پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: لێكۆڵینه‌وه‌ :: بابه‌ته‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ڕۆژان ڕه‌ئووف | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣١٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٣٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ییی خوا له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا
ئه‌بووسه‌عیدی خودری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: چه‌ند كه‌سێك له ‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) لێیان پرسی ئایا ئێمه‌ له ‌ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌توانین خوای گه‌وره‌ ببینین؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (به‌ڵێ ئایا كه‌س هه‌یه‌ بتوانێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌تان لێ بگرێت كه‌ خۆر ببینن له‌ كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی بێهه‌ور و سایه‌قه‌دا؟ یان نه‌هێڵێت سه‌یری شه‌وی مانگی چوارده‌ بكه‌ن له ‌شه‌وێكی سایه‌قه‌دا؟ وتیان: نه‌خێر. پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌س ناتوانێت ڕێگای ڕاستی خواتان له ‌ڕۆژی قیامه‌تدا لێ بگرێت. هه‌ركه‌س چی ده‌په‌رستێت با بیپه‌رستێت، به‌ڵاَم له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌بری خواپه‌رستی، بت و هه‌یكه‌له‌كانی تری په‌رستیبێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر فڕێ ده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به ‌چاك و خراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گاور و جووله‌كانه‌ی كه‌ ئایینه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بانگی جووله‌كه‌كان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌پرسن ئیوه‌ چیتان په‌رستووه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (عوزه‌یر)ی كوڕی خوامان په‌رستووه.‌ ئینجا پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ درۆتان كردووه‌. خوا ڕۆڵه ‌و ژن و مناڵی نییه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینووی‌ ئاومانه ‌و ئاومان ده‌وێت. به‌گاڵته‌كردنه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن جا بۆ ناخۆنه‌وه‌؟! ئیتر به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ونه‌ ناوی. ئینجا بانگی گاوره‌كان ده‌كه‌ن و له‌وانیش ده‌پرسن ئه‌ی ئێوه‌ كێتان په‌رستووه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (مه‌سیح)ی كوڕی خوامان په‌رستووه. پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش درۆ ده‌كه‌ن، خوا خێزان و ژن و مناڵی نییه.‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌، پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ونه‌ ناوی.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به ‌چاك و خراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه،‌ خوای مه‌زن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، خۆی پیشانیان ده‌دات و ده‌فه‌رموێت: چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ركه‌سه‌ و شوێنی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ په‌رستوویه‌تی؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاریشمان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ نه‌بووین. پاشان ده‌فه‌رموێت: من خواتانم ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا قه‌رار ناده‌ین. ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئێوه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی واتان هه‌یه‌ كه‌خوای خۆتان پێ بناسنه‌وه‌؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ. ئیتر خوا له‌ شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. موسڵمانانه‌ ڕاسته‌كان هه‌موویان به ‌(سوجده‌)دا دێن، پاشان هه‌موان سه‌ریان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: تۆ خوای ئێمه‌ی و تۆمان په‌رستووه.‌ ئیتر پردێك له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌به‌سترێت و كاتی شه‌فاعه‌ت و پاڕانه‌وه‌ دێت. ئه‌سحابه‌ پرسییان: ئه‌ی نێراوی خوا پردی چی؟ فه‌رمووی شتێكی لووسه‌ و مرۆڤ لێی هه‌ڵده‌خلیسكێت و ئه‌ملا و ئه‌ولای به‌ قولابی ئاسن و دڕكاوی (له‌و جۆره‌ی كه ‌له‌ "نه‌جد" هه‌یه‌) گیراوه‌. موسڵمانان به‌چاوترووكانێك لێی ده‌په‌ڕنه‌وه.‌ هی واش هه‌یه‌ به‌برینداری پێیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت و هه‌ندێكیش به‌رده‌بنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان ده‌په‌ڕنه‌وه،‌ ده‌كه‌ونه‌ نزا و پاڕانه‌وه‌ له‌ خوا. داوای ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ و ده‌ڵێن: خوایه‌، ئه‌وانه‌ وه‌ك ئێمه‌ نوێژ و ڕۆژوو و حه‌جیان ده‌كرد. ئیتر له‌ خوایییه‌وه‌ ده‌وترێت بڕۆن كێ ده‌ناسن له‌ ئاگر ده‌ریان بهێنن. خه‌ڵكێكی زۆر ڕزگار ده‌كه‌ن وعه‌رزی خوا ده‌كه‌ن: كه‌س نه‌ماوه‌ له‌ وانه‌ی فه‌رمانی ڕزگارییانتان دا، هه‌موو ڕزگار كران. ئینجا ده‌فه‌رموێت بچنه‌وه‌ كێ به ‌قه‌ده‌ر دینارێك یان نیودینار یان زه‌ڕه‌یه‌ك چاكه‌ی هه‌یه،‌ ده‌ربێنن. هه‌ركه‌سێك تۆزه‌ چاكه‌یه‌كی كردبێت، ڕزگاری ده‌بێت. (ئه‌بووسه‌عید) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بڕوا ناكه‌ن ئه‌وه‌ ئایه‌تی ان أللة لايظلم مثقال ذرة وإن تك حسنة يضاعفها ويؤت من لدنة اجرا عظيما [النساء: ٢٩] واته‌: خوا یه‌ك تۆز زوڵم له‌كه‌س ناكات چاكه‌ش چه‌ندقات پاداشتی ده‌درێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاداشتی زۆر گه‌وره‌ ده‌دات به ‌به‌نده‌كانی ئینجا خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و موسڵمانان شه‌فاعه‌تی خۆیان كرد و ئینجا نۆبه‌ی خۆمه‌. ئیتر فه‌رمان ده‌دات خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌هیچ چاكه‌یان نه‌كردووه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكرێن. ئه‌وانه‌ وه‌ك كۆڵه‌ و ژیان لێ هاتووه‌ و بوونه‌ته‌ خه‌ڵووز له‌ڕووبارێكی به‌هه‌شتدا كه ‌پێی ده‌وترێت ڕووباری ژیان، هه‌ڵده‌كێشرێن و سپی ده‌بنه‌وه‌ و وه‌ك دوڕ ده‌دره‌وشێنه‌وه.‌ ئه‌وانه‌ن كه ‌به‌(عتقاءالله‌) ناو ده‌برێن. ئینجا هه‌موو ده‌ڵێن: خوایه‌، شتی وات پێ داوین كه‌ به ‌كه‌ست نه‌داوه.‌ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت له‌وه‌ش زیاترتان ده‌ده‌مێ. شتی وا كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ باشتر بێت. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: خوایه‌ چ شتێك هه‌یه‌ له‌وه‌ی پێت داوین باشتر بێت؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیی منه‌ كه ‌ئیتر هه‌رگیز لێتان ناڕازی نابم.[حدیث صحیح متفق علیه]‌

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠