پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پله‌ی یه‌كه‌م: زانیاری (العلم).


یه‌كه‌م پله‌ له‌ پله‌كانی قه‌ده‌ر، واته‌ یه‌كه‌م شتێك كه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت له‌ مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ردا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌: زانین‌و دڵنیایی‌و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره-‌سبحانه‌ وتعالی- زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك،عیلم و زانستی خوای گه‌وره‌ گه‌مارۆی هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك له‌ زانیاری خوا به‌ ده‌رنیه‌، زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ بووه‌و ڕویداوه‌، به‌وه‌ش كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێت، وه‌ زاناشه‌ به‌وه‌ی كه‌ هێشته‌ نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ببێت چۆنه‌، خوای گه‌وره‌ نهێنی‌و شاره‌وه‌كان ده‌زانێ، وه‌ ئه‌و قسه‌ ئاشكرایانه‌ی كه‌ ده‌كرێ‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ شاراوه‌و په‌نهانن ده‌یانزانێت، خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌م بونه‌وه‌ره‌دا، هه‌چ دڵۆپێك له‌ باران كه‌ ئه‌بارێت ئه‌زانێت كه‌ی ئه‌بارێت وه‌ له‌ كوێ ئه‌بارێت، وه‌ هه‌موو تیله‌ی چاوێك یان به‌ گوێدا سپانێك ئه‌زانێت، هه‌چ بۆچوون‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ك به‌ هۆش‌و بیری هه‌چ دروستراوێكدا بێت خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌وتعالی- ئه‌یزانێت و ئاگاداره‌ پێی، وه‌ زانینیشی پێی پێش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ دروست بكات‌و بیهێنێته‌ بوون، واته‌ له‌ كاتێكدا نه‌بووه‌ كه‌ كاره‌كه‌ ڕویدا بێت، به‌ڵكو له‌ پێش ڕودانی هه‌ر شتێكدا خوای گه‌وره‌ ئاگاداره‌ پێی، وه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه‌ هاتبێته‌ بوون، زانیاری خوای گه‌وره‌ هه‌ربووه‌و هه‌ر ئه‌بێت به‌ به‌رده‌وامی، هیچ شاراوه‌یه‌كی لێ وون نابێت‌و لێی ناشارێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی دروستكراوه‌كانیه‌وه‌ ئاشكراو په‌نهانه‌ له‌ زانیاری خوای گه‌وره‌دا یه‌كسانه‌و هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌، ئاشكراو په‌نهان له‌ زانست و زانیاری خوای باڵاده‌ستدا یه‌كسانن.

به‌ڵگه‌كانی قورئان‌و سوننه‌ت له‌م بواره‌د له‌ هیچ كه‌س ون‌و شاراوه‌ نین، مه‌به‌ستمان: مه‌سه‌له‌ی زانیاری‌و پله‌ی زانیاریه له‌ پله‌كانی قه‌ده‌ر، باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌وتعالی- زانایه (علیم واته‌ خاوه‌نی ته‌واوی عیلم و زانیاریه‌و هیچ شتێكی لێ ون نابێ)‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌رچیه‌ك كه‌ ئێمه‌ ئه‌یكه‌ین له‌ گوێڕایه‌ڵی‌ یان سه‌رپێچیكردن خوای گه‌وره‌ ئاگاداره‌و‌ زانایه‌ پێی، وه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ تازه‌ نابێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ كارێكمان كرد، به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی دروستی كردبین ئاگادارو زانا بووه‌ پێی، به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی‌و بوونه‌وه‌ر به‌ گشتی دروست بكات، وه‌ به‌رده‌وام شاره‌زاو زانا بووه‌ پێی.

خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی-‌ سه‌رژمێری ئه‌و كارانه‌مان‌ هه‌موو ئه‌كات‌و پاداشت و سزای له‌ سه‌ر وه‌رئه‌گرین، هه‌روه‌ها موسیبه‌ت‌و نارِه‌حه‌تیه‌كان‌‌و ڕووداوه‌كانی كه‌ له‌ بوونه‌وه‌ردا ڕوو ده‌ده‌ن له‌ هه‌رچاكه‌و خراپه‌یه‌ك‌، خوا گه‌وره‌ زانایه‌ پێی.

جا له‌‌ سه‌ر باوه‌ڕدار به‌ خوای گه‌وره‌ پێویسته‌ كه‌ باوه‌رِی به‌ قه‌ده‌ر ببێت، وه‌ یه‌كه‌م شتێكیش كه‌ ده‌بێ باوه‌رِی پێی بێ باوه‌ڕ بوونه‌ به‌ زانیاری‌و علیمی خوای گه‌وره‌‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بیزانین.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

مانای ئیمان به‌ قه‌ده‌رو پله‌كانی.

باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر. (پێشه‌كی).

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠