پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٨١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١/٣١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ڕۆژنامه‌ دانیماڕکیه‌که‌ په‌شیمانه‌و داوای لێبوردن ده‌کا‌ت له‌موسوڵمانان به‌هۆی سووکایه‌تیه‌که‌ی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
له‌دوای شه‌پۆلێک له‌توڕه‌یی که‌ سه‌رتاپای ووڵاتانی ئیسلامی گرتبۆوه‌ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌ی (یولاند- پۆستن)ی دانیماڕکی به‌ڕه‌سمیی داوای لێبوردنی ڕاگه‌یاند بۆ موسوڵمانان.
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ "کارستن یۆسته‌" له‌به‌یانێکیدا که‌له‌ پێگه‌ی ڕۆژنامه‌که‌دا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دوێنێ دووشه‌م ڕێکه‌وتی(30.01.06) وهه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش بڵاوکرابۆوه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و وێنانه‌: " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشێلی یاسای دانیماڕكیی نه‌کردووه‌ به‌ڵام ڕاسته‌ و گومانی تێدانیه‌ که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئازار بۆ موسوڵمانان و بۆیه‌ ئێمه‌ش داوای لێ بوردنی له‌سه‌ر ده‌که‌ین"
ئه‌مه‌و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌ره‌کوه‌زیرانی دانیماڕک "ئا‌ندێرز فۆگ ڕاسمووسێن" ڕایگه‌یا‌ند که‌ ئه‌و وه‌ک حوکوموت ناتوانێت داوای لێبوردن بکات له‌باتی ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیماڕکی، چونکه‌ ده‌ڵێت که‌ ئه‌وه‌ شێوازی پیاده‌ کردنی دیموکراتی نیه‌ له‌لای ئێمه‌.
هه‌روه‌ها ووتی:" من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ڕێزی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کان ده‌گرم و هه‌رگیز ئاماده‌ نیم به‌ به‌رجه‌سته‌کردنی موحوممه‌د(صلى الله عليه وسلم) ومه‌سیح(صلى الله عليه وسلم) یان هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی تر به‌جۆرێک که‌ ببێته‌ هۆی ئازاردانی ده‌روونی به‌رامبه‌ره‌که‌م".
شایه‌نی باسه‌ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له‌ مانگی سێپتمبه‌ری ساڵی پار چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری له‌سه‌ر پێغه‌‌مبه‌ری ئیسلام(موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم)) بڵاوکردبۆوه‌ و وه‌ک که‌سێکی ئیرهابی وێنه‌یان کێشابوو!

هه‌ر له‌ میانه‌ی ئه‌م باس و هه‌واڵانه‌؛‌ دوێنێ کۆمه‌ڵێ چه‌کداری فه‌ڵه‌ستینی نه‌ناسراو هه‌ڵیان کۆتابووه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ غه‌ززه‌ و داوایان کردبوو که‌ ده‌بێت هه‌ردوو ووڵاتی دانیماڕک و نۆرویج داوای لێبوردن بکه‌ن له‌موسوڵمانان له‌ ئه‌نجامی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌!
جێی باس و سه‌رنجه‌ که‌ ئه‌م دان پیادانه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ دانیماڕکییه‌که‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو کاردانه‌وه‌و ناڕه‌زاییانه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن موسولمانانه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌ جۆراوجۆره‌کانیان له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ک کێشانه‌وه‌ی باڵوێزی سعودیه‌ له‌لایه‌ن ووڵاته‌که‌یه‌وه‌ و هه‌روه‌ها نواندنی لیبیاش به‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌وجۆره و له‌هه‌مان کاتدا هه‌ردوو ووڵات‌ بڕیاری ڕاگرتنی کاروباری بازرگانی و ته‌قه‌للای ئابورییان له‌گه‌ڵ ووڵاتی دانیماڕکدا دابوو.

هه‌روه‌ها سووریاش له‌لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ناشرینه‌ی دانیماڕکی تۆمه‌ت بار کردو ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وه‌ زیاده‌ڕه‌وییه له‌به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌کانی هه‌ردوو ئو‌ممه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.

تێبینی/ ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی " یولاند- پۆستن"ه‌وه‌ داوای لێبوردنه‌کایان بخوێنیته‌وه‌: [www.jp.dk]

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

که‌مینه‌ی هاووڵاتیانی دانیمارك سووکایه‌تییه‌که‌ی ڕۆژنامه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه‌.

فه‌توای پێوه‌ندیدار

بۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) سه‌ردانی ئه‌شکه‌وتی حیرای نه‌کرده‌وه‌؟

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
02.02.2006 13:33:35 GMT
Thank you four islames answer


AHMAD OMAR


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠