|
كۆڕِ و دانیشتنه‌كانی بوختان و له‌پاشمله باسكردن
ئه‌مه له: موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي ـ محاضرات عامّة ـ واجب المسلمين أمام نعم الله ـ الأسئـلـة ـ مجالس الغيبة والنميمة وه‌رگیراوه.
پرسیار: زۆرێك له كۆرڕ و دانیشتنه‌كانمدا باسی قسه‌هێنان و بردن و له‌پاشمله باسكردنی تێدا ده‌كرێت یان گاڵته‌كردن به‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ندن به دینه‌وه، حوكمی ئه‌وه چییه؟
وه‌ڵاَم: ئه‌م كۆڕ ِو دانیشتنانه‌ی كه باسی پاشمله و قسه‌هێنان و بردنی تێدا ده‌كرێت، هه‌موو كه‌سێك له ئێمه پێویسته له خوا بترسین تیایدا و له‌و دانیشتن و كۆڕِانه‌دا دانه‌نیشین، وه پێویسته بزانین هه‌ر یه‌ك له ئێمه به‌رپرسه و لێپێچانه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت له سه‌ری هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:  إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً  : به رِاستی ده‌زگاكانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌و[الإسرا‌ء:36]  مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ  : هه‌ر قسه‌یه‌كی له ده‌م ده‌رچێت خێرا چاودێرێكی ئاماده تۆماری ئه‌كات[ق:18].
له رِۆژی دواییدا ئه‌و تاوانبارانه چی ئه‌ڵێن كاتێك كه نوسراوه‌كه‌ی خۆیان ده‌بینن و ده‌ڵێن:  مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا  : هاوار بۆ ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ ووردو درشتێكی به جێ نه‌هێشتووه به‌ڵكو هه‌مووی تۆمار كردووه [الكهف:49] پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {ما من قوم جلسوا مجلساً لم يذكروا الله تعالى فيه، ولم يصلوا على رسوله(صلى الله عليه وسلم)إلا كان عليهم ترة يوم القيامة : هیچ كۆمه‌ڵێك نیه ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا دابنیشن و یادی خوای گه‌وره‌ی تیا نه‌كه‌ن و درودو سلاَو نه‌نێرن بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له رِۆژی قیامه‌تات له سه‌ریان به ئاهو حه‌سره‌ت و په‌شیمانی نه‌گه‌رِێته‌وه}الترمذي (3380) احمد 2/453) النسائي في الكبرى (6/108) عن ابي هريرة، و قذ ورد عن ابي سعيد عند النسائي في الكبرى (6/108).
ئه‌و دانیشتن و كۆرِو قسانه بۆی ئه‌بێته خه‌فه‌ت و ئاهو په‌شیمانی له رِۆژی دواییدا، چونكه دانیشتنه‌كه‌یان به بێ یادی خوای گه‌وره به سه‌ر بردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها دانیشتنیان له به‌ر باسكردنی حه‌لاَڵ و دنیا‌و شتانی له‌م بابه‌ته‌ش بێت، ئه‌وه ئه‌بێته كه‌م و كوری بۆیان له رِۆژی قیامه‌تا، ده‌ی چۆنه ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌یان پرِ بێ له باسكردنی پاش مله‌و بوختان دروستكردن و ده‌رخستنی ناته‌واویه‌كانی مسوڵمانان، به رِاستی تاوانێكی گه‌وره‌یه.
چیه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له رِۆژی دواییدا له سه‌ر ده‌م و چاویان رِابكێشرێن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به معاذ ئه‌فه‌رموێت: {ثكلتك أمك يا معاذ ! وهل يكب الناس على وجوههم في النار إلا حصائد ألسنتهم : دایكت رِۆرِۆت بۆ بكات ئه‌ی معاذ، ئایا خه‌ڵكی كه له رِۆژی دواییدا به سه‌ر رِویاندا ئه‌هێنرێن و رائه‌كێشرێن، به هۆی زمانیانه‌وه نیه!}. رواه الترمذي (2616) و ابن ماجة (3973) عن معاذ.
ئایا نابینی ووشه‌یه‌كی غه‌یبه‌ت و له پاش مله باسكردن و قسه‌ی ئه‌م هێنان بۆ ئه‌و نێوان ژن مێردێك ێان هۆزێك و هۆزێك یان نزیك و نزیكێكی تر تێك ئه‌دات و له بنی دێنێت و ده‌یانكاته دوژمنی یه‌كتری.
كه‌واته كێیه به‌زه‌یی و كه‌ناڵه‌كانی به‌زه‌یی هه‌مووی پساندووه؟ كێیه بۆته هۆی بلاَوبونه‌وه‌ی ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه؟ هه‌ر ئه‌و ووشه‌یه‌یه‌و به‌س، ووشه‌یه‌ك كه كه‌سێی نه‌میمه‌و بوختانچی ئه‌یهێنێت و ئه‌یبات و ئه‌بێته هۆی ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌كی له ناو خه‌ڵكیدا، یان ئه‌وانه‌ی كه غه‌یبه‌ت و له پاش مله باسی خه‌ڵك ئه‌كه‌ن، ئه‌بنه هۆی تێكدان و ناشیرینكردنی خه‌ڵكی لای یه‌كتری، جا ئه‌مه به‌شێكه له‌و ئه‌رك و واجبه‌ی كه له سه‌ر شانی هه‌ر یه‌كه‌مان پێویسته بیری خۆمانی بێنینه‌وه‌و ئامۆژگاری یه‌كتری تیادا بكه‌ین و لێی دوربكه‌وینه‌وه، ئێمه له نێوان خۆمان و خوادا ناته‌واویه‌كی ئیجگار زۆر‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌مان دروستكردووه، به‌لاَم ئه‌مه سوكتره له‌وه‌ی كه له نێوان خۆماندا هه‌یه.
ئێمه له‌وانه‌یه بترسین یان شه‌رم بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر تاوانێكیشمان لێ ده‌رچوو ئاشكرای بكه‌ین و باسی بكه‌ین، به‌لاَم ئه‌بینین كه به‌رامبه‌ر به براو خوشكانی باوه‌رِدارمان ئه‌وه‌نده ئازا‌و خێراین له ده‌رخستنی له‌كه‌و ناته‌واویه‌كانیان، كه ئه‌بێته هۆی ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی نێوانمان ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه جاری وایه بگاته رِاكێشانی چه‌كیش له یه‌كتری، كه به رِاستی ئه‌مه نه‌فامی و ده‌مارگیریه‌و پێویسته تورِی ده‌ین، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:{سباب المسلم فسوق وقتاله كفر : جوێن دان به مسوڵمان ده‌رچوونه‌و شه‌رله گه‌ڵكردنیشی كوفر‌و بێ باوه‌رِیه} رواه البخاري (7076) و مسلم (64) عن ابن مسعود
ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم)له رِۆژی سه‌ربرِین(واته ئه‌و رِۆژه‌ی هه‌دیه‌كانی تیا سه‌ر ئه‌برِدرێ له حه‌ج) یان رِۆژی عه‌ره‌فه‌دا هه‌واڵمان پێ ئه‌دا كه ئه‌م ئوممه‌ته جارێكی تر ناگه‌رِێته‌وه بۆ كوفر‌و هه‌ندێكیان له ملی هه‌ندێكی تریان بده‌ن: {لا ترجعوا بعدي كفاراً يضرب بعضكم رقاب بعض : له دوای من ناگه‌رِێنه‌وه بۆ كوفر‌و هه‌ندێكتان له ملی هه‌ندێكی ترتان بده‌ن}البخاري (121) مسلم (65) من حديث جرير و هو ايضا من حديث ابن عباس في الصحيحين.
ئه‌مانه كرده‌وه‌ی نه‌فامین، كرده‌وه‌ی بێ باوه‌رِانن، پێویسته له خوا بترسین له هه‌موو كارێك كه مافی براو خوشكی مسوڵمانی تیا پێشێل بكرێت هه‌ر له له پاش مله باسكردن و قسه هێنان و بردن و ئاژاوه‌و فیتنه نانه‌وا له ناو خه‌ڵكیداو هه‌موو كاره‌كانی تری ژیانماندا كه ده‌بنه هۆی دوبه‌ره‌كی و دڵرِه‌نجاندن و ئاژاوه‌ی نێوان مسوڵمانان.
هه‌ر كه‌سێك كه بڵێ لا اله الا الله ئه‌و ئه‌بێته مسوڵمان به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به چه‌مك و مه‌فهومێكی دیكه بۆمان باس ئه‌كات كه تێرِوانینمان بۆ مسوڵمان راست ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: {المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده : مسوڵمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه مسوڵمانان له زمان و ده‌ستی پارێزراو بن} البخاري (10) مسلم (40) من حديث عبدالله بن عمرو، وهو عند البخاري من حديث ابي موسى (11) و مسلم (42) و عند مسلم (41) من حديث جابر.
ئه‌مه‌یه مسوڵمان كه مسوڵمانان پارێزراو بن له زمانی و ده‌ستی، ئه‌نا شاهه‌ده‌تی رِوت و بێ ناوه‌رِۆك زۆر له مسوڵمانان ئه‌یڵێن، نوێژ‌و رِوژوی بێ ناوه‌رۆك زۆرێك له مسوڵمانان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مسوڵمانان له ئازار‌و ئێشی پارێزراو نه‌بن ئه‌وه له رِاستیدا زۆر دوره له حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ئیسلامه‌وه.
هۆی چیه فه‌رموده‌كه زمانی پێش ده‌ست خستووه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی-خوازاناتره-چونكه بنه‌مانی هه‌موو خراپه‌یه‌كه سه‌ره‌تا له زمانه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت شه‌رِكردنیش به ده‌ست سه‌ره‌تاكه‌ی قسه‌و برینداركردنی یه‌كتریه به زمان ئه‌و جا به ده‌ست به‌ر ئه‌بنه یه‌كتر، به رِاستی ئه‌گه‌ر زمانمان له خراپه گرت ده‌رگای زۆرێك له شه‌رِو ئاژاوه‌و فیتنه‌ی ناوخۆییمان گرتووه، چونكه زمان په‌رده‌یه بۆ دوای خۆی، ئه‌گه‌ر په‌رده‌كه‌مان درِاند ئه‌وه شتی تر نایگرێته‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی فه‌رمانی پێداوین كه چاومان له ئاستی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م داخه‌ین، ئه‌گه‌ر چاومان داخست ئه‌وه ناكه‌وینه زیناوه، خوا فه‌رمانی پێ داوین كه له شته گومانلێكراوه‌كان دور بكه‌وینه‌وه، ئه‌گه‌ر دور كه‌وتینه‌وه له شتێك كه نه‌مانئه‌زانی ئایا حه‌لاَڵه یان حه‌رام ئه‌وه ناكه‌وینه حه‌رامه‌كه‌وه، جا ئه‌مانه كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی شه‌رعی پیرۆزن، تاكو هه‌موو مرۆڤێك خۆی بپارێزێت و واز له شتانێكی ئاسانتر بێنێت تاكو نه‌كه‌وێته ناو شتانێكی قورس و گرانه‌وه، خۆمان ئه‌پارێزین له ئازاردانی مسوڵمانان به زمانمان تاكو –به یارمه‌تی خوا- نه‌بینه هۆی هیچ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكیان به ده‌سته‌كانمان.
|