
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٨
ڕاوه‌ستان و ده‌ستپێکردن (الوقف والإبتداء)
له‌ڕاستیدا ئه‌م باسه له گرنگترینی باسه‌کانی هونه‌ری ته‌جویده و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین له‌گرنگیدا وه‌ک زانستێکی سه‌ربه‌خۆیه..
دکتۆر یه‌حیا ئه‌لغۆثانی ده‌فه‌رمووێت: زانستی ڕاوه‌ستان و ده‌ستپێکردن له گرنگترینی هونه‌ری خوێندنه‌وه‌ی قورئانه که پێویسته له‌سه‌ر خوێنه‌ر بایه‌خی ته‌واوی پێ بدات، له گه‌وره‌مان ئیمام عه‌لی پرسیار کرا له‌باره‌ی ئایه‌تی
وَرَتِلِ الْقُرْءَانَ ترتيلاً
، فه‌رمووی: ئه‌وه مانای دروست خوێندنه‌وه‌ی پیته‌کانه له‌گه‌ڵ زانینی ڕاوه‌ستانه‌کان.
ئیبن جه‌زه‌ری(ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ی گه‌وره‌مان ئیمام عه‌لی ده‌فه‌رووێت: "قسه‌که‌ی ئیمام عه‌لی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به پێویستبوونی فێرکردنی ئه‌م زانسته و هه‌روه‌ها فێربوونی. پێشینانی چاکیشمان ئه‌وه له قسه‌کانیاندا ڕوون بووه و زۆر ئه‌م ڕاستیه‌یان دووپات کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها زانایانی دوای ئه‌وانیش دیسان گرنگیان داوه به‌م زانسته، بۆ نمونه به مه‌رجیان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ڕوخسه‌تی خوێندنه‌وه‌یان وه‌رگرتووه نابێت ڕوخسه‌ت بده‌ن به که‌سێک مه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی زانستی وه‌ستان و ده‌سپێکردن فێر ببێت.
زانایانی پێشوو فێرخوازه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر هه‌موو پیتێک ڕاده‌گرت و به‌په‌نجه‌کانیان ئیشاره‌تیان بۆ ده‌کرد، ئه‌وه سوننه‌تێک بوو له شێخه‌کانی خۆیان بۆیان به‌جێ مابوو....."
پاشان ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه که ئێستا زۆر له خوێنه‌رانی ئه‌مڕۆ له‌جێگه‌یه‌ک ڕاده‌وه‌ستن که دروست نییه و له شوێنی وه‌هاش ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه که ته‌واو مایه‌ی سه‌رسوڕمانه! هه‌روه‌کو لێیانه‌وه ده‌بیستین هه‌یانه له
إَنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ
[البقرة:14] یان له
مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلا نَصِيرٍ
[البقرة:120] ده‌ستپێده‌که‌ن! ئه‌مه له‌کاتێکیشدا زانایان نیشانه‌یان داناوه بۆ هه‌موو ئه‌و جێگایانه و ڕاوه‌ستانی په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ندیان له‌یه‌ک جیاکردۆته‌وه".
زانایان(خوای گه‌وره پله‌وپایه‌یان زیاتر بکات) گرنگییان داوه به بچوکترین یه‌که‌ی قورئان که‌بریتییه له پیته‌کان(الحروف)، پیته‌کان وشه پێک ده‌هێنن.. کاتێک چه‌ند وشه‌یه‌کیش ده‌که‌ونه پاڵ یه‌کتر، ڕسته‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن.. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ڕسته‌کانیش زۆر له‌پاڵ یه‌کدا هاتن، ئه‌وکات گرنگی وه‌ستان و ده‌سپێکردنه‌وه دێته باس و له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته بزانێت له کوێ ده‌وه‌ستێت و له کوێش ده‌سپێده‌کاته‌وه..
خوێنه‌ر له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک وه‌ستا له قورئان دا ده‌بێت گونجاو بێت و پاشان گرنگیشه بزانێت له کوێوه ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه..
ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێتزانستی ڕاوه‌ستان و ده‌سپێکردن.
دوژمنانی ئیسلام هه‌وڵی زۆریان ئه‌دا هه‌تا بتوانن ده‌ستکاری پیته‌کانی قورئان بکه‌ن، یان ده‌ستکاری وشه‌کانی قورئان بکه‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی، بۆیه ئه‌وجا هه‌وڵیان دا له‌ده‌رگایه‌کی تره‌وه هه‌وڵی گۆڕانکاری له واتاکانی قورئان بده‌ن ئه‌ویش له ده‌رگای ئه‌م باسه‌وه بوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ، خوای گه‌وره به ڕه‌حمی خۆی پیاوانێکی بۆ ئه‌م بواره‌ش ڕه‌خساند هه‌تا بتوانن ڕێ له نیازپیسی دوژمنانی ئیسلام بگرن و به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ش بێته دی له‌پاراستنی قورئانه‌که‌ی،
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ
[الحجر: 9].
پێناسه‌ی ڕاوه‌ستان(الوقف):
له‌زمانه‌وانیدا: واز‌هێنان و به‌ندبوون.
له ته‌جویددا: پچڕاندنی ده‌نگه له‌سه‌ر پیتێکی قورئانیی، به‌نییه‌تی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه جاركی تر به‌ماوه‌یه‌ک و هه‌ناسه‌ی تێدا ده‌درێت.
* ده‌گونجێت وه‌ستان له کۆتایی ئایه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانیش.
جیاوازی نێوان ڕاوه‌ستان و پچڕاندن و وه‌سته(سکته).
* ڕاوه‌ستان(الوقف): وه‌ستانه به ساتێک له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌یه‌ک که تیایدا هه‌ناسه ده‌درێت به نییه‌تی به‌رده‌وام بوون، وه‌ستان نابێت له ناوه‌ڕاستی وشه هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی دوو وشه‌یه‌ک که هه‌ر له نووسیندا لێکدرا بن.
* پچڕاندن(القطع): ڕاوه‌ستان له خوێندنه‌وه‌یه به نییه‌تی واز‌هێنان لێی و چوون به‌ره‌و کارێکی تر وه‌ک سوژده بۆ نموونه.
هه‌روه‌ها مه‌رجیشه له‌سه‌ر کۆتایی ئایه‌ته‌کان بێت..
هه‌رچی وه‌سته(سکته)شه: پچڕاندنی ده‌نگه له‌سه‌ر پیتێک له پیته‌کانی قورئان به نییه‌تی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه(القراءة) جارێکی تر، به ما‌وه‌یه‌کی کورتر له (الوقف) و هه‌ناسه‌ش تێیدا نا‌د‌رێت..
وه‌سته(سکته)کانی ئیمام حه‌فص ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، دوو جۆرن:
یه‌که‌م: وه‌سته(سکته)ی واجیب؛ ئه‌مانه‌ن/
1/ له‌ئایه‌تی:
﴿کَلاَّ بَلْ س رَانَ عَلَى قُلُوبِهِم﴾
[المطففين 14].
2/ له‌ئایه‌تی:
﴿وَقِيلَ مَنْ س رَاق
﴾ [القيامة 27].
3/ له‌ئایه‌تی:
﴿وَلَمْ يَجْعَل لَّهُو عِوَجاَ س قَيِّما
﴾ [الكهف 2،1].
4/ له‌ئایه‌تی:
﴿قَالُوا يَـوَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا س هَـذَا
﴾ [يس 52].
دووه‌م: وه‌سته(سکته)ی جائیز؛ ئه‌مانیش دووانن/
1/ له‌ئایه‌تی:
﴿مَآ أَغْنَى عَنِّي مَالِيَهْ س هَلَكَ
﴾ [الحاقة 28]. خیلاف هه‌یه، هه‌ندێک ده‌فه‌رموون به سه‌کت، هه‌ندێکی تریش به به‌رده‌وام بوون. ئه‌وه‌ی که ڕای وایه به سه‌کت پێویسته له‌سه‌ری پیتی(ه)یه‌که‌ی ده‌ربخات به هه‌مس و تێکه‌ڵی نه‌کات له‌گه‌ڵ (ه)یه‌که‌ی هَلَكَ . ئه‌وه‌یش که ڕای له‌به‌رده‌وام بوونه(وصل) ئه‌وه هه‌ردوو هایه‌کان تێکهه‌ڵکێش ده‌کات.
2/ له نێوانی دوو سوڕه‌تی ئه‌نفال و ته‌وبه‌دا ده‌بێت.
ئه‌میش سێ ڕووی هه‌یه:
- به‌رده‌وام بوون، واته گرێدانی کۆتایی ئه‌نفال به سه‌ره‌تای ته‌وبه‌وه.
إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ
- پچڕاندن، واته کۆتایی هێنان به ئه‌نفال پاشان وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌ک، دواتر خوێندنی سه‌ره‌تای ته‌وبه.
إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
وه‌ستانێک (هه‌ناسه‌یه‌ک)
بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ
- هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به‌شێوه‌ی سه‌کت.
إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
وه‌سته(بێ هه‌ناسه‌دان)
بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ
تێبینی/ له حاڵه‌تی وه‌سته(سکته)دا، وه‌ک وتمان ده‌بێت هه‌ناسه بوه‌ستێنرێت، که‌واته ده‌بێت به هێچ جۆره هه‌ناسه نه‌درێت.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- سه‌گ ڕاگرتن له ماڵدا حه‌رامه و وێنه‌که‌یشی هه‌ڵناواسرێ.
- دوو وشه‌ی(الخلوة) و (الإختلاط) مانای چییه؟
- ماچکردنی ئه‌ندامی یه‌کتر له نێوانی ژن و مێردا دروسته.
- ئایا پاره‌ی سۆسیال حه‌ڵاڵه؟
- ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێی له نوێژدا دیار بێت دروسته؟
- گوناهه‌کانت به‌س کوفر و شیرک نه‌بێت، هه‌رچه‌ندێ بن نابێت وات لێ بکات نوێژ ته‌رک بکه‌ی.
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟