پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: چیرۆک و په‌خشان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: موحه‌مه‌د بیلال | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٩٩٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١١/٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

(سه‌لیم) کوێر نه‌بوو
چیرۆکی (سه‌لیم) چیرۆکێکی په‌ند و عیبره‌ته‌ ، مۆمێکی بچوکه‌ له‌ناو ژوورێکی تاریک ، که‌شتییه‌کی خنجیلانه‌یه‌ له‌ناو به‌حری زوڵمه‌ت، نه‌جاتده‌رێکه‌ و ڕزگارکه‌رێکه‌ له‌ تاریکستانی بێباوه‌ڕی و دوور له‌ خوا بۆ لای خوای گه‌وره‌ و ملکه‌چی بۆ فه‌رمانه‌کانی، گۆڕانی که‌سایه‌تییه‌ له‌ چه‌وتی بۆ ڕاستوڕه‌وان. له‌ خراپه‌وه‌ بۆ باش، له‌ بێباوه‌ڕه‌وه‌ بۆ باوه‌ڕدار، له‌ بێئاگاییه‌وه‌ بۆ هۆشیاری و به‌ئاگایی، له‌ غه‌فڵه‌ته‌وه‌ بۆ ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌ له‌ ڕابووردوه‌کان. (سه‌لیم) پردێکی نه‌جاتده‌ر بوو، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش که‌ چاوه‌کانی نه‌بوو به‌ڵام به‌ دڵی هه‌ستی ئه‌کرد و به‌ چاوی ڕۆحی ڕاستییه‌کانی هه‌موو ده‌دی. منداڵێك بوو که‌ ده‌روونی پڕ پوخته‌یی‌ و پاکییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ بوو له‌ناو باغچه‌ی ئیمان، له‌ هه‌ناسه‌ی بۆنخۆشی چوارده‌وره‌که‌ی و ته‌واوی گوێبیستان و گوێگرانی بۆنخۆش کردووه‌ و ئه‌کات.
ئه‌م داستانه‌ باسی به‌سه‌رهاتێکی دڵله‌رزێنه،‌ به‌ئاگاهێنه‌ره‌وه‌یه‌کی سه‌یره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌رسیان وه‌رنه‌گرته‌وه‌ ده‌رس وه‌رگرن، بۆ ئه‌وانه‌ی‌ تێنه‌گه‌یشتوون تێبگه‌ن، بۆ ئه‌وانه‌ی چاوساغن ببینن و بۆ ئه‌وانه‌ی له‌شپته‌ون فریای خۆیان که‌ون.
باوکی (سه‌لیم) ئه‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: «من که‌سێ بێباوه‌ڕ بووم به ‌واتای ئه‌وه‌ نه ‌که‌ هه‌ر باوه‌ڕم نه‌بووبێت به‌ڵکوو باوه‌ڕ له‌به‌رما وه‌ك کراسێك داماڵرابوو، ڕووم کردبووه‌ خراپه‌ و بێئاگایی. له‌گه‌ڵ که‌سانێك هاوڕێیه‌تیم ئه‌کرد که‌ وزه‌ی خۆشی و به‌شاره‌تیان تیا نه‌بوو، بۆنی خۆشیان پێوه‌ نه‌بوو ته‌نها ئه‌و بۆنه‌ درۆینانه‌ نه‌بێ که‌ به‌ پاره‌یه‌کی زۆر ده‌کڕا و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ خۆ ده‌درا و به‌ کراس و جلوبه‌رگه‌کانه‌وه‌ ئه‌مایه‌وه.‌ به‌ڵام هیچ کاریگه‌ر نه‌بوو بۆ ناو دڵ.
به‌ڵێ، من مه‌به‌ستم له‌ بۆنخۆشیی ئیمان بوو نه‌وه‌ك بۆخۆشیی تر، هه‌موو کاته‌کانم به‌وه‌ ده‌برده‌ سه‌ر که‌ بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌وا سه‌رفی بکه‌م. ده‌رگای مزگه‌وته‌کان له‌به‌رچاوی من داخرابوون. که‌سێ نه‌بوو ده‌ستم بگرێت بمبات بۆ ڕێگای ڕاست. ئه‌وه‌ی ده‌مناسی خراپ بوو، ئه‌وه‌ی هاوڕێم بوو هی سه‌رمێز بوو، ئه‌وه‌ی براده‌رم بوو ته‌نها کاتی بوون. ڕۆژان ڕۆشت من به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌وه‌.
هه‌رچی خێزانم بوو به‌ پێچه‌وانه‌ی منه‌وه‌ بوو، که‌سێکی زۆر ئارام و له‌سه‌رخۆ و به‌ئیمان بوو. خێزانم دووگیان بوو وه‌ له‌ مانگی خۆشیدا بوو. ڕۆژێکیان له‌ ده‌ره‌وه‌ بووم کاتێ که‌ هه‌واڵیان پێگه‌یاندم. وتیان: «خێزانت له‌ خه‌سته‌خانه‌یه.»‌ منیش خێرا خۆم گه‌یانده‌ خه‌سته‌خانه،‌ به‌ڵام تا من گه‌شتمه‌ خه‌سته‌خانه‌ خێزانم منداڵه‌که‌ی لێ بووبووه‌وه‌. پێش هه‌موو شتێ هه‌واڵم پرسی كه‌ خێزانم باشه‌؟
وتیان (الحمد لله) خێزانت باشه.‌ دوایی وتم: «ئه‌ی منداڵه‌كه‌ چییه‌؟»
چونکه‌ زۆرم حه‌ز له‌ کوڕ بوو زۆرم پێ خۆش بوو که‌ کوڕ بێ. وتیان كوڕه‌.
ئه‌وه‌نده‌ گه‌ش بوومه‌وه،‌ یه‌کسه‌ر وتم: «ئه‌ی کوا؟»
وتیان به‌ڵام دکتۆر ئه‌یه‌وێت بتبینێ.
جارێ دڵم ترسا وتم دکتۆر منی بۆ چییه.
پرسیارم کرد به‌ڵام که‌س جوابی نه‌دامه‌وه‌ هه‌تا دوکتۆرێك هات و وتی: «تۆ باوکی منداڵه‌که‌ی؟»
منیش وتم به‌ڵێ.
وتی: «پێشه‌کی پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م خوای به‌خشنده‌ کۆرپه‌یه‌کی خنجیلانه‌ی پێ به‌خشیوون و خێزانتان ساغ و سه‌لامه‌ته‌ (الحمد لله)، به‌ڵام شتێك لێره‌دا هه‌یه‌ که‌ تۆ ده‌بێ سابر بیت له‌ دیوانی خوا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رچییه‌ک هاته‌ ڕێگات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ "کوڕ"ه‌که‌ت کوێره‌.»
زۆر سته‌م بوو له‌ دڵمدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند به‌تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ بووم که‌ منداڵێکمان بێ کوڕ بێ. وه‌ك که‌سێکی مردووم لێ هات. تاقه‌تی هیچم نه‌ما هه‌تا تاقه‌تی ئه‌وه‌یشم نه‌بوو منداڵه‌که‌ش ببینم، به‌ڵام ناچارانه‌ ملی ڕێگام گرت و ڕۆشتم بۆلای خێزانم و ویستم دڵنه‌واییی ئه‌و بده‌مه‌وه.‌ به‌ڵام بینیم که‌ زۆر ئارامه‌ و سوپاس و ستایشی خوا ده‌کات و ئه‌و من ئارام ده‌کاته‌وه‌ دڵنه‌واییی من ده‌داته‌وه‌.
سسته‌رێك منداڵه‌که‌ی هێنا و دای به ‌خێزانم، به‌ڵام من هه‌ر تاقه‌تیشم نه‌بوو سه‌یری بکه‌م. به‌ هیچ جۆرێك نه‌چووه‌ دڵمه‌وه.‌ ئه‌وه‌ بوو دڵم زۆر شکا و له‌گه‌ڵ ئه‌و بێباوه‌ڕییه‌شم که‌ دوور بووم له‌ خوا ئه‌وه‌نده‌ی تر من قینی خۆم چه‌سپاند به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ بێده‌سه‌ڵاته‌دا، به‌ڵام خێزانم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌واو سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی له‌سه‌ر دانا و له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو که‌ ناوی لێنا (سه‌لیم).
به‌ڵێ ڕۆژان ڕۆشت، ڕۆژان هات منداڵ به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ئه‌ڕۆشت و من هیچ ڕوویه‌که‌م نه‌ده‌دا به‌و منداڵه.‌ هیچ ڕه‌حمم بۆی نه‌بوو، هیچ سۆزم نه‌ده‌جووڵا و هه‌موو کاتێ له‌به‌رده‌مما بوو، به‌ڵام وه‌ك باوکێك هه‌ستم نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌ منداڵی منه‌ یان من باوکی ئه‌وم. نه‌خێر، به ‌هیچ جۆرێك هه‌ستم نه‌ده‌کرد به‌وه‌. ئه‌وه‌ بوو ساڵ ڕابوورد مناڵه‌که‌ که‌وته‌ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌ سه‌ر پێ. بینیمان نه‌خێر، ئه‌م مناڵه‌ ته‌نها کوێر نییه،‌ به‌ڵکوو قاچێکیشی نوقسانه.‌ ئیتر من ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و مناڵه‌م له‌به‌رچاو که‌وت. وا هه‌ستم ده‌کرد که‌ هه‌ر منداڵی منیش نییه‌. ڕۆژان ڕۆیشت ژیانمان برده ‌سه‌ر. خوای گه‌وره‌ منداڵێکی تری پێ داین که‌ ئه‌ویش هه‌ر کوڕ ده‌رچوو.
ئه‌وه‌نده‌ خووم دابووه‌ منداڵه‌که‌ی تر به‌ هیچ جۆرێك نه‌ده‌چووم به ‌لای (سه‌لیم)دا. خێزانم هه‌ستی به‌مه‌ ده‌کرد، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بوو به‌سه‌رمدا تاکو بتوانێت من ڕاست بکاته‌وه‌. من که‌سێکی مێشکته‌سك و به‌دکردار بووم. هیچ هه‌ست و هۆشم نه‌مابوو به‌ خۆمه‌وه‌ له‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی خۆم به‌رده‌وام بووم. هه‌روه‌ك چۆن بووم به‌هه‌مان شێوه‌ عه‌ره‌بانه‌که‌ی خۆمم ڕاکێشا له‌گه‌ڵ تاوان و گوناهـ و بێئاگایی.
سه‌لیم ڕۆژ به‌ ڕۆژ گه‌وره‌ ده‌بوو. ئه‌وه‌ی که‌ سه‌یر بوو له‌ ڕه‌فتاری (سه‌لیم) ئه‌وه‌ بوو ئه‌م منداڵه‌ به‌ گوێگرتن له‌ قورئان زۆر ئارام ده‌بوو وه‌ کاتێ که‌ فامی کرده‌وه‌ ته‌مه‌نی گه‌ییشته‌ سێساڵی، زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ گوێ له‌ قورئان بگرێت. خێزانم زۆر گرنگی پێ دا به‌ هیچ جۆرێك فه‌رامۆشی نه‌کرد و زۆر خه‌ریکی بوو.
منیش که‌سێ بێئاگا و بێخه‌به‌ر له‌ هه‌موو شتێك، زۆرجار پرسیار له‌ خۆم ده‌که‌م بۆ وات کرد تۆ کێ بووی؟ ڕه‌حم و به‌زه‌یی تۆ له‌ کوێیه؟!
خێزانم کۆڵی نه‌دا و به‌رده‌وام بوو له‌ په‌روه‌رده‌ی (سه‌لیم) هه‌تا گه‌وره‌ بوو و ته‌مه‌نی گه‌ییشته‌ ٦ ساڵ. ئه‌م منداڵَه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی قورئان به‌رده‌وام بوو و زۆرتریش نزیك ده‌بووه‌وه‌. خێزانم ده‌یبرد بۆ مزگه‌وت و یارمه‌تی زۆری ئه‌م منداڵه‌ی ئه‌دا، به‌ڵام من که‌سێ بێئاگا و دووره‌په‌رێز بووم لێی. به‌هۆی زۆریی هاتوچۆی بۆ مزگه‌وت و فێربوونی قورئان، خه‌ڵکی خۆشیان ده‌ویست و له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵێکی نوقسان بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر‌ گرنگیان پێ ده‌دا. خه‌ڵکی مزگه‌وت گۆشیان کردبوو و په‌روه‌رده‌یان ئه‌کرد به‌ فه‌رمانه‌کانی خوا. به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌م کار و چوونه‌ی بۆ مزگه‌وت. به‌به‌رده‌وامی هه‌ندێ کات دایکی ده‌ستی ده‌گرت و ده‌یبرد بۆ مزگه‌وته‌که‌ وه‌ هه‌ندێ کاتیش برا بچکۆله‌که‌ی یارمه‌تی (سه‌لیم)ی ئه‌دا بۆ مزگه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌و نوقسانییه‌ ئه‌و منداڵه‌ هیچ کاتێ قاچی له‌ مزگه‌وت نه‌ده‌بڕا و به‌تایبه‌تی ڕۆژانی هه‌ینی هه‌موو کاته‌کانی له‌ مزگه‌وت ئه‌برده‌ سه‌ر و هۆگری مزگه‌وت ببوو. منیش هه‌روه‌ك خۆم که‌سێ بێئاگا و بێهۆش بووم له‌ که‌شتیی خه‌یاڵدا به‌ناو به‌حری زوڵمه‌تی دونیا چارۆکه‌م هه‌ڵکردبوو و له‌ شه‌پۆلی گوناهـ و بێئاگایی و دوور له‌ خوادا بووم، ئاهـ.
ئه‌وه‌ بوو ڕۆژێك ڕۆژی هه‌ینی بوو، من له‌ماڵ بووم خۆم ئاماده‌ ده‌کرد بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه.‌ (سه‌لیم) که‌مێك ناساغ بوو قه‌رار بوو نه‌چێت بۆ مزگه‌وت بۆیه‌ دایکی و برا بچکۆله‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و (سه‌لیم)یان به‌ لای منه‌وه‌ به‌جێ هێشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگام لێی بێ هه‌تا ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه.‌ منیش هه‌روه‌ك جاری جاران وه‌ك ئه‌وه‌ سه‌یرم کرد که‌ هه‌ر خۆمم له‌ ماڵَه‌وه‌ که‌سی تری لێ نییه.‌ هیچ هه‌ستم به‌وه‌ نه‌کرد که‌ ئه‌وه‌ که‌سێکی نوقسانه‌ ئه‌گه‌ر بێگانه‌یه‌کیش بێ خۆ ئه‌بێ هه‌ر بۆ به‌زه‌یی (ئینسانێتی) ئاگادارییه‌کی بکه‌م تا دێنه‌وه. نه‌خێر، بێهۆش و بێئاگا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌کرد که‌ منداڵه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و منیش بڕۆم به ‌لای ده‌ره‌وه‌ی خۆم. له‌ناکاو گوێم لێ بوو (سه‌لیم) له‌ژێر جێگه‌که‌یه‌وه‌ هه‌نسك هه‌ڵده‌کێشێ. زۆر سه‌یر بوو له ‌لام له‌و ماڵه‌ چۆڵه‌ به‌ ته‌نیا گوێم له‌ هه‌نسکی منداڵێکی بێده‌سه‌ڵات بوو. خه‌یاڵێکی سه‌یر به‌ مێشکمدا هات که‌ هه‌رگیز له‌وه‌وپێش هه‌ستم پێ نه‌کردبوو وه‌ هیچ کاتێ بیرم له‌وه‌ نه‌کربووه‌وه‌.
نه‌خێر، هه‌نسکه‌که‌ بوو به‌ گریان. منیش زیاتر تاوم بۆ ده‌هات و به‌ڵام خۆم هه‌ر تێ نه‌ده‌گه‌یاند.
نه‌خێر، گریانه‌که‌ی زۆر به‌ که‌ساسی بوو ئیتر په‌تی توانام پساو خۆم بۆ ڕانه‌گیرا له‌وه‌ زیاتر. چووم بۆ لای و وتم له‌وه‌ ده‌چێ تا و نه‌خۆشییه‌که‌ی زۆری بۆ هێنابێ و بێتاقه‌ت بووبێ بۆیه‌ هه‌نسک هه‌ڵده‌کێشێ. که‌سیش له‌ ماڵه‌که‌ نییه‌ هه‌ستێکی تری بۆ دروست بووبێ که‌ وا ده‌زانێت منیش خۆمی تێ ناگه‌یه‌نم بۆیه‌ ده‌گری.
چوومه‌ پێشه‌وه‌ پرسیارم کرد: «(سه‌لیم) ئه‌وه‌ بۆ ده‌گریت؟ ئازارت هه‌یه؟‌ کوێت ئێش ده‌کات؟»
له‌ وه‌ڵامدا به‌ هه‌نسکهه‌نسکه‌وه‌ وتی: «نه‌ئـ، هیچ ئازارم نییه.»
وتم: «ئه‌ی بۆچی ده‌گریت؟ بۆ دایکت و برا بچوکه‌که‌ت؟ ئێستا دێنه‌وه‌.»
وتی: «نه‌ئـ، بۆ ئه‌وه‌یش ناگریم.»
سه‌یرم لێ هات، به‌ڵام من که‌سێ بێئاگا بووم له‌ خوا له‌وه‌ی که‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌ ئه‌ویش خووی گرتووه‌ به‌وه‌ی که‌ ڕۆژی هه‌ینییان دایکی کۆمه‌کی ئه‌کات بیبات بۆ مزگه‌وت. منیش پرسیارم لێ ده‌کرد به‌ بێئاگایانه‌ له‌ نه‌خۆشی و ته‌نیایییه‌که‌ی.
پاشان وتی: «بۆ ئه‌وه‌ ده‌گریم که‌سێ نییه‌ که‌ ده‌ستم بگرێت و بمبات بۆ مزگه‌وت، ئه‌مڕۆ جومعه‌یه‌ و کاتی جه‌ماعه‌ته‌.»
کاتێ که‌ گوێم له‌و قسه‌ی (سه‌لیم) بوو ته‌زوویه‌ک به‌ گیانمدا هات و خۆشم نه‌مزانی چی بوو ئه‌و هه‌سته‌ له‌ کــــــــــوێوه‌ هــــــــــــات و چۆن ئه‌و بیره‌ هات به‌ مێشکمدا؟!
وتم: «(سبحان الله) منداڵێ به‌و هه‌موو نوقسانییه‌وه‌ ئه‌وه‌ بیرێتی و بۆ ئه‌وه‌ ده‌گری که‌ که‌سێ نییه‌ ده‌ستی بگرێ و بیباته‌ مزگه‌وت بۆ به‌جێهێنانی نوێژی جومعه‌که‌ی، منێکیش که‌ چاوساغ و گیانساغم بێئاگا و بێهۆش له‌و مه‌سه‌له‌ خۆم ئاماده‌ کردووه‌ بۆ کاری به‌تاڵ و چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ جاده‌پێوان و پیاسه‌کردن. زۆر سه‌یر بوو ته‌واوی هه‌ست و هۆشم گۆڕا له‌وێدا بووم به "که‌سێکی زۆر خێرخواز" که‌ هیچ کاتێ خۆم له‌و پێسته‌دا نه‌بینیوه‌ وه‌ هه‌ســــــــــتیشم پێ نه‌کـــــــــــــردووه.‌ ئینجا ئازایـــــــانه‌ وتم: «نا، ڕۆڵه‌ مه‌گری من ده‌تبه‌م.» بینیم (سه‌لیم) زۆر گه‌شایه‌وه‌ و ئاهێکی خۆشی هه‌ڵکێشا و زه‌رده‌یه‌کی خۆشی هاته‌ سه‌ر لێوه‌کانی.
وتم: «ڕۆڵه‌ بوه‌سته‌ با ده‌ستنوێژێك بگرم، ئێستا ده‌ستت ده‌گرم و من ده‌تبه‌م بۆ مزگه‌وت.» ئیتر بێ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ من ئه‌و منداڵه‌م نه‌ ئه‌ویش. که‌سێ بووم دوور له‌ خوا به‌ڵکوو خێرا خۆم گه‌یانده‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستنوێژێك بگرم و سه‌لیم به‌ره‌و مزگه‌وت ببه‌م. به‌ڵێ ده‌ستی (سه‌لیم)م گرت و به‌ره‌و مزگه‌وت که‌وتمه‌ ڕێ.‌ کاتێ گه‌ییشتمه‌ مزگه‌وت بینیم که‌سانێ که‌ ئه‌هلی مزگه‌وته‌که ‌بوون به‌ره‌و ڕووی (سه‌لیم) هاتن و به‌خێرهاتنێکی زۆری منیان کرد. زۆریان پێ خۆش بوو وه‌ بینم ئه‌و منداڵه‌ی که‌ چه‌ند وه‌خته‌ من له‌ نازی باوکایه‌تی بێبه‌شم کردووه‌ خه‌ڵکانێکی دڵسۆز و خه‌ڵکانێکی به‌سۆز باوه‌شیان بۆ کردووه‌ته‌وه‌. به‌ خۆشه‌ویستی په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن و به‌ فه‌رمووده‌کانی خوای گه‌وره‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن. ئه‌و ڕێزه‌ی که‌ له‌ویان گرت من هیچ کاتێ له‌خۆمدا نه‌مبینیبوو و پێی نه‌گه‌ییشتبووم وه‌ له‌ هیچ که‌سێ نه‌مبینی که‌ براده‌رم بوون و شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵم بوون، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی ئه‌و ڕێزه‌ نه‌بوو که‌ له‌ (سه‌لیم)یان ده‌گرت. من قێزم له‌ خۆم ده‌هاته‌وه.‌ جارجار سه‌یرێکی خۆمم ده‌کرد گریانم بۆ حاڵی بێئاگای خۆم ده‌هات. زووزوویش لۆمه‌یه‌کی ژێر لێوی خۆمم ئه‌کرد و ده‌موت: «ئه‌ى شه‌رمه‌زار بیت تۆ چه‌ند وه‌خته‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ دڕندانه‌ چی بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌سته‌زمه‌نا ده‌تکرد و به‌جێت ده‌هێشت. خۆ ئه‌ویش یه‌کێك بوو له‌ دروستکراوه‌‌کانی خوا.» جارجاریش دڵنه‌واییی خۆم ئه‌دایه‌وه‌ و ئه‌موت: «خوایه! شوکور بۆ تۆ که‌ له‌و ماوه‌ی بێئاگایییه‌م له‌ناو نه‌چووم و نه‌مردم یان شتێکم به‌سه‌ر نه‌هات.» ته‌واو دڵم پڕ بوو بۆ حاڵی خۆم، زۆر گریام، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بهێڵم که‌س هه‌ستی پێ بکا. له‌ ماڵی خوا له‌به‌ر دیوانی قاپیی په‌روه‌ردگار و میحرابی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌ستی نزای ته‌وبه ‌و په‌شیمانیم به‌رز کرده‌وه.‌ تۆبه‌یه‌کی یه‌کجاریم کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ هیچ جۆرێك نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و بێئاگایییه‌ی که‌ من له‌سه‌ری بووم. بوو به‌ کراسێ له‌به‌رمدا، زانیم ئه‌وه‌ی که‌ براده‌رم بوون ته‌نیا براده‌ر بوون و دۆست نه‌بوون. ئه‌وه‌ی هاوڕێی ده‌کردم ته‌نیا بۆ کاتێ بوو هیچ سۆزی نه‌بوو. نه‌مدی وه‌ نه‌مبیست ڕۆژێك که‌سێك نه‌سیحه‌تی خێرم بکا. بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆشی خۆم بێمه‌وه‌ له‌ ژوور غه‌فڵه‌ت به‌ په‌تی گوناهـ هه‌ڵنه‌واسرێم ئاهـ، ئاهـ، له‌ چ گێژاوێکدا بووم.

لاپه‌ڕه:١ | ٢
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٣]
01.04.2007 19:55:15 GMT
پێشه كی ‌‌ده ست خۆشیتان لێده كه م

پێشنیاری من ته نها ئه وه یه راسته كه سه لیم نا توانێت روناكی ژیان ببینێت به لام سه لیم به هۆی خۆشه ویستی بۆ خودا توانی رونا كی بخاته خێزانه كه یه وه یاخود بوه هانده رێكی با وكی بۆ پیشاندانی رێگای راستی


sazan


08.20.2006 03:17:36 GMT
?aya am noosrawa awa niya ka mamosta hassan penjweny wari geraboo

Karim


01.01.2006 02:40:51 GMT
بسم الله وحد و صلاة و سلام علی من لا نبی بعده‌.
بۆچوونم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، ده‌ڵێم باوکی سه‌لیم دیاره‌ شایه‌نی هیدایه‌ت بووه‌ بۆیه‌ خوای کارجوانی بوونه‌وه‌ر کاکه‌ سه‌لیمی پێبه‌خشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ببێته‌ سه‌به‌بیی بۆ هیدایه‌ت دانیی باوکی سه‌لیم، وه‌ باوکی سه‌لیم تا مردنی شوکری خوا بکات له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و خێزانه‌ به‌ڕێزه‌ و منداڵه‌ صاڵحه‌ که‌ که‌ پێی دراوه‌ وه‌ دڵنیا بێت له‌وه‌ی که‌ ته‌مه‌نی کاکه‌ سه‌لیم که‌ چه‌نده‌ کورت بوو به‌ڵام پڕشنگدار بووه‌ بۆ باوکی سه‌لیم . وه‌ باوکی سه‌لیم هاوڵ بدا بۆ ته‌ربێت کردنی کوڕه‌ بچۆله‌که‌ی و منداڵانی که‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشێت، داواکارم له‌ خوا گه‌وره‌ که‌ چۆن سه‌لیمی کرده‌ مایه‌ی هیدایه‌تی بۆ باوکی ئه‌وش بکاته‌ مایه‌ی هیدایه‌ت بۆ منیش ئه‌و که‌سه‌یش که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ ، بێ گومان بن‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆری گریاندم و هه‌ستمی جوڵاندم، داواکارم له‌ خوا گه‌وره‌ که‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ ڕزگار بوونمان له‌ ئاگرت دۆزه‌خ و شاد بوونمان به‌ به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تایی خۆی. زۆر سوپاسی به‌ پێزانه‌ خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابتان و سایته‌که‌تان ده‌که‌م بۆ خزمه‌ت کردنی به‌ دینی خوا وه‌ داوای لێبووردن ده‌که‌م له‌ که‌م و کوڕی نووسینه‌که‌م ئه‌گه‌ر بێت وحه‌قم نه‌دابێت به‌ بۆچوونه‌که‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ئیتر به‌خواتان ئه‌سپێرم.

حاجی دلیر له‌ سلیمانی


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠