
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٨
مه‌هاتیر موحه‌مه‌د بۆ مسوڵمانان: له دین و له زانست بخوێنن!
كوالاله‌مبور- سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری مالیزیا (موهاتیر موحمه‌د) داوا له مسوڵمانان ده‌كات كه خوێندنه‌وه‌كانیان وێڕای ئایین له بواری زانستیشه‌وه فراوانتركه‌ن، زو ڕایگه‌یاند كه‌وا چۆن پیاوانی سه‌ده‌كانی پازده‌ی زایینی له مسوڵمانان هه‌رچه‌ند زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌توایان دابوو كه‌وا به‌هره‌مه‌ند بوون له زاست ته‌نها له موتاڵاكردنی ئایینه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵكوو ڕوویان له زاسته‌كان كرد‌و.. بۆیه سه‌رده‌مێكی زێڕینیان له مێژووی ئیسلامی‌دا تۆمار كرد.
له نووسینێكی به‌ناونیشانی (ئیسلام و زانست) و له وه‌ڵامی یه‌كێك له‌وانه‌ی كه قسه‌یان له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ی كردبوو, مه‌هاتیر موحه‌مه‌د ڕایگه‌یاند كه‌وا ئوممه‌تی ئیسلامی كاتی خۆی له‌هه‌موو بواره زانستییه‌كان زۆر به‌ره‌و سه‌رچووبوون، ئه‌ی بۆچی ئێستا ده‌وڵه‌تانی كۆنگره‌ی ئیسلامی هه‌نده له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا دوا كه‌وتوو ون!!
بۆیه ڕایگه‌یاند كه‌وا مسوڵمانانی پێشوو فه‌رمانی قوڕئانیان به ئایه‌تی
اقرأ باسم ربك الذي خلق
بۆ دابه‌زی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه وه‌حی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستیشان نه‌كردن كه چی بخوێنن.. بۆیه وشه‌ی بخوێنن هاندانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له زانسته جۆراوجۆره‌كان به‌هره‌وه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌وكاتانه‌ی كه ئه‌وڕووپییه‌كان له خورافیات و له چه‌رخی تاریكی‌دا ده‌ژیان, هه‌رچه‌ند به ڕواڵه‌ت ئه‌وان مه‌سیحی بوون، به‌ڵام شارستانییه‌تی ئیسلامی به زانستخوازانی ئیسلامی توانی به‌سه‌ر هه‌موو ولاتانی ئه‌وێ ڕۆژی له ئیسپانیا و پوڕتوگاڵ و سه‌قڵییه‌و یۆنان‌دا باز بدات و تا وای لێهات زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان كه‌وتنه ژێر حكومی مسوڵمانانه‌وه.
ده‌نگی ئیسلام