
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٨
ڕۆژهه‌ڵاتناسه هۆڵه‌ندییه‌كان: به‌ڵگه‌كانی (فێڵده‌رز) سه‌باره‌ت به قوڕئان چه‌واشیكارن!!
ئه‌مسته‌ردام- شه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتناس و شاره‌زه‌یان له زانستی قوڕئانی پیرۆز و یاسا له هۆڵه‌ندا نامه‌یه‌كی كراوه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌و دادگایه‌ی ئه‌مسته‌ردام كردووه كه تێیدا دادگای تونڕه‌وی ڕاستڕه‌و! (گیرت فیڵده‌رز)ی تیا ئه‌نجام ئه‌درێت، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا ئه‌و به‌ڵگه‌دانانانه‌ی قوڕئان له له لایه‌ن فیڵده‌رزه‌وه كراون به به‌ڵگه له‌سه‌ر خراپی قوڕئان تا فلیمی (فیتنه)ی لێ پێك بهێنێت، تێكڕایان چه‌واشیكاری فیڵده‌رز خۆیه‌تی و ئایه‌ته‌كانی به‌كاری هێناون به پچڕپچڕ هێناویه‌تی و مه‌رامی خۆی پێ پێكاوه!!
شایه‌نی باسه له نامه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی لۆجیكی و دیڕاسه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی قوڕئان و به پاڵپشتی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆمان به‌دیار كه‌وتووه كه ئه‌و قسانه‌ی فیڵده‌رز له باره‌ی قوڕئان و ئیسلام كردوونی به ئایینی تووندڕه‌وی وه‌سفی كردوون دژن به هه‌قیقه‌ته ڕوون و ئاشكراكانی ئیسلام!
له‌وانه (فرید لیمهاوس) كه ڕۆژهه‌ڵاتناسێكه‌و قوڕئانی بۆ سه‌ر زمانی هۆڵه‌ندی وه‌رگێڕاوه. ده‌ڵێت: ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه له فلیمی فیتنه‌دا به‌كاری هێناوه له‌وانه ئایه‌تی
فَإِذا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاء حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاء اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ
له سوڕه‌تی موحه‌مه‌د هێناویه‌تی به هێرشه‌كانی یازده‌ی سه‌بته‌مبه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هێرشه‌كانی مه‌درید گرێ داوه، كه‌چی ئه‌م ئایه‌ته قسه له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان دوو به‌ره‌ی شه‌ڕكه‌ر ده‌كات, نه‌ك كوشتنی هاوڵاتییان، چونكه ئاشكرایه هه‌ر له ئایه‌ته‌كه باس له حكومی دیل ئه‌كات له ئیسلامدا.. هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه‌وا ئایه‌تی 60 له‌گه‌ڵ 61 ی سووڕه‌تی ئه‌نفال كه ده‌ڵێت:
وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنْفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ * وَإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
كه فیڵده‌رز كردوویه‌تی به‌به‌ڵگه له فلیمه‌كه‌یدا، له ئه‌سڵدا قسه له‌سه‌ر ڕێكخستنی سوپا ده‌كات و له دواییشان باس له مه‌یل بوون به ئاشتی ده‌كات.. به‌ڵام فیڵده‌رز كردوونی به به‌ڵگه له‌سه‌ر كاری تیرۆریستی ئیسلامه‌وه!!
ده‌نگی ئیسلام