پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٥١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هێندێ له‌ رِۆژنامه‌ عه‌ره‌بی یه‌كانیش هه‌مان وێنه‌كانیان له‌ ده‌رهه‌ق پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بڵاو كردۆته‌وه‌!
به‌ پێی ماڵپه‌رِی (مفكرة الإسلام) هاتووه‌ كه‌وا رِۆژنامه‌ی (الأخبار) ی میسرِی كه‌ رِۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاوی وڵاتی میسرِه‌، هه‌ڵساوه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و وێنه‌ كاركاتۆره‌ گاڵته‌ جارِیانه‌ی كه‌ بۆ ئیهانه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) له‌ دانیمارك ساز كرابوو‌ن! كه‌ پێشی رِۆژنامه‌ی (یلاندس بوستن) ی دانیمارِكی له‌ 30 سه‌بته‌مبه‌ر دوازده‌ وێنه‌ی كاریكاتۆری ناشرینی بۆپێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان كێشا بوو، كه‌ سه‌ره‌نجام بوو به‌ هۆی توورِه‌ بوون و هه‌ڵچوونێكی زۆرله‌ مسوڵمانان له‌ هه‌موو جیهان. پاشان هه‌مان وێنه‌كان له‌ رِۆژنامه‌ی (ماغازینت) ی نه‌رویجی به‌ پێ ی موافه‌قه‌تی رِۆژنامه‌ بێ ئه‌ده‌به‌كه‌ی دانیمارِك هه‌مدیس بڵاو كرانه‌وه‌!

به‌ پێ ی ماڵپه‌رِی ( مفكرة‌ الإسلام ) ئه‌ڵێت: له‌ ماڵپه‌رِێكی میسرِی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ببات ئه‌مه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ رِۆژنامه‌ی (الأخبار) یش هه‌ر ئه‌و رِۆژه‌ هه‌مان وێنه‌ی له‌ لاپه‌رِه‌ پێنج بڵاو كردۆته‌وه‌، به‌ڵام دوا به‌ دوای ئه‌و كاردانه‌وه‌ی كه‌ له‌ جیهانی ئیسلامی رِوویدا. دوێ شه‌و لایه‌نه‌ ئه‌منی یه‌كان له‌ چه‌ند كاژمێرێك هه‌ڵساون به‌ نه‌هێشتن و له‌ ناو بردنی هه‌موو ئه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ی كه‌ له‌ بازارِ لێره‌و له‌وێ هێشتا ته‌واو نه‌ببوون !!
حمد بركات سه‌ر نووسه‌ری (الأخبار) له‌ رِێ و رِه‌سمی ئه‌و كاره‌ نا مرۆڤانه‌ی كه‌ رِۆژنامه‌كه‌ی پێی هه‌ڵساوه‌ له‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ ئه‌منی یه‌كانه‌وه‌ رِوو به‌رِووی لێپێچینه‌وه‌و ته‌ریق كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌،. پاش ئه‌وه‌ هه‌مان لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانیان ده‌گه‌ڵ تێكرِای به‌ر به‌پرسانی رِۆژنامه‌ كردووه‌، كه‌ دا خوا كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌م كاره‌ ناشیاوه‌ هه‌ڵساون.
پاشان سه‌ر نووسه‌ری رِۆژنامه‌كه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ لێپیچینه‌وه‌ی ئه‌ندامان. هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌رگری كردووه‌ له‌وه‌ كه‌ ئه‌و مه‌به‌ستی له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئیهانه‌ كردن نه‌بووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم)، چوون هه‌ر ئه‌و رِۆژنامه‌یه‌ هه‌ر زوو هه‌ڵساوه‌ به‌ ئیدانه‌ كردن و سه‌ركۆنه‌ كردنی ئه‌و كاره‌ی كه‌ رِۆژنامه‌ دانیماركی یه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیهانه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)وێنه‌ خراوه‌كانی كێشاوه‌.
هه‌مان سه‌ر چاوه‌ ئه‌ڵێت: هێندێ ئیجرِئات و لێپیچینه‌وه‌ له‌ ئارادیه‌ كه‌ له‌م زووانه‌ له‌ ده‌رهه‌ق به‌رِه‌كات جێ به‌جێ بكرێن.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ رِۆژنامه‌ی (شیحان) ئوردنی كه‌ گوایه‌ خۆی داوه‌ته‌ پاڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆ پیشاندان له‌ دژی ئه‌و كاره‌ نا رِه‌وایه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، كه‌چی ئه‌میش هه‌ر هه‌ڵساوه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی سێ وێنه‌ی تر له‌ وێنه‌كان! ئه‌ویش به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی لێ ووشیار كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌تا چی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئه‌كرِه‌مه‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) ئه‌كرێت!
ئه‌مه‌و كۆمپانیای پاداشایی ئه‌م كاره‌ی رِۆژنامه‌ی (شیحان) به‌ ئۆباڵكی گه‌وه‌ره‌ وه‌سه‌ر (جهاد المومني) سه‌ر نووسه‌ری رِۆژنامه‌كه‌ گرتووه‌، بۆیه‌ برِیارِی داوه‌ كه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ كاری رِۆژنامه‌وانه‌ی لاببات.


لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠