|
سه‌ره‌تا
:: پێغه‌مبه‌ری خوا
:: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : سه‌ردار عه‌بدوڵڵا |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٠٩ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٣ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
خۆشتان ده‌وێن.. به‌ڵام خۆشیان ناوێن.
ڕووداوی جنێودان به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژنامه ئه‌ورووپایییه‌كاندا و ئه‌و خراپه‌كاری و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه كردیانه سه‌ر قورئانی پیرۆز و به‌رده‌وامیش هه‌ر ده‌یكه‌ن؛ جگه له‌مانه‌ش ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له‌لایه‌ن خاوه‌نانی كتێب (اهل الكتاب) له‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا و ئه‌وه‌ی ڕووی داوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به درێژاییی مێژووی ڕابردوو (كاتێك چونه (بیت المقد‌س) خوێنی هه‌زاران ژن و مناڵیان ڕشت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌چه‌ك كردیان هه‌تا گۆماوی خوێن هه‌ڵسا و ئه‌سپ مه‌له‌ی تێدا ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕووی دا له بۆسنه و هه‌رسك له سه‌رده‌مانی ڕابردوودا، ئه‌وه‌ی ڕووی دا له عێراق له بۆردومانكردنی حه‌شارگه‌ی خه‌ڵكانی بێ‌تاوان و ئابڵووقه‌ی ئابووری كه چه‌ند ساڵێكی خایاند، ئه‌وه‌ی ڕوودا له برسیكردن و وێرانكردنی سۆماڵ و ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ئه‌وه‌ی ڕووی دا ... هه‌موو ئه‌مانه و جگه له‌مانه‌ش، به‌ڵگه‌ی زۆر ڕوون ئاشكران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه -بانگه‌شه‌كردنی خۆشه‌ویستی لای گه‌لی نه‌سرانی درۆیه‌كی زه‌قه-.
نه‌سرانییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایینه‌كه‌یان ئایینی خۆشه‌ویستییه و هه‌میشه ئه‌و ده‌قه‌ی ئینجیل ده‌ڵێنه‌وه كه ده‌ڵێت: (دوژمنه‌كانتان خۆش بوێت. داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.) نه‌سرانیه‌كان ده‌ڵێن كه دڵه‌كانیان پڕه له خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی بۆ كه‌سانی غه‌یری خۆیان و مه‌سیح نه‌هاتووه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌نه نه‌بێت كه خۆی به‌خت بكات و بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی هاتووه.
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مانه هه‌مووی درۆیه‌كی زه‌قن، كوا ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن له دنیای واقیعدا؟!
ئه‌ی ئه‌وانه كوا له‌ناو كتێبه پیرۆزه‌كانیاندا؟!
ئێمه له‌سه‌ر جنێودان و سوكایه‌تیكردنی نێوان دوو كه‌س كه خه‌ڵكی بێ‌ئاگا و ساده بن قسه ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌دوێین كه له هه‌موو شتێك له‌پێشتر و گرنگتره بۆ مسوڵمانان ئه‌ویش (پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و قورئانی پیرۆزه) به ڕه‌فتارێكی ناشیرین و سوكایه‌تییه‌ك كه ده‌كرێت به‌رامبه‌ری.
ئێمه له‌سه‌ر ڕووداوێكی تاكه‌كه‌سی قسه ناكه‌ین كه جارێك یان دوو جار ڕووی دابێت، به‌ڵكوو ئه‌وه خوویه‌كه كه گه‌لی (نه‌سرانی و مه‌سیحی) له هه‌موو كات و سات و شوێنێكدا دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتێكدا ڕووداوه‌كه تاكه‌كه‌سی نییه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاو بۆوه... خه‌ڵكی خوێندیانه‌وه و نكوولی لێ ناكه‌ن...
ڕۆشنبیران هیچ داوای لێبوردنیان نه‌كرد و خۆیان لێ بێبه‌ری نه‌كرد. مامۆستا و شارره‌زایانی ئاینی بێده‌نگ بوون به بێده‌نگییه‌ك كه بڕیاری لێ درا بوو وه‌ك بڵێی ڕازی بن به ڕووداوه‌كه. ده‌وڵه‌تێك كه هه‌موو دۆستانێكی خۆی نێردرایه لا بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن نه‌یان كرد و هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌بینرا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه. وه‌ك بڵێی ئه‌مه‌ش وه‌كوو سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی تر كه لێره و له‌وێ ڕووده‌ده‌ن یان وه‌كوو ئه‌وه‌ی له شه‌ووڕۆژدا ڕوو ده‌دات.
كوا خۆشه‌ویستی؟ ئه‌ی بانگه‌شه‌كه‌رانی خۆشه‌ویستی له‌کوێن؟!!
ئه‌و ڕاستییه‌ی كه گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئینجیله‌ی ئێستای نه‌سرانییه‌كان، هه‌موو ده‌قه‌كانیان گۆڕیوه و دایانڕشتۆته‌وه به‌پێی مه‌به‌ست و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان، یه‌كپارچه كردوویانه‌ته ئایینێك كه ڕه‌وشت و ئه‌ده‌ب نازانن له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه له خۆیان نه‌بێت.
كام ئه‌ده‌به؟!
ده‌قه شێوێنراوه‌كانی ئه‌م ئاینه له كۆن و نوێ‌دا ئاماژه به شێواندن و گۆڕێنی ئه‌م ئاینه ده‌كه‌ن و به ڕوشنی دیارن.
خوێنه‌ی به‌ڕێز ئه‌وا لێره‌دا چه‌ند ده‌قێكی ده‌ستكردی بڵاوی ئینجیلتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن چۆنی له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌مڕۆدا ده‌گونجێت. ئه‌و گه‌له له ڕابواردن و گاڵته پێكردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له سه‌رچاوه‌یه‌كی بیروباوه‌ڕی و ئایینییه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌و ئاكار و ڕه‌وشتانه‌ی كه تاكه‌كه‌سانێكیان ده‌یكه‌ن كه ته‌نها خه‌ڵكی ساده و بێئاگای پێ هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن.
ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌وا له‌سه‌ر زمانی مه‌سیح هاتووه: (وا گومان مه‌به‌ن كه من بۆ ئه‌وه هاتووم كه ئاشتی به‌رپا بكه‌م له‌سه‌ر زه‌وی، من بۆ به‌رپا كردنی ئاشتی نه‌هاتووم به‌ڵكو بۆ شمشێروه‌شێنی.) (مه‌تا ١٠:٣٤)
(سفر حزقیال ٩:٥_٧) كه له‌سه‌ر زمانی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێن: ( پشتاوپشت و بێئاگاییی ئه‌وان به‌ناو شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕن، چاو له كه‌س مه‌پارێزن و له كه‌س مه‌بوورن؛ پیره‌مێرد و به‌ساڵاچوو، گه‌نج و لاو و پێگه‌یشتوو و ژن و مناڵ له‌ناویان ببه‌ن! به‌ڵام له كه‌سێك نزیك مه‌بنه‌وه كه نیشانه‌ی پێوه‌یه. له قودسییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن که ده‌ستیان كرد به كوشتنی پیاوان و ئه‌و شێخانه‌ی له به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه (په‌یكه‌ری سوله‌یمان)دا بوون. پێی وتن: په‌یكه‌ره‌كه پیس بكه‌ن و گۆڕه‌پانه‌كه پڕ بكه‌ن له ته‌رمی كوژراو و دوایی ده‌ربچنه ده‌ره‌وه. به‌ره‌و شاره‌كه ڕۆیشتن و ده‌ستیان كرد به كوشتار.)
ئه‌مه له (بیت المقد‌س) ڕووی دا كاتێك خاچپه‌رسته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار چوونه ئه‌وێ. (كتاب المقد‌س)ه شێوێنراوه‌كه‌یان تاكه كتێبێكه كه فه‌رمانی به كوشتنی منداڵ داوه.
هه‌روه‌ها له (سفر العدد)دا هاتووه ژماره (٣١:١_١٨) په‌روه‌ردگار به مووسای وت: (تۆڵه‌ی به‌نی ئیسرائیل له خه‌ڵكی مه‌دیان بكه‌ره‌وه، دوایی ده‌مریت و تێكه‌ڵ به گه‌له‌كه‌ت ده‌بیته‌وه. مووسا به گه‌له‌كه‌ی وت: پیاوه‌كانتان ئاماده بكه‌ن و پڕچه‌كیان بكه‌ن بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ مه‌دیه‌نییه‌كاندا و تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان لێ بسێننه‌وه. شه‌ڕیان ده‌ستپێ كرد له دژی مه‌دیه‌نییه‌كان به جۆرێك كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ كردبوون. هه‌رچی نێرینه‌یه‌ك بوو كوشتیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌ر پێنج مه‌لیكه‌كه‌یان كوشت (ڕَوِێ، وَرَاقِمَ، وَێُورَ، وَحُورَ وَ رَابِعَ) وه‌كوو چۆن بلعامی كوڕی بعووریان به نووكی شمشێر كوشت و به‌نی ئیسرائیل ئافره‌ت و منداڵی مه‌دیه‌نیان به‌دیل گرت و هه‌رچی مه‌ڕوماڵات و سامانیان هه‌بوو به‌غه‌نیمه‌ت بۆیان مایه‌وه و شاره‌كانیان سووتاند به ماڵ و قه‌ڵاكانیشه‌وه و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر هه‌موو غه‌نیمه‌ت و ده‌ستكه‌وتێك له خه‌ڵك و مه‌ڕوماڵات. مووسا و ئه‌لعیزاز و هه‌موو لێپرسراوانی به‌نی ئیسرائیل هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چادرگه‌كه بۆ پێشوازیكردنیان. مووسا تووڕه و بێزاریی خۆی پیشانی لێپرسراوانی سوپاكه دا، ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسی هه‌زاره‌ها جه‌نگاوه‌ر بوون و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی سه‌دان جه‌نگاوه‌ر بوون و له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه هاتبوونه‌وه. پێی وتن: بۆچی ئافره‌ته‌كانتان به‌ره‌ڵڵا كردووه؟ ئه‌وانه به شوێنكه‌وتنی ئامۆژگاریی (بلعام) به‌نی ئیسرائیلیان گومڕا كرد و هه‌ڵیانخڵه‌تاندن بۆ په‌رستنی فه‌غوور و ئه‌وانه بوونه هۆكاری خیانه‌تكردن له په‌وه‌ردگار و نه‌خۆشیی تاعوون له كۆمه‌ڵی سه‌ر به په‌روه‌ردگاردا بڵاو بۆوه. هه‌ر ئێستا هه‌ر نێرینه‌یه‌كی منداڵ هه‌یه بیكوژن! هه‌ر ئافره‌تێكیش كه له‌سه‌ر جێگا له‌گه‌ڵ پیاوێكدا خه‌وتبێت بیكوژن! به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاودا نه‌خه‌وتوون به‌ره‌ڵڵایان بكه‌ن.)
له سفر ئیشعیا ژماره (١٣:١٦) هاتووه: په‌روه‌ردگار وتی: (منداڵه‌كانیان له‌ناو ببه‌ن له به‌رچاوی خۆیان و ماڵه‌كانیان وێران و كاول بكه‌ن! ده‌ستدرێژی و داوێنپیسی له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا بكه‌ن و سووكایه‌تی و بێئه‌ده‌بیان پێ بكه‌ن!)
ئایا ئه‌مانه‌مان هه‌مووی به‌ته‌واوی نه‌دی له بۆسنه و هه‌رسك؟
ئینجا گوێ بگرن له كتێبه ده‌ستكرده‌كه‌یان كه فه‌رمان به ئیباده‌كردن و له‌ناوبردنی ته‌واوی خه‌ڵك ده‌كات: (به‌ڵام ئه‌و گه‌لانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خه‌ڵاتی ئێوه‌ی كردووه به میرات، ده‌ستپێشخه‌ری مه‌كه‌ن له مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به زیندوویی، به‌ڵكوو له‌ناویان به‌رن له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه وه‌كوو شاره‌كانی (الْحِثیین وَالرمُورِیِّینَ وَالْكَنْعَانِیِّینَ وَالْفِرِزِّیِّینَ وَالْحِوِّیِّینَ وَالْێبُوسِیِّین) وه‌ك چۆن په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ كردوون.) ئه‌مه له (سفر التثنیه ٢٠:١٦)دا هاتووه.
زۆری تر جگه له‌مانه بێده‌نگ بووین له ئاستیدا له‌به‌ر درێژنه‌كردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌نه‌بوونی بابه‌ته‌كه كه لای كه‌سانی شاره‌زای تایبه‌ت به‌و بواره ڕوون و ئاشكرایه. هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڵام مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه زۆر ئاشكرا و ڕوونه و ڕاستییه‌كه‌و نكوولی لێ ناكرێت كه نه‌سرانییه‌كان كه‌سیان خۆش ناوێت و ئه‌وان هه‌ڵگری یه‌كسانی نین بۆ كه‌سانی غه‌یری خۆیان. ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت جگه له خوێنڕێژی و كوشتار هیچی تریان لا نییه.
ئه‌مه مێژوو ده‌یڵێت و وتویه‌تی و زۆر دیار و به‌رچاوه كه ئێستا له (ئه‌بوو غرێب) و (گوانتانامۆ) و (قه‌لعات حاجی) له ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی تر.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
به‌شداریمان بكه له پشتگیریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا!
دیورانت: محمد گه‌وره‌ترین گه‌وره‌كانی مێژووه*
فلاشێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ پشگیری له پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم.
بۆ هه‌موو موسڵمانێك له سه‌ر ڕووی زه‌وی!!
په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به پشتگیریكردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
|
|
|
|
|
|
|
|
|