٢٦-ڕه‌بیعی یه‌كه‌م-١٤٣١هـ

note
خوێنراوه‌ته‌وه‌:١٠٥٨
   جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌ لێدوان بنێره‌ هه‌ڵیگره

له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٤

حاڵه‌ته‌كانی نونی زه‌ننه‌دار و ته‌نوین(أحكام النُّون السَّاكنةِ والتَّنوين).

(نْ) ی زه‌ننه‌دار واته‌ نونێكی وه‌ستاوی بێ جوڵه‌.
له‌ ته‌نوینیش(ـًـٌٍٍـ) كه‌ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ناو(الإسم) و به‌ده‌نگی (نْ)ی زه‌ننه‌دار دوایی دێت و به‌ڵاَم به ‌نوسراوی نابینرێت. وه‌ك: غَفُورٌ ، علِيماً ، شَئٍ.
به‌ له‌دواهاتنی پیته‌كان له‌ پاش نونی زه‌ننه‌دارو ته‌نوینه‌وه‌ (ـًـٌٍٍـ) چوار حاڵه‌ت بۆ (نْ) دروست ده‌بن.
1/ ئاشكراكردن(الإظهار).
ئاشكراكردنی (نْ)ی زه‌ننه‌داره‌ یان ته‌نوین به‌بێ زیاده‌یه‌ك له‌ مینگه‌، كاتێك له‌دوایانه‌وه‌ یه‌كێك له‌ شه‌ش پیته‌ هاتبێت كه‌بریتین له ‌پیته‌كانی قورگ (ء ، ه ، ع ، ح ، غ ، خ).
مه‌به‌ستمان له‌ زیاده‌ له‌ مینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك باسمان كردووه‌ مینگه‌ له‌گه‌ڵ نون تێكه‌ڵاوه ‌و ناتوانرێت لێی جیابكرێته‌وه‌، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مینگه‌كه‌ی له‌ ئاستی خۆی تێنه‌په‌ڕێت، مینگه‌یه‌كی كه‌می ده‌بێت و ئاستی كورت(النَاقِص)ی هه‌یه‌.
بۆیه‌ ناشێت بڵێین ئاشكراكردنی نون به‌بێ مینگه‌! به‌ڵكو به‌بێ زیاده‌یه‌ك له‌ مینگه‌.

هۆی ئه‌م ئاشكراكردنه‌!
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دووری ده‌رچه‌ی نون له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی شه‌ش پیته‌كه‌.

تێبینی: چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئاشكراكردنه‌:
ده‌بێت نون ته‌واو وه‌ستاو(ساكنْ) بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رنجی ئه‌وه‌ی پیتێكه‌ له‌ پیته‌كانی ناوه‌نده‌(لِنْ عُمَرْ)، واته‌ نێوان(الشِّدَة) و (الرَّخاوَة) ، وه‌ك له‌ وشه‌یأنْعَمْتَ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌ پێویسته‌ مه‌ودای ده‌نگی دوو پیتی نون و میم تێیدا یه‌كسان بن.
* هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگادار بین پیتی نون دوور ڕابگرین له‌ جوڵه‌(الحَرَكة) و له‌ره‌(القَلقَلة).
نموونه‌/
پیته‌كان.....له‌ یه‌ك وشه‌دا...............له‌ دوو وشه‌دا...............له‌ ته‌نویندا
همزة( أ )...........يَنْـأَوْنَ........................مِنْ أَحَـد.................... کفُواً أَحَد
هـ ...................يَنْـهَوْنَ.......................إنْ هِـيَ....................... سَلامٌ هِيَ
ع................أنْـعَمْتَ .......................مِنْ عِلْم......................... شَئٍ عَلِيم
غ...............فَسَيُنْـغِضُونَ......................مِّنْ غِلّ..........................عَفُواً غَفُوراً
ح...............يَنْـحِتُون.........................مِنْ حَمَإٍ..........................غَفُورٌ حَلِيم
خ..............المُنْـخَنِقَة........................مِنْ خَيْر.........................عَلِيمٌ خَبِير.

بڕۆ بۆ لاپه‌ڕه‌ی ١٢٣٤

لێدوانه‌کان لێدوان بنێره‌

بابه‌ته‌ هه‌ڵگیراوه‌کان