پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤١٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ته‌نانه‌ت سه‌گیش به‌رگری ده‌کات له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا.
زانای پایه‌به‌رز ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ‌کتێبی (الدرر الکامنة)دا باسێکی به‌نرخ و به‌پێزی گێڕاوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ڕاستی زۆر جێی خۆیه‌تی له‌ ڕۆژێکی وه‌ك ئه‌مڕۆدا به‌بیری خۆمانی بهێنینه‌وه، ڕۆژانێکی وه‌ك ئه‌و ساتانه‌ی بێباوه‌ڕان ده‌مدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌م ڕۆژانه که‌ که‌مکردنه‌وه‌ له‌ بایه‌خ و پله‌و‌پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆته‌ دینداری و بنێشته‌خۆشه‌ی ده‌می دوژمنانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم).

ئه‌و بێویژدان و دڵڕه‌قانه‌ که‌ ده‌میان له‌ پاشیان پیستر و بۆگه‌نتره‌ له‌ هه‌موو سه‌ده ‌و سه‌رده‌مێکدا نموونه‌یان هه‌بووه‌ و هه‌رده‌م له‌ به‌تاڵی و مایه‌پووچی خۆیاندا هاتوون ده‌مدرێژییان کردووه‌ به‌رامبه‌ر پاکترین و باشترین ئادامیزاد و پێغه‌مبه‌ر (سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوا له ‌هه‌موویان بێت).
نموونه‌شیان به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا له‌لایه‌ن جاڕكێشانی ئازادی و ئه‌وانه‌وه‌یه‌ که خۆیان به‌‌ هه‌ڵگری دروشمی به‌ناو مافی مرۆڤ ده‌زانن له‌ نموونه‌ی وه‌ك دانیمارك، نه‌رویج، ئه‌ڵمانیا، سویسرا، ئیسپانیا و دوایییه‌که‌شیان وڵاتی سوئیده‌.
ئه‌وانه‌ که‌ به‌ڕووکه‌ش وا دیاره‌ له ‌پشته‌وه‌ی به‌رگرین له‌ هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام به‌ هه‌موو موسوڵمانانی دونیایان ڕانه‌بینی دڵ و هه‌ستیان نه‌ڕووشێنن و ڕێزی بیروباوه‌ڕه‌که‌یان بگرن! توانج و قسه‌ی ناشرین به‌ پیرۆزییه‌كانیان نه‌ڵێن!
ئێمه‌ له‌ لای خۆمانه‌وه‌ سوپاسی خوا و پاشان سوپاسی ئوممه‌تی ئیسلامیی خۆمان ده‌که‌ین که‌ دانه‌نیشتن و لێ نه‌گه‌ڕان، به‌ڵکوو له ‌هه‌موو لایه‌کی ئه‌م دونیایه‌وه‌ ناڕه‌زایییان ده‌ربڕی و کاردانه‌وه‌ی باشیان نواند‌ له‌ قه‌بوڵنه‌کردنی ئه‌و سووکایه‌تیکردنه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا له‌ قه‌ده‌ر مافی ‌پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) و ئه‌و وه‌فایه‌ نه‌بووه‌ که‌ ده‌بوو هه‌مان بێت به‌رامبه‌ری.

ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین له‌ هه‌موو موسوڵمانێکی به‌غیره‌ت بۆ ئایین، پێغه‌مبه‌ر و ئیمانه‌که‌ی که‌ هه‌وڵ بدات ڕۆڵی خۆی ببینێت! هه‌رچی پێ ده‌کرێت له‌ توانای خۆی و له‌ بازنه‌ی شه‌رعدا درێغی نه‌کات. ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه‌ بزانین که‌ ئێمه‌ به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر و دینه‌که‌مان. چی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ کاتێك ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ لای خوا؟ کاتێك ده‌گه‌ینه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ لای ئاوی که‌وسه‌ر و ئه‌ویش سووكایه‌تی پێ کراوه‌.
وا له‌خواره‌وه‌ به‌سه‌رهاتی هه‌ڵوێستی سه‌گێك ده‌گێڕینه‌وه‌ بۆتان که‌وا ئیبن حه‌جه‌ر له‌ کتێبه‌که‌ی خۆیدا باسی کردووه‌، به‌ڵکوو ئێمه‌ش په‌ند و ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرین.

[ گاوره‌کان له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مه‌غۆڵدا بانگه‌وازخوازانی خۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه‌ به‌ناو ئه‌واندا به‌و هیوا‌یه‌ی بیانکه‌نه‌ گاور و مه‌سیحی. هۆلاکۆی سته‌مکارێش ده‌رگای بۆ واڵا کردبوون ئه‌ویش به‌هۆی ژنه‌ گاوره‌که‌یه‌وه ‌(ظفر خاتوون).
جارێك له‌جاران کۆمه‌ڵێك له‌ گاوره‌کان ڕوو ده‌که‌نه‌ ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی مه‌غۆڵه‌کان که‌ به‌ستراوه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌گاوربوونی یه‌کێك له‌ میره‌کانیان. له‌و ئاهه‌نگه‌دا یه‌کێك له‌و بانگه‌وازخوازه‌ گاورانه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ جنێودان به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) و له‌و جێگه‌یه‌ش سه‌گێکی ڕاو به‌ستراوه‌ته‌وه‌. کاتێك گاوره بوغزاوییه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به وتنی جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، سه‌گه‌که‌ هه‌ڵده‌چێت و خێرا ‌هێرش ده‌کاته‌ سه‌ری و په‌لاماری ده‌دات و زۆر به‌توندی هه‌تا له‌دوای هه‌وڵێكی زۆر ڕزگاری ده‌که‌ن لێی.
هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌و‌ێ ئاماده‌بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی جنێوت دا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
خاچپه‌رسته‌که‌ش ده‌ڵێت: نه‌خێر، به‌ڵکوو ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌و سه‌گه‌ سه‌گێکی ئازا و به‌عیززه‌ته‌، بۆیه‌ کاتێك منی بینی ده‌ست ڕاده‌وه‌شێنم، گومانی وا برد که‌ من ده‌مه‌وێت لێی بده‌م.
کابرای گاور دووباره‌ ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ جنێودان به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، سه‌گه‌که‌یش دووباره‌ هه‌ڵچۆوه ‌و به‌ڵام ئه‌مجاره‌ وه‌ك پێشتر نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌و گوریسه‌شی پچڕاند که‌ پێوه‌ی به‌سترابۆوه ‌و ئه‌مجاره‌ په‌لاماری ملی گاوره‌که‌ی دا و هه‌موو ده‌ماره‌کانی پسان و ده‌ستبه‌جێ کوشتی. له‌ دوای ئه‌وه‌ش (٤٠٠٠٠) له ‌مه‌غۆل موسوڵمان بوون.
سه‌رچاوه‌: الدرر الکامنة/ به‌رگی سێیه‌م، لاپه‌ڕه‌ ٢٠٢

له‌کۆتاییدا داوا ده‌که‌ین له‌خوا که‌ ڕێنموونی موسوڵمانان بکات بۆ به‌رگری له‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان و توانا و ده‌سته‌ڵاتی خۆیشمان نیشان بدات له‌و بێئابڕوو و گاور و ناحه‌زانه‌ که‌ سووکایه‌تییان کردووه‌ به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم). ئامیــــــــــــــــــــن.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

ڕۆژنامه‌ی(sd-kuriren) ی سویدیش ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵ تاوانی سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر پێغه‌مه‌به‌ری ئیسلام.

دوایین هه‌واڵ: سووتاندنی قورئان

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوردونی هه‌مان سووكایه‌تیی ڕۆژنامه‌كه‌ی دانیمارك دووپات ده‌كاته‌وه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٦]
12.22.2007 12:11:48 GMT
منیش به‌سه‌روماڵم خۆم فیدای ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته ‌به ‌قوربانی ئه‌و خاکه ‌بم که ‌پێیه ‌پیرۆزه‌کانی له‌سه‌ر داناوه‌ خۆزگه‌م به‌و سه‌گه‌ی که ‌ئاوها به‌رگری له‌خه‌شه‌ویستی خوا کرد تۆبڵێی غیره‌تی ئه و‌سه‌گه ‌به‌وه‌فاییه‌ش نه‌نوێنین له‌کاتێکدا سووکایه‌تی به ‌دین و پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان بکه‌ن له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم خوایه ‌گیان ئه‌که‌سه‌ی سوکایه‌تیبه‌م دینوبه‌م پێغه‌م به‌ره‌ خوایه‌له‌به‌رچاویدونیاشه‌رمه‌زارو ڕسوایانبکه‌ی خوایه‌گیان سه‌رکه‌وتومانبکه‌یبه‌سه‌ردووژمنانی پێغه‌مبه‌رودینه‌که‌مان وه‌صله‌آ لله‌علی سیدینامحمدوه‌ئالی ئه‌جمه‌عین خواپاداشتان بداته‌وه‌به‌خێراشاا لله‌ ئه‌ڵمانیا نیهایه‌ت

nihayat


02.09.2006 19:22:11 GMT
be nawi xwayigewreo mihreban


aselamo alaikom
slawo rezm heye bo hemo brayano xwshkani berez
xwayi gewre padashtan bdatewe kewa rezi ayini pirozy
slamo mohemedelmostafa [d.x] degrn
bryan berez ba behemomanewe bergri le islam bkeyin
neweko toshi gezebi xway gewre bbin
aselamo alaikom



































in the name of allah
t








































































saman bektyar


02.08.2006 19:53:04 GMT
سه لام وعه له يكم برايان خوا جه زاى به خيرتان باته وه بو ئه م مالبه ره به سوده خواى كه وره نمونه تان زياد بكات خوايه ئه و ئه قله له كا ر بخه ى كه ئه يه ويت ئه و نا زدا ره ى تو له كه دا ر بكات خوايه ئه و به نجه يه بشكينى ئه و جاوه كوير كه ى ئه و شو ينه ويران كه ى كه ئه م بيلا نانه ى تيا ريك ده خريت بو له كه دا ركردنى فه خرى كائنات \ص\ خوايه دلى موسلمانان بته وتر بكه يت بو سه ر خستنى دينه بيروزه كه ت ئا ما ده م جى به من بكريت بو سه رخستنى ئه و بيغه مبه ره نا زدا ره \ص\ هيج موسلمانيك نه ليت من جيم له ده ست يه ت نا نا براكانم فرسه ته سبه ينى له قيامه ت جون له رومان بيت داوه ى شه فا عه ت له و بيغه مبه ره نا زداره بكه ين \ص\روحو مال وكه سوكار فيدات يا رسول االه\ص\ خوا جه زاى هه موو لايه ك بداته وه السلام عليكم ورحمة االه وبركاته .
.

مامۆستا


02.08.2006 12:03:46 GMT
be nawi xwai gewre
aselamualaikom hemo gyani xomo daikmo bawkmo brakanm
[ د.خ] akem be qorbani prophet mohemed

bushra kadri


02.07.2006 10:33:55 GMT
به هه موو گیانمه وه به رگری له پێغمبه ری خوا ئه كه م ، ئه گه ر به كوشتنیش بێت خه متان نه بیت موسوڵمان زۆرتره له كافر له هه موو شوێنێك.
خوا سه ربه رزمان كات انشاالله

دیده ن


02.06.2006 23:07:23 GMT
به‌ گیان و ماڵ و باوك و دایك و كه‌سوكاره‌وه‌ به‌ قوربانت ده‌بم ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری خوا!
خوایه‌ هێز و ده‌سته‌ڵاتی خۆتمان به‌ دوژمنانی ئایینه‌ پاك و بێگه‌رده‌كه‌ت -ئیسلام- پیشان بده‌! ألله أکبر!

عبد الرحیم


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠