پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پله‌ی دووه‌م: نوسین (الكتابه‌).
).

پله‌ی دووه‌م له‌ پله‌كانی قه‌ده‌ر بریتیه‌ له‌ نوسین كه‌ دوای پله‌ی زانیاری دێت.

باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ خوای-‌ سبحانه‌وتعالی- هه‌موو شتێكی نوسیوه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ بووه‌و ڕویداوه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ ڕووی نه‌داوه‌و له‌ داهاتودا ئه‌بێت، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ [ يس:12 ] { هه‌موو شتێكمان له‌ كێبی ئاشكرادا ( تۆمارگه‌ی تایبه‌تیدا) به‌ وردی تۆمارو ئامار كردووه‌. هه‌روه‌ها خوای باڵاده‌ست‌ ئه‌فه‌رموێت: وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ [ الأنعام:38 ] {هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نیه‌ به‌ سه‌ر زه‌ویدا بڕوات‌و هیچ باڵنده‌یه‌ك به‌ باڵه‌كانی بفڕێت‌و ئه‌وانیش ئوممه‌ت‌و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه‌ (دڵنیابن) هیچ شتێك نیه‌ پشت گۆێمان خستبێت له‌ كتێبه‌ (تایبه‌تیه‌كه‌ی لوح المحفوظ) دا. وه‌ ئه‌م كتێبه‌ كه‌ ( لوح المحفوظ)ه‌-چاوگه‌ی هه‌موو كتێبه‌كانه‌- كه‌ خوای گه‌وره‌ یه‌كه‌م جار كه‌ قه‌ڵه‌می دروست كرد لای خۆی نوسی.
یه‌كه‌م جار كه‌خوای گه‌وره‌ پێنوسی دروست كرد فه‌رمانی پێدا كه‌ بنوسێت، ئنجا ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شته‌كانی نوسی، وه‌ ته‌ختی فه‌رمانرِه‌وایی (عرش)ی خوا له‌ سه‌ر ئاوو بوو پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی دروست بكات به‌ په‌نجا هه‌زار ساڵ، ته‌ختی فه‌رمانره‌وایی خوا له‌و كاته‌دا له‌ سه‌ر ئاوو بوو پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م جیهانه‌ دروست بكات‌و بیهێنێته‌‌ بوون، وه‌ هیچ شتێكیش له‌ پێش ئه‌و زاته‌وه‌ نه‌بووه‌و جگه‌ له‌ خۆی هیچ شتێكی دیكه‌ نه‌بووه‌، وه‌ هیچ شتێكیشی له‌ گه‌ڵدا نه‌بووه‌، وه‌ك له‌ ڕیوایه‌ته‌كاندا هاتووه‌.
وه‌ یه‌كه‌م شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌م جیهانه‌ی كه‌ ئێسته‌ ئه‌یزانین‌و هه‌واڵیمان پێ گه‌یشتووه‌ دروستی كردبێت ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی‌و ئاوو بووه‌، ئینجا دوای ئه‌وان پێنوسی دروست كرد، وه‌ یه‌كه‌م جار كه‌ پێنوسی دروست كرد فه‌رمانی پێدا كه‌ بنوسێت، ئیتر هه‌رچی كه‌ ئه‌بێت‌و ڕووئه‌دا تاكو ڕۆژی قیامه‌ت نووسی، وه‌ ئه‌مه‌ پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی بوو به‌ په‌نجا هه‌زار ساڵ.

كه‌واته‌: ئه‌م كاره‌ خوای گه‌وه‌ره‌ لێی بۆته‌وه‌و ته‌واو بووه‌، وه‌ هه‌مووی نوسراوه‌ جا ئه‌گه‌ر خه‌یرو چاكه‌ بێت یان شه‌رِو خراپه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠