|
بگۆڕی فۆنتی عه‌لی بۆ یونی‌کۆد
ڕه‌نگه پرسیار بکه‌یت ئه‌م هه‌موو بگۆڕه بۆچی؟
دیاره ئێمه له ده‌نگی ئیسلام زۆر بابه‌تمان هه‌یه که به فۆنتی عه‌لی نووسراوه. زۆر خولیای ئه‌وه بووین بگۆڕێکی سه‌رهێڵ هه‌بوایه ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێمه‌ی وه‌رگێڕابایه بۆ یونی‌کۆد به بێ تێکدانی ئایه‌ته‌کان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). چونکه زۆربه‌ی ئه‌و بگۆڕانه‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا هه‌یه ته‌نها بۆ گۆڕینی تێکستی کوردی دابین کراوه. ئه‌گه‌ر تێکستی عه‌ره‌بی تێدا به‌دی کرا (قورئان، فه‌رمووده وهتد...) ئه‌وا ده‌ستکاریی ئه‌وانه‌ش ده‌کات. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌نگه زۆر به‌سوود نه‌بێت.
بۆیه ده‌نگی ئیسلام هه‌ڵده‌ستێت ئه‌و کێشه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك که‌م بکاته‌وه و ڕه‌نگه زۆریش به‌سوود بێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه کوردییه ئیسلامییه‌کان که به‌نیازی به‌کارهێنانی فۆنتی یونیکۆدن و ده‌یانه‌وێت بابه‌ته کۆنه‌کانیان بگۆڕن بۆ یونی‌کۆد.
چۆنێتیی به‌کارهێنانی ئه‌م بگۆڕه:
بۆ گۆڕینی فۆنتی عه‌لی بۆ یونی‌کۆد ته‌نها ده‌بێت ئه‌م خاڵه ڕه‌چاو بکرێت:
ئه‌گه‌ر له‌ناو بابه‌ته‌که‌تدا قورئانی پیرۆز، فه‌رمووده یان ڕسته‌یه‌کی عه‌ره‌بیت به‌کار هێنا ئه‌وه بیخه‌ره ناو دوو ڕاسته‌که‌وانه‌كانه‌وه [..] . ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ربچێت، بۆ نموونه: [مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً]
بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی گۆڕیندا ده‌ستکاریی ئایه‌ته‌کان، فه‌رمووده‌کان و ڕسته عه‌ره‌بییه‌كان نه‌کرێن.
لێره بابه‌ته‌کانت بگۆڕه:
[www.dangiislam.org]
به‌و هیوایه سوودی لێ وه‌ربگرن.
|