پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: :: هه‌واڵ
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨٣ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هه‌ندێك له‌و بێڕێزیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئیسلام بوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ
ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س كه به‌وردی شاره‌زای قسه ‌و لێداوانی هه‌ندێك له‌ سه‌رانی ئایینی و سیاسیی ڕۆژئاوا نه‌بن، پرسیارێك لایان دروست بووبێت؛ بۆچی وا به‌م شێوه‌یه ‌و به‌كتوپڕی به‌ ناوی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ كه‌وتنه‌ دژایه‌تیكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هه‌رایه‌كیان له‌سه‌ر دروست كرد؟ ئایا ئازادی بیروڕا مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ بێ هیچ به‌ڵگه ‌و پاساوێك هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تا سه‌ر ئێسقان بڕووشێنیت و هیچ مانایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ نه‌مێنێت؟! یان ئازادیش وه‌ك هه‌موو بنه‌ماكانی تری ژیان سنووری خۆی هه‌یه ‌و ده‌بێت به‌پیرۆز بگیرێت و نه‌شكێنرێت؟
به‌ڵام خۆ ئه‌مانه‌ به‌ڕاستی هه‌ر كاری ئێسته‌یان نییه؛ له‌وه‌ته‌ی ئیسلام بۆته‌ دیارده‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گۆڕه‌پانی جیهاندا و دوای هه‌ره‌سهێنانی سه‌ربازگه‌ی كۆمۆنیستی به‌پێی قسه‌ و لێدوان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژئاوا، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك دروست نه‌كه‌ن، دوور نییه‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی تر نه‌بات ئایینی ئیسلام له‌ ئه‌ورووپاوه‌ سه‌ر هه‌ڵبدات. بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ به‌رده‌وام و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئایینیدا هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم). هه‌ڵبه‌ت له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ ڕا و بۆچوونی هه‌موو له‌وانه‌ نییه، به‌ڵكوو وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ليسوا سواء (هه‌موو یه‌كسان نین.) كه‌سان و خه‌ڵكی بیرمه‌ند و به‌ویژدان و ژیریان زۆره‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌زانن بۆ سه‌ر ئیسلام و پێیان ڕه‌وا نییه‌.(١)

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ سه‌رژمێرییه‌كی‌ ئه‌و بێڕێزی و خراپه‌كارییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئایینی ئیسلام وتراون پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوژنامه‌ی (یولاند-پوستێن)ی دانیماركی و (ماگازینێتی) نه‌رویجی:

• تشرینی دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ٢٠٠٠: ڕۆژنامه‌ی (كالاگاری) كه‌نه‌دایی وتارێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا گومانی ئه‌وه‌ ده‌بات كه‌ ئیسلام هانی كوشتنی جوله‌كه‌ ده‌دات.
• تشرینی یه‌که‌م (ئۆكتۆبه‌ر)ی ٢٠٠٢: قه‌شه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی جیری فالۆیل له‌ به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی "(٦٠) خوله‌كدا" كه‌ زیاتر‌ له‌ ١٠ ملیۆن كه‌س سه‌یری ده‌كات گوتی: «من له‌و باوه‌ڕه‌دام موحه‌ممه‌د كه‌سێكی تۆقێنه‌ر (إرهابي)ه‌.»
• له‌ هه‌مان ساڵدا: له‌ به‌رنامه‌ی (Hannity & Colmes) كه‌ كه‌ناڵی (Fox News)ی ئه‌مریكایی په‌خشی ده‌كات قه‌شه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پات ڕۆبێرتسۆن) گوتی: «موحه‌ممه‌د ته‌نها توندڕه‌وێكی چاوشه‌ڕانی بووه ‌و به‌رده‌وام بێهوده‌ به‌دوای شێتیدا وێڵ بووه‌.»
• نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٢: قه‌شه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی (جیمی سواگارت) وتی: «موحه‌ممه‌د كه‌سێكی شاز بووه‌ له‌ ڕه‌گه‌ز (جنس)دا.» (سه‌رلێشێواو بووه‌ و له‌ ڕێی ڕاست لای داوه.‌)
• تشرینی دووه‌م (نوڤه‌مبه‌ر)ی٢٠٠٣: فه‌ره‌نسا هه‌ڵمه‌تێكی توند و به‌هێزی ده‌ستپێ كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ئیسلامی له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.
• كانوونی دووه‌م (ژانیوه‌ری)ی ٢٠٠٤: (نیك جریفن)ی ئه‌ندامی پارتی نیشتیمانی بریتانی وه‌سفی ئیسلام ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ "بیروباوه‌ڕێكی به‌دفه‌ڕ (فاسد) و بێكه‌ڵكه" و "خاڵییه‌ له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێك بۆ چاكسازی (تسویة‌)یه‌كی پێویست له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاددا و له‌گه‌ڵ دێمۆكراسیشدا یه‌ك ناگرێته‌وه."
• تشرینی دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ٢٠٠٤: ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییی هۆڵه‌ندی (ڤان كۆخ) ئیسلام به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ئافره‌ت ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌.
• ئایار (مایس)ی ٢٠٠٥: "مایكل گراهام"ی پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌ له‌ په‌خشێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزێونی له‌ واشنتۆن وه‌سفی ئیسلام به‌ ڕێكخراوێكی تۆقێنه‌ر (إرهابي) ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ ئیسلام له‌ حاڵه‌تی جه‌نگدایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جێی خۆیه‌تی كه‌ ئه‌مریكا به‌‌ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ مه‌ككه‌ بدات و خاپووری بكات.
• نیسان (ئاپریڵ)ی ٢٠٠٥: شاژنی دانیمارك له‌ كتێبیكی خۆیدا به‌ ناو ژیاننامه‌ی خۆی ده‌ڵێت: «له‌سه‌ر خه‌ڵكی پێویسته‌ كه‌ هه‌ته‌رانه‌ (جدي) بڕواننه‌ به‌ره‌نگاریی (تحدی)ی ئیسلامی.»
• ته‌ممووز (ژوولای)ی ٢٠٠٥: نوێنه‌ری كۆمیدیی ئه‌مریكی (جاكی میسون) له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا بۆ بێژه‌ری به‌رنامه‌كه‌ (جیم بوهانون) گاڵته‌ به‌ ئیسلام ده‌كات و وه‌سفی ده‌كات به‌ ڕێكخراوێك كه‌ هانی كوشتن و ڕقه‌به‌رایه‌تی و تۆقاندن (إرهاب) ده‌دات.
• ئه‌یلوول (سێپته‌مبه‌ر)ی ٢٠٠٥: ڕۆژنامه‌ی دانیماركی Jyllands-Posten چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتۆری بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گاڵته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كات و به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیرین وێنه‌ی كێشاوه‌.
• تشرینی دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ٢٠٠٥: هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا.
• كانوونی یه‌كه‌م (دێسه‌مبه‌ر)ی ٢٠٠٥: بێژه‌ری ئێزگه‌‌ی شیكاگۆی ئه‌مریكایی (پۆل هارفی) وه‌سفی ئیسلام ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ هانی كوشتن ده‌دات.
• كانوونی دووه‌م (ژانیوه‌ری)ی ٢٠٠٦: ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجی هه‌مان وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دووباره‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نابه‌جێ و به‌ پاساوی ئازادیی بیروڕا.
• كانوونی دووه‌م (ژانیوه‌ری)ی ٢٠٠٦: بێژه‌ری ئه‌مریكایی (بیل هاندل) له‌ تۆڕی MSNBC cable television network گاڵته‌ به‌ موسڵمانه‌كان ده‌كات له‌ ڕووداوی (منی)دا و به‌ كۆمه‌ڵه‌ ئاژه‌ڵێك وه‌سفیان ده‌كات.
ئه‌مانه‌ و زۆرێكی دیكه‌ش كه‌ ڕوویان داوه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن ڕق و قینی هه‌ندێك له‌ سه‌رانی سیاسی و ئایینی ڕۆژئاوا ته‌نها بۆ چینێكی تایبه‌ت له‌ موسڵمانه‌كان نییه‌، به‌ڵكوو هێرشیان بۆ سه‌ر خودی ئیسلام و باڵاترین و پیرۆزترین كه‌سێكه‌ له‌ ناو موسڵماناندا كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ (صلى الله عليه وسلم).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) هه‌ر بۆ نموونه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی: [www.islamonline.net]

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان:
الجزیرة.نت
گوڤاری (البیان)
پێگه‌ی بی‌بی‌سی

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠