پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن :: سه‌باره‌ت به‌ حه‌زره‌تی عیسا (سه‌لامی لێ بێت)
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٩٥٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

به‌شداریمان بكه‌ له‌ پشتگیریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا!
به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
دروود و سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی.
هێرشی ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ر ئیسلام به‌ ئه‌ندازه‌ی كۆنیی ئیسلام كۆنه ‌و ڕیشه‌ی هه‌یه‌‌. یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی بێباوه‌ڕان و ناحه‌زانی ئیسلام بۆ به‌ربه‌ستكردن و ڕێگرتن له‌ به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگار؛ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌‌ له‌ بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه‌ تا ئه‌گاته‌ ئێسته‌ی ئێمه‌ش.
ئه‌م هێرشه‌ به‌ درێژاییی مێژوو چه‌نده‌ها ڕه‌نگ و شێوازی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه. به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌ ڕوانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌گومان و درۆ و بوختان و تانه‌ و ته‌شه‌ردا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام دوای ڕووداوی ١١ی سێپته‌مبه‌ر، ئیتر له‌و ئاسته‌دا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو به‌ شێوه‌یه‌كی ئێجگار قێزه‌ون و ناشیرین و بێ په‌رده‌ و بێ سنوور سه‌ری هه‌ڵداوه. هێرشی دڕندانه‌ نه‌ك هه‌موو جێگیره‌كانی ئیسلامی گرتۆته‌وه ‌و هیچی لێ به‌ده‌ر نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو په‌لی كێشا بۆ سه‌ر پاكترین و بانترین مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ و زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی دڕاندانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌‌ بوختان و گاڵته‌پێكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم).

جیری فالوێڵ (١) ده‌ڵێت: «من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ موحه‌ممه‌د كه‌سێكی ئیرهابی بووه.‌»، «وه‌ به‌ باوه‌ڕی من مه‌سیح نموونه‌یه‌كی بۆ خوشه‌ویستی دانا، هه‌روه‌ك مووساش به‌ هه‌مان شێوه و‌ من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ مه‌حه‌ممه‌د نموونه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی دانا.»، «ئه‌و -واته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)- دزێك و چه‌ته ‌و ڕێگرێك بوو.»
وه‌ پات ڕۆبێرتسۆن (٢) ده‌ڵێت: «ته‌نها توندڕه‌وێكی خاوه‌ن چاوی دڕاندانه‌ بووه‌ كه بێ هووده‌ به‌دوای شێتێتیدا ده‌گه‌ڕا.»
وه‌ جیری فایتر (٣) ده‌ڵێ: «نه‌شاز بووه ‌و مه‌یلی منداڵانی بووه، شه‌یتان سه‌رپه‌رشتی كردووه.‌»
وه‌ جیمی سواگارت (٤) ده‌ڵێ: «كه‌سكێ نه‌شاز بوو له‌ جنسدا.»، «گومڕایه‌ك بووه‌ و‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕاست لای داوه.‌»
ئه‌م قسه ‌و بوختان و هێرشانه‌ جگه‌ له‌و وێنه‌ و كاریكاتۆرانه‌ی به‌ ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ به‌ ناشیرینترین شێوه‌ دروستی ئه‌كه‌ن و ئه‌یده‌نه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (٥).
له‌ وڵاتی دانیمارك و پێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی (جيلاندز پوستێن)ی دانیماركی، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین نزیكه‌ی ١٢ وێنه‌ی كارتۆنیی پێغه‌مبه‌ریان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و وێنانه‌ بریتییه‌ له‌ پیشاندانی عه‌مامه‌ی سه‌ری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و بۆمبێكیان تێدا داناوه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌!! پاش ئه‌وه‌ش كه‌ موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ و سه‌رجه‌م موسڵمانانی دنیا و ته‌نانه‌ت جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوایان كرد سه‌رنووسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ داوای لێبوردن بكات، له‌ (١١/١/٢٠٠٦)دا دادگای دانیماركی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌د كرده‌وه‌ و گوێی پێ نه‌دا.
له‌پاش ئه‌ویش ڕۆژنامه‌ی (ماگازينێت)ی نه‌رویجیش هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ی دووباره‌ بڵاو كرده‌وه‌ له‌ژێر ناوی ئازادیی بیروڕادا‌!!
پاش ماوه‌یه‌ك مشتومڕ و بگره‌وبێنه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا ‌و ئه‌ڵمانیا و نه‌مساش هه‌مان وێنه‌یان دووباره‌ بڵاو كرده‌وه‌ و هه‌ست و وێژدانی زیاتر له‌ ملیارێك موسڵمانیان بریندار كرد و بێڕێزییان به‌ باشترین و پاكترین مرۆڤی سه‌رزه‌وی كرد (صلى الله عليه وسلم).
ئه‌وه‌ی به‌رچاوه‌ هێرشی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر ئیسلام به‌گشتی و خودی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه،‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی پاراستنی ئازادی و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن!!
به‌م شێوه‌یه‌ هێرش بۆ سه‌ر ئیسلام له‌ به‌رچاوخستی هه‌ندێ گۆمان و دوودڵییه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رچی سیفه‌تی ناجۆر و ناشیرین هه‌یه‌ بیده‌نه‌ پاڵی. ئه‌وانه‌ له گومانفڕێدانه‌ ‌سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دڵیان ئاوی نه‌خوارده‌وه ‌و تێنوێتییان نه‌شكا، چونكه‌ باش ده‌زانن گومان و شوبوهاته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ری به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و پرشنگداری هه‌قیقه‌تدا ئه‌پووكێته‌وه‌ و وردوهاڕ ده‌بێ. هاتن هۆكارێكی دیكه‌یان گرته‌ به‌ر، ئه‌ویش ناشیرینكردن و و قسه‌پێوتن به‌ خودی پێغه‌مبه‌ری خوا و پڕوپاگه‌نده ‌و ڕاگه‌یاندنێكی گه‌وره ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ بۆی، به‌تایبه‌ت كه‌ زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌ ڕۆژئاوا پشتگیرییان ده‌كه‌ن.
به‌ڕاستی ئه‌م‌ مه‌سه‌له‌یه‌ غیره‌ت و مه‌ردایه‌تی هه‌موو موسڵمانێك ده‌ورووژێنێت؛ پاڵی پێوه‌ ده‌نێت له‌ پرسیاركردن و بیركردنه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م هێرشه‌، چی مه‌به‌ستێك له‌ پاشیه‌وه‌یه‌تی، كاریگه‌ری تا چه‌ند ده‌بێ، چۆن به‌ره‌نگاری بێته‌وه‌، چ ڕێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ر؟
ئێمه‌ كاتێك به‌رگری له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ین (صلی الله علیه وسلم)، به‌وه‌ ئایین و عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان ئه‌پارێزین، وه‌ دووپاتی شتێكیش له‌ خۆشه‌ویستیمان‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌كه‌ینه‌وه.
پله‌وپایه ‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ر به‌رزه‌ به‌رزڕاگرتنی خوا بۆی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و گرگنانه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕق و كین و ده‌روونی نه‌خۆشیان هه‌ڵماڵن، پله‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌وه‌ كه‌م ناكات و له‌ دڵ و ده‌روونی شوێنكه‌وتووانیدا خۆشه‌ویستر ده‌بێت. خوا شوێن و پله‌ی به‌رز كردۆته‌وه‌: ورفعنا لك ذكرك [الشرح: ٤]. به‌ڵێ خوا پله‌ و شوێن و ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ری به‌رز كردۆته‌وه‌ و چركه‌ساتێك نییه‌ له‌م دنیایه‌دا ناوی ئه‌وی تیا نه‌برێت و پڕبه‌ده‌نگ هاوار نه‌كرێت.
له‌پێش ئه‌مانه‌شدا قوره‌یش چه‌نده‌ها درۆ و بوختان و ناووناتۆره‌یان دواخست، پێیان ده‌گوت: شێت، جادووگه‌ر، فاڵچی، هۆنه‌ر، خه‌ڵكی فێری ئه‌مه‌ی ده‌كا، به‌ڵام قوره‌یش سه‌ریان چوو به‌ ناخی ڕه‌شدا و ناوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر به‌ به‌رزی و بڵندی و شكۆمه‌ندی مایه‌وه‌.
به‌ڕاستی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئیسلام و ڕه‌مزی ئیسلام له‌ حاڵه‌تێكی تاكه‌كه‌سیدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ڕه‌وت و دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وامی وه‌رگرتووه. ئه‌مانه‌ به‌م كارانایه‌ن هه‌رچی سنووری سوور هه‌یه‌ بڕیویانه ‌و هیچ نرخ و به‌هایه‌كیان ته‌نانه‌ت بۆ مانای مرۆڤیش نه‌هێشتۆته‌وه،‌ نه‌ك موسڵمان.
كه‌م هه‌یه‌ له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی ڕۆژئاوادا به‌دی نه‌كرێ كه‌ لافی ڕێزگرتن له‌ ئیسلام و شوێنكه‌وتووانی لێ ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها لاف و گه‌زافێكه ‌و واقع به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌.

باشه،
ئێمه‌ی موسڵمان كه‌ پابه‌ندین به‌ ئیسلامه‌وه‌ و به‌ سه‌رچاوه‌ی عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی خۆمانی ده‌زانین و خۆمان و ماڵ و باوك و دایكمان ده‌كه‌ین فیدای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ده‌بێ چی بكه‌ین و له‌ ئاست ئه‌م هێرشه‌ دڕاندانه‌یه‌دا هه‌ڵوێستمان چ بێ؟
ڕێگه‌ی دروست و به‌جێ چییه‌ كه‌ بیگرینه‌ به‌ر بۆ به‌رگریكردن له‌ داوێن و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بوختان و درۆیانه‌ ئه‌و گرگنانه‌ بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن؟
ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ ده‌كرێ پێیان هه‌ڵسین بۆ ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رچدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌م هێرشه‌ نامرۆیییه‌؟
له‌گه‌ڵمان به‌شداری بكه‌ به‌ ڕا و بیروبۆچوون و پێشنیار و ڕاوێژت.
به‌رگری بكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر به‌ وشه‌یه‌كیش بێ.

لاپه‌ڕه:١ | ٢
پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/٣
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٥٣]
12.10.2007 16:17:11 GMT
من تةنها ئةوةندة دةليم : خوداية كيان هةر كةسى بيةوى ئيهانةى خوشةويستى تؤو ئيمة بكات خواية لة ناويببةى .

خزمةتكارى خوشةويست محمد (د.خ)


12.10.2007 16:09:11 GMT
من خطاب

سلاو حورمةت و ريزم هةية بؤتان دةست خؤشيتان لى دةكةم ......

من راى خؤم سةبارةت بة خؤشةويستى خودا بةوة دةردةبرم كةئةو مرؤفة جيكاى شانازى كشت مرؤفايةتية خودا لة رؤزيى دوايدا بة بينينى شادمان بكات وة ئةوةى بة خةرابة باسى ليوة بكات و هةر زمانيك يان هةر كةسيَك تانةو تةشةر لةم زاتة بيرؤزة بدات خودا زمانى لال بكات و كةرى بكات روو رةشى دونياو قيامةتى بكات .

خزمةتكارى خوشةويست محمد (د.خ)


09.23.2006 00:38:02 GMT
Salamalaikom brau khoshkan
khwai gawra mosolmanani gihan sarkaoto bkat wa kafranish ro rashi duniau qiamat bkat. Barasti awai amro la wlatani rozhawa dakret shteki zor nakhosha, balam lawa nakhoshter awaia ka la Kurdistani khomanda dakret.
Ema hich pewist nakat hawar bo sarokani khoman barin labar awai awan khoshian zor bash nin, agar awan reganadan kas natwanet la Kurdistanda awa bkat. Rorashi bo sarokani Kurdistan dwaish bo kafrani rozhawa...
rohem fidat be ai pexambari khwa (d.kh)
Salamalaikom

islam


09.01.2006 18:50:06 GMT
به قوربانت ئه‌ي ڕزگار كه‌ری به شه‌ريیه ت گيانم به فيدای خا كی به بيت يا رسو رلله

ديكي محمد


09.01.2006 02:03:43 GMT
ai kwa rai barambar!!!yan ewa bas gue la xotan agrn?

aziz


07.25.2006 23:10:24 GMT
برایان سلاو
له ڕاستیدا كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ له‌ سایته‌كه‌تاندا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه ‌ئێوه‌ ویستووتانه‌ خۆشه‌ویستی خۆتان بۆ پێغه‌ممه‌ری خوا صلی الله علی وسلم به‌ كرده‌وه‌ بسه‌لمێنن.. بۆیه‌ من له‌ سه‌راتادا ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م و له‌خوا ده‌پارێمه‌وه‌ به‌نێتی خۆتان خوا پاداشتان بداته‌وه‌..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر ریم پی بده‌ن ئه‌ڵیم قسه‌ی ناحه‌زان بلاوكردنه‌وه‌، هه‌روه‌ك شوێنه‌واری پۆزه‌تیفی ئه‌بیت، بیكومان كاركردێكی نه‌كه‌تیفیشی ئه‌بیت.. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌لمان روشدی باس نه‌كرایه‌و هه‌ر ئیهمال بكرایه‌، هیچ شوێنه‌وارو جێكه‌یه‌كی نه‌ئه‌بو، وه‌ نووسراوه‌كانی بۆ زمانه‌كانی دنیا وه‌ر نه‌ئه‌كیررا، سه‌لمان روشدیش وه‌ك خۆی مایه‌وه‌.. كه‌وابوو ئه‌وزڕاندنه‌ چ سوودێكی هه‌بوو؟!
من پێم وایه‌ له‌ حاڵه‌تانه‌دا له‌بیاتی ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناحزان بلاو بكه‌ینه‌وه‌، حه‌قیقه‌ته‌كه‌ روون بكه‌ینه‌وه‌، بۆنمونه‌: ئه‌وان ناڵێن: پێغه‌ممه‌ری خوا ئیرهابییه‌، بائێمه‌ كورته‌یه‌ك له‌ژیانی پێغه‌ممه‌ری خوا بێنین و لێبوورده‌ییه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاری مه‌كه‌ی تیا باس بكه‌ین.. ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ هات پێغه‌ممه‌ر بكوژی، خوا پاراستی وپاشان پێغه‌ممه‌ر نه‌یكوشته‌وه‌و ئازادی كرد..
ئیمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌توانین، به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌، تۆپه‌ڵێك قور بده‌ین به‌ده‌م ئه‌و ناحه‌زانه‌دا..
هیوادارم سه‌ركه‌وتو سه‌ر به‌رزبن.. و خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ...

ئوميد


03.29.2006 15:08:46 GMT
mn ba dlo gyan fedatm ae pixambar xwa hiwa darm ka kas ba nawe pr la droi demokraseywa bihormaty na kan ba ram bar ba hich kaseki rezdar la hamo dena kana nak ba tanha islam
من به‌ دڵ و گیان فیداتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌ وسلم) هیوادارم که‌ که‌س به‌ ناوی پڕ له‌ دێموکراتیه‌وه‌ بێ حورمه‌تی نه‌کا به‌رامبه‌ر به‌ هیچ که‌سێکی ڕێزدار له‌ هه‌موو دونیا که‌ نه‌ک به‌ ته‌نها ئیسلام!

zana


03.29.2006 15:05:46 GMT
من به‌ دڵ فیداتم!

زانا


03.18.2006 13:50:55 GMT
داهاتووى ئه م كه سانه ى دزايه تى رسول الله ص ده له ن ئاوايه ؟---)(هه لده ستن بوك له به فر دروست ده كه ن باشان ره خنه وكازانده ده كه ن ده لين ده تاويته وه)

هيرش سنجاوى


03.12.2006 11:46:14 GMT
زۆر په شیمانن ئه وانه ئه و شته یان کرد به ڵام تازه له سه ریان که وت ، له به ر ئه وه ئه و شته هه روا ئاسان نیه که به سه ریان بچێت

شێخانی


03.12.2006 11:41:28 GMT
فه یله سوفێکی ( سکوتلاندی ) ده ڵی ئه گه ر محمد درودی خوای لێ بێ ته بعه ن ئه و ناڵێ درودی خوای لێ بێ چونکه مسوڵمان نیه ، ده ڵێ ئه گه ر محمد بمایه موشکیله ی ئێستای هه موو دنیای حه ل ده کرد هه ر وه ك چۆن په رداخێک ئاو بخواته وه یانی هه روا به ئاسانی ،

پێغه مبه ر درودی خوای لی بی که سێکه مێژوو شایه تی بۆ ده دا
که سانێکی بێ شه خسیاتی داوێن پیس ده یانه وێ ئینکاری ئه و حه قیقه ته بکه ن ، ئه وه ی ئه وان دایانه وێت بیکه ن هه مووی به پێچه وانه ی خۆیان ده بێته وه....

حاجی عمر


03.12.2006 11:30:16 GMT
کوا ئه و که سانه ی که لافی مرۆڤایه تی لێ ده ده ن کوا ئه و که سانه ی که تا دوێنی خۆیان به موسوڵمان داده نا ..

عمر


03.12.2006 11:28:09 GMT
زۆر حه یفه مروان خه ڵکی هه ڵه بجه یه ، زۆر حه یفیشه بۆ خه ڵکی هه ڵه بجه بیه ڵن ئه م کاره ی به ئاسانه به سه ر بڕوات


ملا عمر


03.12.2006 11:22:04 GMT
ئه گه ر دادگا هه بیت و ڕاست بیت ده بیت ئه و که سانه دادگا بکات که ئه و جۆره شتانه ی لێ ده وه شێته وه سوکایه تی کردن به موقه ده ساتی ئیسلام دژایه تی به مه للائین مرۆڤه له سه ر ئه رزدا ، وه ئه گه ر دادگایش نه بێت و ئه و شتانه به بێبایه خ سه یر بکرێت ، ده بێت چاوه ڕوانی شتانێکی چاوه ڕوان نه کراو بن ......

عومه ر عه لئ


03.11.2006 21:19:17 GMT
Insha"allah la barzhawandy paiambar kotay det

zardasht bradosty


03.11.2006 12:38:16 GMT
زۆر سوپاسی ده‌نگی ئیسلام ده‌که‌م بۆ ئه‌م کاره‌ چاکه‌تان.

هه زار


03.11.2006 12:33:27 GMT
سه‌روماڵم قوربانى تۆ یا (رسول الله‌)!
گیانم فیداى ڕێبازه‌كه‌ت یا (حبیب الله‌)!

فداك يارسول الله نفسي أمي وأبي
فداك يارسول الله نفسي أمي وأبي



هه زار دانمارک


03.08.2006 20:52:10 GMT
فداك ابى وامى ونفسيى يا رسول اللة(صلى اللة علية وسلم)

ابو جهاد


03.08.2006 00:41:44 GMT
به‌ڕاستی حه‌قی ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه بڕیاری کوشتنی بدرێت.

ڕباز


03.06.2006 08:30:50 GMT
ناره زاى خوم دةخةمة بال دةنكى نارةزاى هةموومسولمانانى جيهان.بةراستى بيغه مبه رى خوا(درودى خواى لة سةربيت)زور له وةكةورةترة كةسوكايةتى بى بكريت .خواى كةورة خوى رسواى دنياو قيامةتيان بكات.نةفرةت لةوكةسانةى كة دزى بةرنامة بيروزةكى (محمدالمصطفى)ان.

شوخان جه مجه مالى


03.02.2006 21:01:10 GMT
narazie xom dardabrm barambar danemark bawae krdean barambare pexambare xero barakat nakawanae baxrap berdakanawa mohammad xero barakatehena bodnea nak har bo esliam blko bo hamo ensanieatek nakawinaewa berdkanwa baraste men awa ba takekrdna wae dazanm boeima taxwagedakaen haloestman gea barambaran gonka wa mosolman xarekala sar ars ras dakanawa halestekewa man naboea barste moslman amro zorzahef boa
ناڕه‌زاییی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌رامبه‌ر دانیمارك به‌وه‌ی كردیان به‌رامبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خێروبه‌ره‌كه‌ت.
نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌خراپ بیر ده‌كه‌نه‌وه،‌ موحه‌ممه‌د خێروبه‌ره‌كه‌تهێنه‌ بۆ دنیا نه‌ك هه‌ر بۆ ئیسلام به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ئینسانییه‌تێك نه‌ك ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڕاستی من ئه‌وه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌زانم بۆ ئێمه‌ تا خۆ جودا كه‌ین، هه‌ڵوێستمان ژ به‌رامبه‌ران گۆناهێكی وا موسوڵمان خه‌ریكه‌ له‌سه‌ر ئه‌رز ڕاست ده‌كه‌ن ‌وه‌‌ هه‌ڵوێستێكی وامان نه‌بووه‌ به‌ڕاستی موسڵمان ئه‌مڕۆ زۆر زه‌عیف بووه‌.

safen.kurda


03.02.2006 19:11:44 GMT
به ‌ناوى خواى گه‌وره‌
له‌ ده‌ستپێكى قسه‌كانمدا دروود و سه‌لام ده‌نێرم بۆ پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام موحه‌ممه‌د(د. خ.) وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و بێڕِێزیه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ پیرۆزه‌ كراوه‌ له‌ كوردستان و وڵاَتانى ئه‌ورووپا وه‌كوو ئه‌ركێكى سه‌رشانم ئیدانه‌ى توندى ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونانه‌ ده‌كه‌م به‌ڕِاستى ئه‌و دڵنه‌خۆشانه‌ پیشه‌ى خۆیانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له ‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یى و پاكیى موسوڵمانان هیچیان پێ ناكرێت بۆیه‌ په‌نا بۆ سووكایه‌تىكردن به‌ پیرۆزییه‌كانى موسوڵمانان ده‌به‌ن وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى (ختم الله على قلوبهم وعلى أبصارهم وعلى سمعهم غشاوة ولهم عذاب أليم). وه‌ پێغه‌مبه‌ریش ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌ قسه‌ى ئه‌و دڵنه‌خۆش و لارڕێیانه‌ هیچ له‌ پایه‌ى كه‌م نابێته‌وه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ناوى له‌گه‌ڵ ناوى خۆى به‌رز كردۆته‌وه‌ و هه‌تا دونیاش بمێنێت هه‌ر ناوى به‌رز ده‌مێنێته‌وه‌.

حسيَن بةرزنجى


03.02.2006 08:09:57 GMT
tebyni,,,,,,,,,tebyni,,,,,,,,,,tebyni,,,,,,,,
salamo alikom brayani pegayi dnagi islam
dawakarem la bareztan awaya har babateki gerng la saytakatan anosret balko rawanaiy sayta kurdekani bekan bo dawlamand boni nosini islami, balko rawanayi am saytanay bekan www.kurdistannet.org
www.kurdistanpost.com
www.kurdistanan.com
www.klawrojna.com
agar ark niya paywandi bam emalai mnawa bekan
kamaran_100@hotmail.com
iyter xoshytan awatma

کریم


03.02.2006 07:35:41 GMT
salamo alikom xoshawistaniy pegambary xoda,,,,,,,,,,,,,,,
sarata salato salam bo gyani pakiy pegambaryi islaman,
azizanm delgran maben lawanaiy ka berezyi dakan baw xowasitaiy xoda chonka wak kurd dale (darya badamiy sag pis nabet)
am karo kerdawana zyater gawrayi islamo pegambarakaiy dar daxat, wa joanteryn regash bo wolamiy aw jora merovana balko ba kteb wolamyan berdetawa bashtra,,,
wak chon pegambaryi xoada dayfarmo xodaya leyan xosh ba chonka nazanen,,mnish dalem xodaya hydayatyan beda bo sar regakat chonka nazanen
har gashawa bet payamiy islam

باوکی به هند


03.01.2006 19:11:28 GMT
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
من وه‌ك لاوێك به‌توندى دژایه‌تى هه‌موو ئه‌و وێنه ‌و نووسینه‌ لاوازانه‌ى
كه‌ دژ به‌ (رسول الله)ی نازدار (د. خ.) كراوه، ده‌كه‌م. به ‌سه‌ر و به ‌گیانم
داوام له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمه‌ به‌زووترین كات دادگایىی مه‌ریوان
ڕابگه‌یه‌نێت.
فیداك یارسول الله‌
الله‌ اكبر الله ‌اكبر


محمد محمود


02.28.2006 20:15:47 GMT
(( بسم الله‌ الرحمن الرحیم))
من یه‌ك ووشه‌ ئه‌ڵیم؛ كورد ئه‌ڵێ: (ده‌ریا به‌ ده‌مى سه‌گ بیس نابێت) و‌ ده‌ڵێت: (سه‌گ به‌ مانگه‌شه‌و
با هه‌ر بوه‌ڕێت.) نه‌یارانى ئه‌م دینه‌ باش لێم تێده‌گه‌ن.
سه‌ركه‌وێت دینى خوا!
بمرێت دینى شه‌یتان و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى

خزمةتكاريكى دينى خوا


02.28.2006 20:01:37 GMT
من وه‌ك خزمه‌تكاریكى بجووكى لاواز به‌توندى دژایه‌تى ڕۆژنامه‌ پیس و‌ گڵاوه‌كانى ئه‌ورووپا به‌گشتی و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى به‌تایبه‌تى ده‌كه‌م. هیوادارم حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه‌.
بۆ ڕم بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ .
سه‌روماڵم قوربانى تۆ یا (رسول الله‌)!
گیانم فیداى ڕێبازه‌كه‌ت یا (حبیب الله‌)!
هیوادارم هه‌موو موسوڵمانانى كورد به‌گژ ئه‌م بێئه‌ده‌بییه‌ به‌رامبه‌ر به‌
خوا ( نعوذ بالله) و پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌كه‌ی (د. خ.) بچنه‌وه‌.
الحمد لله‌ فى كل حال.
استغفرالله‌!

الله اكبر الله كبر
لا اله الا الله

محمد بهجت


02.27.2006 10:10:21 GMT
بسم الله الرحمن الرحيم
ان الله وملائكه يصلون على النبي يايها الذين امنوا صلوا عليه وسلموا تسليما
له‌ ئاده‌م تا مه‌سیحه‌ ئه‌نبیا یه‌ك یه‌كم به‌ قه‌ومى خۆى
مژده‌ ده‌دا له‌پاش ئیمه‌ كه‌ دێ ئه‌و فه‌خرى ئه‌كوانه‌

اراس


02.24.2006 16:53:27 GMT
بسم الله وحده،
اللهم صلي علئ محمد و علئ اله محمد.ص.ع،
له خوا ده پا ريمه وه عقا بي ئه و سووكا يه تيه ي كه به پيغه مبه ر كرا،وه حه قي ئه م مه زلووميه ته ي ئوو مه تي ئيسلام له زا لمان بستينئ هه ر چه ند كه گوونا هي خؤما نه،زه ليلي خؤما نه،
اشهدو ان لا ا له الا ا لله و اشهد ان محمد رسو ل ا لله


جیها د


02.22.2006 09:28:51 GMT
هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ
با كافران و نوكه ره كانيان سير بخون و زورنا ليده ن ، ئه وان وا
ده زانن به م كاره يان موسلمانان واز له دينه كه يان دينن؟ قور به
سه ريان ئه وان به م كاره قيزه ونه يان رقى بيروزى موسلمانان به
ئاكا ديننه وه ، خوشيان مايه بوج ده رده جن،
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّواْ عَن سَبِيلِ اللّهِ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ {36} الأنفال

سالار محمود


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠