
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٢٠١٠/ ٢/٨
قاعیده:داوا له چه‌كدارانی سۆماڵ ده‌كات كه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی (باب المندب) دا بگرن..
ڕێكخراوی قاعیده له دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی داوا له چه‌كدارانی سۆماڵ ده‌كات كه یارمه‌تییان بدات تاكوو بتوانن ده‌ست بگرن به ده‌ربه‌ندی (باب المندب) كه ده‌روازه‌ی باشووری ده‌ریای سووره!
(سه‌عید شه‌هری) كه جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده‌یه، ڕایگه‌یاند كه‌وا ئامانجمان له‌و كاره ڕێگرتنه له باڵهه‌گره ئه‌مریكییه‌كان كه به‌ره‌و ئیسڕائیل ده‌چن..
هه‌روه‌ها (شه‌هری) كه ئێستا له شوێنێكی په‌نهان له یه‌مه‌ن خۆی حه‌شارداوه ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی لاوانی موجاهیدینه كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربه‌نده‌وه.. وه ڕایشیگه‌یاند كه‌وا كاتێ كه ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربه‌نده‌وه گرت، ئه‌و ده‌م له‌سه‌ر ئیسڕائیلییه‌كان تووند ده‌بێت, چونكه له ڕێگه‌ی ده‌ریای سووره‌وه‌یه كه ئه‌مریكا یارمه‌تییه‌كان بۆ ئیسڕائیل ده‌نێرێت!
ده‌نگی ئیسلام