه هه‌مووما ده‌زانین دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌م هه‌رێمه كه‌وته به‌ر هێرشی داگیركارانی ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاواوتاوه‌كو سه‌رتاوناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆربه‌ی ولاته‌عه‌ربیه‌كان له‌ژێر جنگی كۆلۆنیاله‌كاندا بوون دواتریش كه‌به‌هۆی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ده‌ركران وئیتر ئه‌وان هه‌رله‌خه‌می ئه‌ودا بوون كه چۆن بتوانن ده‌سیتان بگاته‌وه ئاوه گه‌رمه‌كان.بۆیه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵیان داوه ئه‌م هزره بلاو بكه‌نه‌وه كه‌وا ده‌بێته هۆی سه‌رده‌ستی ئه‌وان كه ئه‌میش هزری نه‌ته‌وه گه‌رایی بوو بۆئه‌وه‌ی وابكه‌ن هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی نه‌به‌ستێیته‌وه به‌یه‌كێی وگشت هاوبه‌ندیه ئاینی كۆمه‌لایه‌تی ومرۆڤایه‌تیه‌كانیان گۆڕی بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی زال وزۆرینه‌و ئه‌م رێككه‌وتنامانه‌ی وه‌كه سایكس بیكۆ ودابه‌شكردنی ولاتانی ئه‌م ناوچانه به‌سه‌ر چه‌ندین وڵاتی له‌یه‌كتر دابڕاو.بوم شێویه ئه‌م ولاتانه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ئه‌م كاره‌یان كردوو له‌بیریان نه‌چوو بۆ هه‌ر ولاتێك كێشه‌یك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئۆقره‌یی نه‌بینێت به‌خۆیه‌وه به‌ڵكوو هه‌ركاتێك ویستیان كارێك بكه‌ن به‌ده‌ر له‌ویستی ئه‌وان ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ قوچ ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌م بۆچوونه تاڕادده‌یه‌ك به‌لای بیردۆزه‌ی موئامه‌ره‌دایه به‌ڵام ڕووداوه‌كان پشت ئه‌ستووری ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن.
ئه‌م رووداوانه‌ی له ئێران ڕووده‌ده‌ن هه‌موو لا بینیمان كه‌وا چۆن وڵاتانی ڕۆژئاوا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا حكومه‌تی ئێرانی سه‌ركووتی خۆپیشانده‌رانی ده‌كردوئۆباما به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه‌وا ناڕازیه له‌م بارودۆخه‌ی ئێران.وه به‌ئاشكرا پشتیوانی ئه‌م حیزب ولایه‌نانه ده‌كه‌ن كه‌دژی ئێران وه‌كو چۆن ئێران پشتیوانی ئه‌وانه ده‌كات كه دژی ئه‌مه‌ریكان واته جه‌نگی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئێران وئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌نراوه به‌ڵام جه‌نگی ڕاسته‌خۆ ته‌نها له‌ڕووی سه‌پاندنی ئابلوقه‌ی ئابووری وسزای ئابووری وله‌قالبدانی ئیران به‌ڵام پێده‌چێت ئێرانیش یاریه‌كه‌رێكی وریا بێت بۆیه تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوی نه‌كه‌تۆته داوی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه.چونكه هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو لییبیاوكۆریا وكوبا تاڕاددیه‌كی زۆر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌پاشه‌كشه‌دان به‌ڵام ئێران له‌به‌ر به‌هێزی پێگه‌ی ئابووری وسیاسی تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌نیه چۆك دابدات به‌ڵكو سیاسه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك به‌كار خستووه كه له‌م گه‌شتانه‌ی ئه‌م دوایه سه‌رۆكی ئێران باش ده‌ركه‌وت.
وڵاتێكی تر پڕیه‌تی له‌كێشه‌و قه‌یران له‌م ناوچه‌یه ئه‌ویش عێراقی خۆمانه كه ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر كێشه‌كانی زه‌ق بۆته‌وه‌و خه‌ریكه ده‌گاته ئاستی ته‌قینه‌وه كێشه‌كانی نێوان سوونه‌و شیعه وكوردوناوه‌ندوكوردوكێشه‌ی كه‌ركووك وكێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان وكێشه هه‌لپه‌سێرواوه‌كانی تر ئه‌م ولاتانه‌ی له‌م ناوچه‌یه هه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان به‌وشێوه‌ی تایبه‌ت دووچاری چه‌رمه‌سه‌ری وكێشه ناوخۆیی هاتوون كه خه‌ریكه ده‌گاته ئاستێك گشت نه‌هێنیه‌كان ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وتا میسر به‌ئاشكرا ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك مرۆڤ له‌برسان بكوژێت وبێ ئه‌وه‌ی گوی به‌هیچ ماف ویاساوشه‌ریعه‌تێكی ئاسمانی وزه‌مینی بدات ،به‌ڵكو ئه‌مه ئاشكرا بوونی گشت هێله شاراوه‌كان نێوان میسروئیسرائیلی خسته به‌چاوان.ولاتێكی وه‌كو توركیا كه‌به‌ره‌و پێش ده‌چێت وبه‌ره‌و كرانه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڕوات وده‌یه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كان ونه‌هێنیه‌كاندا بێته ده‌ره‌وه كه‌چی چه‌ندین كێشه‌ی تر یه‌خه‌ی ده‌گرنه‌وه ،ئه‌م ولاته به‌كۆمه‌لێك كێشه ده‌وردراوه وه‌كو كێشه‌ی قوبرس وئه‌رمه‌نیه‌كان وكێشه كوردیش له‌ولاوه به‌وه‌ستێت كه‌له‌هه‌موویان گرانتره‌و ئالۆزتره بۆ توركیا یه‌ك كه چه‌ندین ده‌یه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای داننه‌نان به‌كوردا دامه‌زراوه،كه‌چی كاتێك هه‌نگاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ولاوئه‌ملا له‌مپه‌ری دێته پێش .ولاتێكی وه‌كو لوبنان كه پڕیه‌تی له‌گه‌ل ونه‌ته‌وه‌ی جیاواز ئاینی جۆراوجۆر ئه‌میش له‌كێشه پڕبووه‌و هه‌رجاره‌و به‌ناوێك ئه‌م وڵات په‌ك ده‌خه‌ن به‌وه‌ی كه به‌ره‌و پێش بڕوات وكێشه‌ی ناوخۆیی بۆ دروست ده‌كه‌ن.ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌رولاتێك له‌م ناوچه‌یه بگریت چه‌ندین كێشه ناوخۆیی ده‌ره‌كی هه‌یه ئاماژه بۆ شتێك ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م ناوچه‌یه نابێت ئارام بێت وهه‌رجاره‌و سه‌رقالی شتێك ده‌كرێت ئیتر وا كێشه‌كان به‌رده‌وامن سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق وئه‌فغانستان وبوونی هێزی ناتۆ له‌م دوو وڵاته بۆیه مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌بن هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ی ناوچه بیه‌وێت به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیه‌وه هه‌نگاو بنێت بۆ زامن كردنی ئاینده‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی گه‌ره‌كیه‌تی ،به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌وا زلهێزان ده‌یانه‌وێت نه‌ك چۆن خۆت ده‌ته‌وێت ،به‌لام وا دیاره سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی مه‌ڕخۆمان ڕیخۆشكه‌ر بووه بۆئه‌وه‌ی خه‌لكانێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان زال ببن به‌سه‌ریاندا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی پێشووی عێراق مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و خه‌لكێكی داباو خۆی سه‌رقالی جه‌نگه دوروو درێژه‌كان نه‌كردبا وده‌ستی بۆ وڵاتێكی وه‌كو كوه‌یت درێژ نه‌كردبا ئیتر ئه‌م بارودۆخه سیاسه پڕ ئالۆزه‌یه‌وقه‌یراناویه زۆردوور ده‌كه‌وته‌وه له‌عیراق له‌هه‌مان كاتدا دوای ئازاد بوونی له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌و رژێمه شه‌رانگێزه ئه‌گه‌ر عیراقیه‌كان بیریان به‌لای ئه‌و چوبا كه خزمه‌تی عیراق بكه‌ن نه‌ك مه‌زهه‌ب وتایفه‌گه‌ری زۆر زه‌حمه‌ت بوو به‌م ئاسته‌ی ئێستا بگات كه دوای هه‌لبژاردن ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدا چاوه‌رێی ده‌كات.
به‌هه‌مان شێوه له‌ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن بیانووی بێگانه ونه‌یاران ببڕن به‌وه‌ی به‌خۆیان مافی نه‌ته‌وه‌و گه‌لی خۆیان بده‌ن وئازادی ودیموكراسی بۆ دابین بكه‌ن وه‌كو مافێكی سه‌رتایی خۆی بێگوومان ئه‌وكات زۆر زه‌حمه‌ت بوو نه‌یاران بتوانن ده‌ستیان درێژ بكه‌نه ناو‌و ولاتانمان وبه‌گژ یه‌كتریدا بده‌ن وخه‌ریكه وای لێدێت برای ئاین ووڵات ونه‌ته‌وه له‌یه‌كتر ده‌بن به‌بێگانه‌و وڵاتی دوور‌و بێگانه ده‌بن به‌تاكه دلسۆزی ئێمه.بۆیه‌و ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا له‌قه‌یراندایه‌و قه‌یرانه‌كانیش گڕیان گرتووه‌و هه‌ركاتێك بته‌قێته‌وه ئیتر كه‌س به‌ساغی لێی ده‌رناچێت هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌مووی بۆ ڕێز نه‌گرتنی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌خه‌لكی خۆیان ولادانیانه له‌م په‌یمانه كۆمه‌لایه‌تیه‌ی كه پێویسته ده‌سه‌لاتدار له‌سه‌ری بڕوات به‌رمبه‌ر میلله‌تی خۆی له‌هه‌مان كاتدا دواكه‌تووی خه‌لكه له‌ڕووی گه‌شه به‌خۆدان وهۆشیاری له‌هه‌موو بواره‌كان و بوونی سامانێكی سروشتی زۆره له‌م ناوچه‌یه‌و بوونی هێزێكی ئایینی كۆمه‌لایتیه كه بۆی هه‌یه له‌ناكاو ده‌ستی به‌ده‌سه‌لات بگات به شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان نیه وئه‌م هێزه كه كه‌متر گوێ به سه‌ره‌نجامی كاره‌كانی ده‌دات به‌ڵكو ته‌نها بیر له‌تۆله ده‌كاته‌وه له‌به‌ر زۆر گوشار خستنه سه‌ری وئازاری ده‌روونی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه.چونكه بێگومان هه‌موو ئاینه‌كان ئازادن له‌مالی خۆیان ته‌نها ئه‌م ئاینه‌ی ئیسلامه پیرۆزه نه‌بێت له‌مالی خۆیدا دژایه‌تی ته‌ندی ده‌كرێت.بۆیه لێره‌و له‌وێ شتی وا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌وه‌كو قاعیده‌ی ئوسامه بن لادن وتالیبان وحوسیه‌كان وچه‌ندین شتی تر كه له‌به‌رنه‌بوونی ئازادی بیروڕاو بوونی گوشاری سیاسی له‌سه‌ر هه‌لگرانی خه‌مخۆرانی ئه‌م ئاینه تاوه‌كو ئه‌وانه‌ش كه میانه‌ڕه‌ون به پێوه‌ره‌كانی ڕۆژ ده‌جولێنه‌وه كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وانیش دووچاری داپلۆسین وپشتگوێ خستن ده‌بنه‌وه ئیتر ئه‌مه ته‌نها هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك یان ده‌ست له‌ئاینی باب وباپیرانی هه‌ڵگرێت یانیش ببێته توندڕه‌و یانیش ئه‌بێت هیچ بێت له‌م ژیانه بوون به‌هیچیش ئه‌وه لوتكه‌ی توانه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌ویتردا كه سه‌رنجام هه‌ر دۆڕانه،یانیش خه‌لك چه‌ندین كه‌م كوریتان هه‌یه له‌شته بنه‌ڕه‌تیه‌كان ژیان وده‌سه‌ڵات هیچ خه‌مێكی جییدی ناخوات له‌چاره‌سه‌ر كردنی بێگوومان ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی تره بۆ زۆربوونی كینه وبوغزی خه‌ڵك.بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه ته‌نها زیاتر كرانه‌وه‌و زیاتر ئازادی فه‌راهه‌مكردنه بۆ گشت كه‌سێك نه‌ك ته‌نها كه‌سانی ناو حیزب وگروپی ده‌سه‌لات. ئه‌مه وه‌ك ئامۆژگاریه‌كی كه‌سێكی خه‌مخۆره نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن له وه‌هم به‌ڵكو ئه‌و شته‌ی لێره‌و له‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌دات ته‌نها چاره‌سه‌ری به‌وه ده‌بێت ماف بدرێت نه‌گاته ئاستی ماف سه‌ندن چونكه كه‌تۆ ماف ده‌ده‌یت به‌هاوڵاتی خۆی نیشانه‌ی هێزی سیاسی خۆته به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ئاستی ماف سه‌ندن ئیتر كه‌س نازانێت ئه‌م بینه‌و به‌رده‌یه به‌كوێ ده‌گات.
عبدالعزیز هاشم