
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٨
نه‌رویج: هه‌زار شوفێر سه‌باره‌ت به سنووربه‌زاندن به‌رامبه‌ر په‌یامبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
"ئۆسلۆ"ی پایته‌ختی ووڵاتی نه‌رویج خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی که له‌لایه‌ن 1000 شۆفێری کرێوه ڕێکخرابوو که پێکهاتبوون له موسڵمانان ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له شۆفێرانی شاره‌کانی تردا ناڕه‌زایی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژنامه ده‌ربڕی که هه‌ستابوو به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌کی سوکایه‌تی ئامێز له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) .
ئه‌مه وه‌ک په‌رچه‌کردارێک بوو به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌ی "داجبلادت" ی نه‌رویجی که چوارشه‌مه‌ی پێشوو ئه‌و کاریکاتێرانه‌ی بڵاوکردبووه‌وه .
له‌کاتی خۆیدا "عبه‌ید ڕاجا" ئه‌ندامی حیزبی لیبڕالی هۆشداریدا له سه‌ره‌نجامی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاریکاتێرانه ، وه جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که په‌یوه‌ندی کردوه به‌هه‌ندێ له موسڵمانانه‌وه وه ئه‌و ده‌زانێت لای موسڵمانان چه‌ندگه‌وره‌یه ئه‌و کاره‌و چه‌نده هه‌ست به ئیهانه ده‌که‌ن ، وه ده‌شڵێت هه‌ڵه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بووه ، چونکه له پێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه ، وه نازانن سه‌ره‌نجامی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند گه‌وره‌یه‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت .
"ڕاجا" داواشیکرد له به‌رپرسان که پۆزش بهێننه‌وه تاوه‌کو کاریگه‌ری ئه‌وکاره‌یان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی که‌م بکه‌نه‌وه .
ده‌نگی ئیسلام
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- سه‌گ ڕاگرتن له ماڵدا حه‌رامه و وێنه‌که‌یشی هه‌ڵناواسرێ.
- دوو وشه‌ی(الخلوة) و (الإختلاط) مانای چییه؟
- ماچکردنی ئه‌ندامی یه‌کتر له نێوانی ژن و مێردا دروسته.
- ئایا پاره‌ی سۆسیال حه‌ڵاڵه؟
- ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێی له نوێژدا دیار بێت دروسته؟
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟