پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوردونی هه‌مان سووكایه‌تیی ڕۆژنامه‌كه‌ی دانیمارك دووپات ده‌كاته‌وه‌.

(مفکرة الإسلام): ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوردونی جارێكی تر ئه‌و برینانه‌ی کولانده‌وه‌ له‌ناو دڵی ئیمانداران به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ ناڕه‌وایانه‌ی که‌ وڵاتی دانیمارك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (محمد المصطفی) (صلی الله علیه‌ وسلم) بڵاوی کردۆ‌ته‌وه‌ به ‌شێوه‌ی کاریکاتێر و مه‌به‌ستی سووکایه‌تی به‌ پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ که‌ سێ له‌و وێنانه‌ی جارێکی تر بڵاو کرده‌وه‌ که‌ سووکایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌کات، وایان ڕاگه‌یاند که‌ مه‌به‌ست و ئامانجی بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ پێناسینی خه‌ڵك بووه‌ نه‌ك سووکایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم).
له‌ ڕۆژنامه‌ی (شیحان)ی هه‌فتانه‌ی (ئوردون)ی ئه‌و وێنانه‌یان دانابوو له‌ لای ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه‌ که‌ نووسرابوو إنتفاضة إسلامیة ضد الإساءة الدانمارکیة) واتا (ڕاپه‌ڕینێكی ئیسلامی دژ به‌و بێئابڕووییه‌ی‌ دانیمارك). پاشان چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌ك که‌ له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ نووسرابوو له‌ژێر ناو نیشانی (یا مسلمي العالم تعقلوا) واتا (ئه‌ی موسڵمانانی جیهان، عاقڵ بن!) هه‌ر بۆیه‌ کۆمپانیای لێپرسراوی ڕۆژنامه‌که‌ بڕیاری ده‌رکردنی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی به ‌ناوی (جهاد المؤمني) و‌ دابڕینی له‌ کار بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ دا.‌ ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابوردوو دراوه‌.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای چاپه‌مه‌نیی عه‌ره‌ب (شرکة الطباعة العرب)) له‌ به‌یانێکیاندا وتیان که زۆر به ‌لایانه‌وه‌ سه‌یر بوو کاتێك ئه‌و کاره‌ساته‌یان دیوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ( شیحان) که‌ هه‌فتانه‌ ده‌رده‌چێت له‌ وڵاتی (ئوردون) و هه‌ڵساون‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ بێئابڕووانه‌ی که‌ ته‌واوی سووکایه‌تی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا‌(صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن و‌ زۆر به‌توندی ناڕه‌زاییی خۆیان ده‌ڕبڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ ناڕه‌وایه‌ی که‌ ڕۆژنامه‌که‌ پێی هه‌ڵساوه‌.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و کۆمپانیایه‌ دوای ئه‌وه‌یان کرد که‌ هه‌رچی زووتره‌ و گورجتره‌ هه‌ڵسن به‌ کۆکرنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی که‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ له‌ بازاڕه‌کان و‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ڵساون به‌م ڕه‌فتاره‌ دوور له‌ مرۆڤایه‌تییه.‌ ئه‌مه‌‌ نه‌ك بڵاو کردنه‌وه‌ی بێت بۆ خه‌ڵکی به‌ڵکوو تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و بێئابڕوویییه‌ بێت له‌ ڕۆژنامه‌کاندا و‌ نه‌‌ك ته‌نها له‌ ڕۆژنامه‌ ناعه‌ره‌بییه‌کاندا به‌ڵکوو له‌ ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌مان وێنه‌ بڵاو بکه‌نه‌وه که‌ سووکایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) ده‌کات‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و کۆمپانیایه‌ هه‌ڵده‌سن به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر توند بۆ هه‌ر یه‌که‌ی که‌ ده‌ستی هه‌بووبێت له‌و کاره‌ ناڕه‌وایه‌دا و‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و پاشه‌کشێ له‌وه‌ی که‌ هه‌واڵ و په‌خشی ئوردون (بترا) کردوو‌یه‌تی.
له ‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردون خۆیان له‌ پاسار ده‌نێن و له‌و ڕووداوه‌ خۆیان بێبه‌ری ده‌که‌ن؛ قسه‌که‌رێکی ڕه‌سمی به‌ ناوی حکوومه‌تی ئوردونه‌وه به‌ ناوی (ناصر جودة)‌ ڕایگه‌یاند و وتی: ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ی که‌ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (شیحان) کردوویه‌تی به‌و لێکۆڵینه‌وه‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنانه به‌هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و‌ ئه‌و وێنانه‌ مه‌به‌ست له‌ سووکایه‌تییه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌كچۆن هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌ ڕۆژئاوایییه‌کان بڵاویان کردبۆ‌وه‌.
وته‌بێژی ده‌و‌ڵه‌ت (جودة) له‌ وته‌یه‌کی تریدا وتی: حکوومه‌تی ئوردون زۆر به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌فتارێکی ناپه‌سه‌ند و بێئابڕووانه‌یه‌ و‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر لێپرسراوانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ په‌شیمانی و داوای لێبوردنی خۆیان به‌زووترین کات ده‌رببڕن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ کردوویانه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ حکوومه‌تی ئوردون هه‌ڵده‌ستێت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره‌ کرده‌وه‌ بزێوانه له‌ رۆژنامه‌کاندا به‌ پێی یاسا و ده‌ستوور. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ وێنانه‌ به‌تایبه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌ و‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌مکرنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بوار‌ه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌کان له‌ سنووری وتن و نووسیندا.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

هێندێ له‌ رِۆژنامه‌ عه‌ره‌بی یه‌كانیش هه‌مان وێنه‌كانیان له‌ ده‌رهه‌ق پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بڵاو كردۆته‌وه‌!

ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی جووراوی ڕۆژنامه‌ دانیماڕکییه‌که‌ کاوێژده‌کاته‌وه‌.

ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

ڕۆژنامه‌ دانیماڕکیه‌که‌ په‌شیمانه‌و داوای لێبوردن ده‌کا‌ت له‌موسوڵمانان به‌هۆی سووکایه‌تیه‌که‌ی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
02.05.2006 19:25:13 GMT
سڵاو له‌ گشت موسڵمانێک ئه‌که‌م.
السلام و علیکم و رحمه‌الله‌ و برکاته‌وه.

فاتحما


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠