پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤٤٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٣٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروود و سڵاو بۆ سه‌ر به‌ڕێزترینی پێغه‌مبه‌ران موحه‌ممه‌د (علیه الصلاه و السلام).
برا و خوشكی موسڵمانی به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت‌، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت خۆش ده‌وێت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌غیره‌ت و جوامێریت به‌رامبه‌ر به‌ ئایینه‌كه‌ت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دراویته‌ پاڵ قه‌واره‌ (كیان) و بوونی ئیسلامی به‌رز و بڵند!
ئه‌ی برا و خوشكی ئیماندار كه‌ ده‌ته‌وێت به‌ر به‌زه‌ییی خوای میهره‌بان بكه‌ویت، به‌ ئومێدی خوا‌ بتگێڕێت له‌وانه‌ی كه‌ تكا (شفاعة‌)ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بتگرێته‌وه‌، ڕۆژێك كه‌ هیچ ماڵ و منداڵ سوودت پێ ناگه‌یه‌نن؛ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ دڵێكی پاك و بێگه‌رده‌وه‌ به‌ خوای خۆی گه‌یشتبێت. ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت كه‌ خوا له‌ حه‌وزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جارێك تێرئاوت بكات و هه‌رگیز تینووت نه‌بێته‌وه‌.
برا و خوشكی موسڵمان، به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ هه‌موو نوێژه‌كانتدا ده‌ڵێیت: أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد أن محمدا عبده‌ و رسوله، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دڵتدا ڕه‌گی داكوتاوه ‌و خۆت به‌ شوێنكه‌وته ‌و‌ هه‌ڵگری په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌زانیت!
برا و خوشكی موسڵمانم، سه‌لامی ئیسلامت لێ بێت:" السلام عليكم ورحمة الله وبركاته"
له‌ پاشاندا،
به‌دڵنایییه‌وه‌ كه‌ تۆ گوێبیست بوویت یان خوێندووته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژنامه‌ دانیماركییه‌ی كه‌ وێنه‌ی كاریكاتێری بۆ بێڕێزکردن و ئیهانه‌كردنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) بڵاو كردۆته‌وه‌؛ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر بێنرخ و ناشیرین ئه‌و وێنانه‌یان نه‌خشه‌ كێشاوه‌ و بڵاویان كردۆته‌وه. ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك زیاتره ‌و بگره‌ هه‌ر له‌ دوای ڕووداوی ١١ی ئه‌یلووله‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درێژه‌ی هه‌یه‌. پێغه‌مبه‌ری هیدایه‌ت و پیشانده‌ری ڕێگه‌ی ڕاست، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ خۆمان و دایك و باوك و ماڵ و منداڵیشه‌‌وه‌ ده‌بینه‌ فیدای و له‌ پێناویدا گیان به‌خت ده‌كه‌ین.
كارێكی زۆر مه‌ترسیدار و سامناك و دڵته‌زێنه‌ كه‌ گاڵته‌جاڕی و بێڕێزی و ته‌وهین به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بكرێت و ئێمه‌ش ده‌سه‌وسان و بێده‌نگ بین. وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌بووبێت و هیچ ڕووی نه‌دابێت!!!
برا و خوشكی به‌ڕێزم، بزانه‌ كه‌ بێ گومان جوێندانیان به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێباوه‌ڕبوون (كفر)ه. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك جوێن به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بدات یان گاڵته‌ی پێ بكات ئه‌وه‌ بێباوه‌ڕ ده‌بێت و سیفه‌تی كافری به‌سه‌ردا ده‌بڕێت. خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُواْ مُجْرِمِينَ. جوێنی ئه‌وانیش ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ر نییه ‌به‌ته‌نیا، به‌ڵكوو جوێندانه‌ به‌ خوا (سبحانه ‌وتعالی)، چونكه ‌خوا ئه‌و پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژاردووه‌ و ناردوویه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی، ده‌ی باشه‌ ده‌بێت ئێمه‌ چ به‌رپرسیارێتییه‌‌كمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته (صلى الله عليه وسلم)؟ ده‌بێت وه‌ڵاممان چی بێت كاتێ پرسیارمان سه‌باره‌ت به‌م هه‌موو جوێن و گاڵته‌پێكردن و بێڕێزییه‌ لێ بكرێت و هیچمان نه‌كردبێت و ته‌نانه‌ت به‌ وته‌یه‌كیش به‌شداریمان نه‌كردبێت؟ ئه‌وانه‌ هیچ سنوورێكیان نه‌هێشتۆته‌وه نه‌یانشكاندبێت ‌ و هیچ ڕێزێك نه‌ماوه‌ پێشێلیان نه‌كردبێت. داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ته‌فروتوونایان بكات و له‌ناویان به‌رێت و سه‌رسامیی ده‌سه‌ڵات و توانای خۆیمان تێیاندا پیشان بدات.
خوشك و برای ئیمانداری كوردی به‌ڕێز،
له‌م چه‌ند وشه‌یه‌دا له‌سه‌رت درێژ ناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام پێمان خۆش بوو كه‌ پرسیار له‌ خۆمان و له‌ تۆیش بكه‌ین: چیمان كردووه‌ بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم)؟ دڵنیایشین كه‌ تۆ له‌ ئێمه‌ زیاتر به‌مه‌به‌ستیت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و‌ له‌ ئێمه‌ زیاتر سووریت له‌سه‌ر پشگیریكردنی، به‌ڵام ده‌ی فه‌رموو ده‌ست بده‌ ده‌ستی برا و خوشكانت و خۆت بخه‌ ئه‌و كاروانه‌وه‌، كاروانی به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). با هه‌موو به‌ یه‌كه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و كاره‌ دزێوانه‌ بكه‌ین و یارمه‌تی بده‌ین له‌سه‌ر مه‌حكوومكردن و ڕیسوا كردنی ئه‌و كاره‌ دزێو و ناشیرینانه‌.
برام، خوشكم، تكات لێ ده‌كه‌ین، دووباره‌ تكات لێ ده‌كه‌ین، یارمه‌تیمان بده‌ با‌ په‌تی ملیان تونتر بكه‌ین. وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ با شتێكی كه‌میش بێت له‌وه‌ی به‌ ئێمه‌یان كردووه‌. ئێمه‌ی ئوممه‌تی زیاتر له‌ ملیاردێك موسوڵمان. سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر هه‌ڵساین به‌ ئه‌ركی سه‌رشانمان و ئوممه‌تێكی زیندوو و چالاك بووین، ئه‌وانه‌ش وا ناوێرن به‌رامبه‌رمان و ئاوا ئیهانه‌ و بێڕێزی به‌ پێغه‌مبه‌رمان و پیرۆزیمان بكه‌ن. ئه‌و كات سه‌ربه‌زی دنیا و ڕزگاربوون و ڕووسووریی قیامه‌تیش بۆ خۆمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
برا و خوشكانی به‌رێز،ئێمه به‌ هه‌وڵێكی ئێجگار كه‌مه‌وه‌ به‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به‌پێی توانا و سنوورداریی خۆمان هه‌ڵساوین به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فێك بۆ پشگیریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (محمد المصطفی) (صلى الله عليه وسلم). مه‌به‌ستیشمان له‌مه‌دا په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌رچی تۆمه‌ت و ناڕه‌وایییه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ناساندن و ئاشكراكردنی خووڕه‌وشت و ئاكاری به‌رز و بڵندی خۆشه‌ویستمان به‌ گه‌لی كوردی موسڵمان.
داوا له‌ تۆی به‌ڕێزیش ده‌كه‌ین به‌شداریمان بكه‌یت و خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی خۆت بسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر به‌ وشه‌یه‌كیش بێت. ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا هه‌ڵسین به‌و ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌ت زانایان و مامۆستایان و نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی موسوڵمان كه‌ ئه‌ركی ئه‌وان زیاتر و قورستره ‌و به‌رپرسیارێتییان له‌ به‌رده‌می خوای گه‌وره‌دا توندتره‌.
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێین ئێمه‌ له‌ ده‌نگی ئیسلام، مه‌له‌فێكمان له‌ژێر ناوی (پشتگیری له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا) پێك هێناوه. هه‌ركه‌س هه‌ر كارێكی پێ ده‌كرێت له‌ نووسین، پێشنیار و وه‌رگێڕان و هه‌ر كارێكی دیكه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ناردنی چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت به‌ ئیمێل، با به‌شداریمان بكات و هه‌وڵی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ و ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێ بێنێت. و قل اعملوا فسيری الله عملكم ورسوله و المؤمنون.
ده‌نگی ئیسلام

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

که‌مینه‌ی هاووڵاتیانی دانیمارك سووکایه‌تییه‌که‌ی ڕۆژنامه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه‌.

چی وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌ قیامه‌تدا؟

له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و حكوومه‌ته‌ ئیسلامییه‌كان

له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن پێگه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن

له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان

له‌سه‌ر ئاستی بیرمه‌ندان، ڕۆشنبیران، ڕاگه‌یاندن و ڕۆنامه‌نووسان

له‌سه‌ر ئاستی پێشه‌وا، بانگخوازان و قوتابیانی زانست

له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی خوێندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن

له‌سه‌ر ئاستی خێزان و كۆمه‌ڵ

سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٣]
02.21.2006 15:48:27 GMT
سڵاوی خو ای گه‌وره‌تان لێ بێ برا و خوشکه موسڵمانه‌کانم. سڵاوی خوای مه‌زن و میهره‌بانیش له موحه‌ممه‌د (د. خ.). من وه‌ك ئینسانێکی موسڵمانی کورد ئه‌و کاره ناڕه‌واییه مه‌حکووم ده‌که‌م که به پێغه‌مبه‌رمان کردوویانه و داواکاریم له هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وه بێنه جواو. وه پشتگیری له پێغمبه‌ره‌که‌ما ن بکه‌ن. خوا گیان ئیسلام سه‌ر بخه! ئامیــــــــــــــــــــــــن!

مه روان


01.31.2006 19:09:39 GMT
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت،
زۆر سوپاس بۆ خوا که‌ وا ئه‌بینم کوردی گه‌لی موسڵمان وا هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه‌ش ئه‌و کاره‌ ناشیرینه‌ ڕه‌د ده‌که‌ینه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌وه له‌ ژێر بیرۆڕای ئازاد بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵکو ڕق و قینیان به‌رانبه‌ر دینی محمده باوک و دایکم به‌ قوربانی بێت.



باوکی عه‌بدوالله‌


01.31.2006 16:34:22 GMT
بسم الله الرحمن الرحیم
سڵاوی خوی گه ورتان لی بی
خوی گه وره هه مومان به یک دڵو به یه گیان بخاته سه ر رێبازه پیروزکی وبمنخات سه ر رێبازی سه رورمان محمد مصطفی١ص ا
آمین ٠ به راستی جیگای داخو دڵ ته نگی هه موو موسڵمانانه که روداوی ناشرین به رامبر خوشه وێسته مان کراوه ،
من توهمتی ئه و کاره نا ره سه نه ده کم به کری تیرور ده ژ به دڵی موسڵمانان ، خوای گه وره ره حم به کات به هه موو موسڵمانان
آمین یاألله٠ سلام و علیکم ورحمت ألله

سوران


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠