|
مژده‌كانی تازه‌بونه‌وه‌ی ئیسلام
ئه‌مه وه‌رگیراوه له: موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي ـ محاضرات عامّة ـ من مقتضيات التوحيد ـ تجديد معالم التوحيد ـ بشائر التجديد
من به راستی هه‌موو كاتێك مژده‌م داوه به خۆم كه ئه‌م رِابونه پاك و پیرۆزه هه‌ر ئه‌بێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت-به فه‌رمانی خوا-وه به ته‌واوی دڵنیابه‌خشم به‌وه هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێكمان دڵنیایه له هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی؛ ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی خۆی پاراستنی ئه‌م دینه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، وه كه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)خۆی هه‌واڵی پێ داوین.
ته‌نها یه‌ك نموونه باس ئه‌كه‌م له مژده‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دینه-تاكو بزانن ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم له هه‌ق و رِاستیه‌وه‌یه به یارمه‌تی خوا- ئێمه ئێسته ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ئه‌بینین له هه‌موو شوێنێكه‌وه رِوو به ئیسلام هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌بینین كاتێك گوێبیستی فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌بن(صلى الله عليه وسلم)باوه‌رِی پێ دێنن وملكه‌چی ئه‌بن و شوێنی ئه‌كه‌ون و خه‌ڵكیش بانگ ئه‌كه‌ن بۆی، ئه‌مه چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟
مانای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رِابونه له سه‌ر بنه‌مای شوێن پێهه‌ڵگرتن-الإتباع-هه‌نگاوی ناوه، وه هه‌ر كه‌سێك شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌وێت (صلى الله عليه وسلم) سوێند به خوا به ئه‌ندازه‌ی شوێنكه‌وتن و گوێرِایه‌ڵی بۆ خوا سه‌ركه‌وتنی پێ ده‌به‌خشێ، ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه و به‌ڵگه‌ی خوایه به سه‌ر دروستكراوه‌كانیه‌وه، خوای گه‌وره شوێنكه‌وتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كردووه به پێوه‌ری خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی خوا ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ  : ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ئه‌وێت ئه‌وه شوێن من بكه‌ون خوا ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێت و وه له تاوانه‌كانییشتان ئه‌بورێت، وه خوای گه‌وره لێبوره‌ده‌و به به‌زه‌ییه[آل عمران:31] ، شوێن كه‌وتن بریتیه له به فه‌رمانرِه‌وایكردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:  فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً  : نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی برِوا لێ ئه‌ده‌ن) برِوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو كێشه‌یه‌كدا كه رِوده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌كه‌ن به دادوه‌رو گوێرِایه‌ڵی تۆ نه‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌رونیاندا هیچ نارِ‌ه‌زاییه‌ك دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوه‌ریت له سه‌ر كردووه و ده‌بێت به ته‌واو ته‌سلیم بن و رازی بن[النساء:65
جا ئه‌گه‌ر به برایه‌ك یان خوشكێكت وت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وا ده‌فه‌رموێت، ده‌ڵێ: گوێبیست بووم و گوێرِایه‌ڵ بووم، وه سوپاس بۆ خوا وه‌ك سالاَنی رِابوردوو نیه كه ته‌نها شوێن رِاو قسه‌ی زانایان بكه‌وین بێ گوێدان و جیاكردنه‌وه‌ی رِاست و هه‌ڵه‌كان كه رِاستیان هه‌یه‌و هه‌ڵه‌شیان هه‌یه، مه‌به‌ستیشم له زانایان: زانایانی چوار مه‌زهه‌به‌كه‌و ئه‌وانی تریشه، به‌ڵكو رِابوون و بێداری ئیسلامی ئه‌مرِو له گه‌ڵ به‌لگه‌دایه له هه‌ر شتێك‌دا بێت و لای هه‌ر كه‌س بێت، زانایانیش نرخ و رِێزو پله‌وه پایه‌ی خۆیان هه‌یه و كه‌س نكولی له‌وه‌دا نیه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر فه‌رمووده سه‌حیح و دروست بوو ئه‌وه ئیتر مه‌زهه‌بی هه‌موو زانایانه‌و پێویسته كاری پێ بكرێت.
له به‌ر ئه‌وه كاتێك پیاوێك پرسیار له ئیمام شافعی ئه‌كات رِ‌ه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌رباره‌ی كارێك و ئه‌ویش فه‌رمووده‌یه‌كی بۆ ده‌هێنێته‌وه، پیاوه‌كه ئه‌ڵێت: ئه‌ی تۆ ئه‌ڵێی چی و رِاو پێشنیاری تۆ چیه؟ ئه‌ڵێت: ئه‌وه له كه‌نیسه‌دا ئه‌مبینیت؟! ئه‌وه پێشتێن و كه‌مه‌ربه‌ند (واته هی قه‌شه‌كان) ئه‌بینیت (له پشتمدا)؟!پێت ئه‌ڵێم پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وای فه‌رموو، كه‌چی تۆ ئه‌ڵێی: ئه‌ی رِای تۆ چیه؟! ئایا كه‌س رِای هه‌یه دوای فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟! وه خوای گه‌وره رِاستی فه‌رمووه كه ده‌ڵێت:  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ : ئه‌ی ئه‌وانی ئیمان و باوه‌رِتان هێناوه پێشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌كه‌ون له برِیارو پێشنیارتاندا[الحجرات:1]
مژده‌كانی نوێبونه‌وه‌ی ئیسلام وه‌ك گزنگی به‌ره‌به‌یان په‌ی به شه‌وه‌زه‌نگی كوفروبێ باوه‌رِی ئه‌دات و مژده‌ی هاتنی خۆرێكی پرشنگداری پێیه.
|