پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٤٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئه‌وه‌ی له‌ كوردستان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر زیاتره‌‌ له‌وه‌ی دانیمارك كردوویه‌تی!!!

بێڕێزی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ركه‌سێك بكرێت كارێكی ناشیرینه ‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مئاستی و هیچله‌بارنه‌بوونی خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره‌ جڵه‌وگیری له‌ موسڵمانان كردووه‌ كه‌ جوێن و قسه‌ی ناشیرین به‌ بوت و داروبه‌ردی په‌رستراوی بێباوه‌ڕانیش بدرێت تا ئه‌وانیش به‌ بێ زانست جوێن به‌ خوا نه‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر وڵاتێكی گاوری وه‌ك دانیمارك به‌م شێوه‌یه‌ ئیهانه‌ به‌ ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكات، ده‌وترێت كه ئه‌وه‌ وڵاتێكی بێباوه‌ڕه ‌و ڕقیانه‌ له‌ ئیسلام یان تێی نه‌گه‌یشتوون و یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌بێت. هه‌رچه‌نده‌ هیچ پاساوێك نییه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ دزێوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كوردستانی ئێمه ‌و له‌ناو وڵاتێكی به‌ناو ئیسلامی و له‌به‌رچاوی سه‌رجه‌م گه‌لی موسڵمانی كورد ده‌‌كرێت زۆر پڕ ئیهانه‌ترو گاڵته‌جاڕیتره‌ به‌ ئایینی ئیسلام و گه‌لی كورد و ئێش و ئازاری به‌سوێتره‌ له‌ دڵی موسڵماناندا له‌وه‌ی كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی كردوویه‌تی!

به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی ئاسه‌وار و دیارده‌ی ئیسلامین له‌ وڵاته‌كه‌دا، به‌وه‌ش تێنوێتییان نه‌شكاوه ‌و به‌ربوونه‌ته‌خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌ڵكوو كه‌وتوونه‌ جوێندان و ئیهانه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ر، دایكانی ئیمانداران و پێیدا هاتوون و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی پێشووشیان لێ ده‌رنه‌كردووه‌!
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك جێی پرسیاره‌: له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن؟ كێ له‌ پشتیانه‌وه‌یه‌؟ چۆن ده‌وێرن ئه‌و گشته‌ بوختان و درۆیه‌ هه‌ڵبه‌ستن و ئایین و هه‌ست و سۆزی موسڵمانان ئاوه‌ها بێشه‌رمانه‌ بڕووشێنن؟ سه‌ره‌نجامی ئه‌م كارانه‌ به‌ كوێ ده‌گات؟ ئه‌گه‌ر جڵه‌ویان بۆ شل كرا ئایا سبه‌ی به‌ر نابنه‌ خوای گه‌وره‌ و هه‌رچی مانای شه‌ره‌ف و ئابڕوو، دینداری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ پێشێلی ناكه‌ن كه‌ هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ كردوویانه‌؟ ئایا كوردستان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌‌ له‌ سنوورشكێنی به‌رامبه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر كه‌ له‌سه‌ر جوێن و بوختان و ئیهانه‌كردن و هتد... نووسه‌ر خه‌ڵات بكرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام شتی نووسیوه‌؟!!! ئایا جوێن و ئیهانه‌كردن و بێڕێزی ئازادی بیروڕایه‌؟ ئایا هیچ سنوورێك بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین نییه ‌و هه‌ركه‌س به‌ ئاره‌زووی خۆی چی له‌ هه‌گبه‌كه‌یدا بوو هه‌ڵیبڕێژێت؟ زۆر پرسیاری دیكه‌ش خۆیان ده‌ووروژێنن و به‌توندی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان ده‌خه‌نه‌ به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كی چاره‌نووسسازه‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ٢٠-٢٤/٩/٢٠٠٥ی زایینی له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری له‌ سلێمانی به‌ چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری، دووه‌مین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینه‌وه‌) گرێ درا. له‌و فێستیڤاڵه‌دا بابه‌تێك به‌ ناونیشانی (سێكس و لاشیپان) خوێنرایه‌وه‌. پاشان هه‌مان وه‌زاره‌ت به‌ بێ هیچ سانسۆرێك بڵاوی كرده‌وه ‌و خه‌ڵاتی نووسه‌ره‌كه‌یشی كرد! با بێینه‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ ده‌قه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ كه‌ نووسه‌ره‌كه‌ی شایه‌نی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بووه‌ له‌سه‌ری. جا ئایا خه‌ڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر به‌هێزیی بابه‌ته‌كانی بووه‌ یان به‌هێزی دژایه‌تیكردنی بۆ ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟

١- له‌ لاپه‌ڕه (٢١٣)دا ده‌ڵێت: [ئه‌م په‌رستگایه‌ش –مه‌به‌ستی نووسه‌ر په‌رستگای (گاجوڕا)ی هیندییه‌كانه‌- مزگه‌وتی موسڵمانان بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌ جیاتی عه‌وره‌ت و جوتێ گونی ڕاسته‌قینه‌، مناره‌یه‌كیان به‌رز كردۆته‌وه‌ و له‌ملایه‌وه‌ دوو قوببه‌شیان بۆ چه‌قاندووه ‌و به‌ وێنه‌ی عه‌وره‌تێك و جوتێك گون له‌ ناوه‌ڕاستی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ به‌رز بوونه‌ته‌وه ‌و ده‌نگ و بانگی (الله اكبر)یان لێوه‌ ده‌بیستنٍ.]
ئیهانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێپه‌رده به‌م شێوه‌یه‌‌ شایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ و سزادانه‌ نه‌ك خه‌ڵاتكردن. من نازانم تاكوو ئێستا‌ له‌ هیچ وڵاتێكی دنیادا ئیهانه‌ی وا به‌ خوای گه‌وره‌ كرابێت نه‌خوازه‌ڵا وڵاتێكی ئیسلامی. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن شتی وا نییه هه‌ر به‌ نموونه‌ هیچكه‌س له‌ ڕۆژئاوادا بۆی نییه‌ جوێن به‌ حه‌زره‌تی مه‌سیح بدات و ئیهانه‌ی بكات (سه‌لامی لێ بێت)جارێ ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر جوویه‌ك دوولێوه‌‌ت هه‌ڵهێنایه‌وه‌ به‌ خراپه ‌و وتت شتی وا نییه‌ ئه‌وه‌ شوێنت دادگایه‌ و خۆت بگره. كێ ده‌توانێت له‌ هه‌موو وڵاتانی دنیای دێمۆكراسیی ڕۆژئاوادا ته‌نانه‌ت گومانیش له‌ (هۆلۆكۆست) بكات؟! كێ كه‌نیسه‌ی به‌ گونی مرۆڤ چواندووه‌؟! له‌ كاتێكدا ئه‌مانه‌ هه‌ستی ئایینیشیان نه‌ماوه ‌و جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌واندا له‌و باره‌یه‌وه. پاشان كه‌ی مزگه‌وت، مناره ‌و قوببه‌ی مزگه‌وت په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌ندامی سێكسه‌وه‌ هه‌یه‌؟!! پاشانیش مزگه‌وته‌كانی كوردستان كامیان دوو مناره‌ و دوو قوببه‌ن تاكوو تۆ به‌م شێوه‌یه‌ ئیهانه‌یان پێ بكه‌یت؟ خۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مزگه‌وته‌كانمان نه‌ مناره‌یان هه‌یه‌ و نه‌ قوببه‌ش. ده‌ته‌وێت بڵێی كه‌ ئه‌مه‌ ئازادی بیروڕایه‌ یان ئه‌م ئیهانه‌كردن و بێڕێزیكردنه‌ به‌ ئایینی ئیسلام و خودی میلله‌تی كوردیش كه‌ ئایینی ئیسلامی وه‌رگرتووه ‌و خۆی به‌ موسڵمان ده‌زانێت؟
2. له‌ لاپه‌ڕه‌/219دا ده‌ڵێ: [حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم بۆ ده‌سكه‌وتی ئابووریی، دوو جار ژنه‌كه‌ی به‌ ناوی خوشكی خۆیه‌وه‌ ناردووه‌ بۆ لای ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش له‌شفرۆشی پێوه‌ كردووه‌].حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم كه‌ هه‌ڵبژێراوو خه‌لیلی خوایه‌، باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌و‌ دروستكه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئاینه‌كان بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌م براده‌ره‌‌ به‌م شێوه‌یه‌ باسی ده‌كات و ئاوه‌ها بێ رێزی پێ ده‌كات!! ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ چونكه‌ خۆیان هه‌میشه‌ له‌ ده‌ریان خه‌یاڵاتی سێكسی ناشه‌رعیدان‌، فروێد ئاسا مێژووش لای ئه‌وان ته‌فسیرێكی جنسی هه‌یه‌.
حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم ئه‌گه‌ر لای تۆی بێ ئاگاو سێكس فرۆش بووه‌، لای موسڵمانان باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌و یه‌كه‌م ماڵی خوا ئه‌و دروستی كردووه‌و یه‌كێكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ خاوه‌ن عه‌زیمه‌ته‌كان و له‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تی قورئاندا زۆر به‌ ڕونی باسی كراوه‌و فه‌رمان به‌ ئێمه‌ دراوه‌ كه‌ شوێن ئیبڕاهیم بكه‌وین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: فاتبعوا مله‌ ابراهیم حنیفا و ما كان من المشركین ال عمران 95. ئاخر به‌ چ پێوه‌رێكی یاسایی و ژیری و مه‌نتیقی و .. هتد په‌ره‌وه‌ردگارمان داوامان لێ ده‌كات شوێن ئیبراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌ران بكه‌وین كه‌چی گرنگنێكی وه‌ك ئه‌م نوسه‌ره‌ ده‌ڵێ بازرگانی به‌ له‌شی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌!!! ئه‌مه‌ له‌ ڕاستیدا ئیهانه‌یه‌ بۆ هه‌موو موسڵمانێكی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌مه‌ به‌ سه‌ریدا ڕابورین، ئه‌مه‌ تۆمه‌ت و بوهتانێكه‌ بۆ ئێمه‌ش و خێزانه‌كانی ئێمه‌ش، ئه‌م نه‌فامه‌ كه‌ خۆی له‌ ده‌ریان سێكسدا نوقم بووه‌، هیچ پیرۆزیه‌كی لا نه‌ماوه‌و به‌ر بۆته‌ خێزانی باوكی پێغه‌مبه‌ران حه‌زره‌تی ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێ.
ئه‌نا له‌ چ ده‌قێكی قورئان و حه‌دیسدا باس له‌ شتی وا ده‌كات؟! له‌ كۆێی قورئاندا ئه‌م ده‌قه‌ هه‌یه‌؟! مه‌گه‌ر له‌ ده‌قه‌ شێواو هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ته‌وراتدا و ئه‌وه‌ش هه‌مووی ئاشكراو ڕوونه‌ كه‌ شێوینراوون و گۆڕاوون، فه‌رموون له‌ گه‌ڵ ئاماژه‌ بۆ ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس له‌ ئیبڕاهیم سه‌لامی لێبێ ده‌كه‌ن: (ال عمران 68-84-95-97) (النساء 54-125-163) (الانعام 74-75-83-161) (التوبه‌ 70-114) (هود 69-74-75-76) (یوسف 6-38) (ابراهیم 25) (الحجر 51) (النحل 120-123) (مریم 41-46-58) (الانبیاء 51-60-62-69) (الحج 26-43-78) (الشعراء 69) (العنكبوت 16-31) (الاحزاب 7) (الصافات 83-104-109) (ص 45) (الشوری 13) (الزخرف 26) (الذاریات 24) (النجم 37) (الحدید 26) (الممتحنه‌ 4) (الاعلی 19).
ئیبڕاهێم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێ كه‌ له‌ نزیكه‌ی په‌نجا شوێندا له‌ قورئانی پێرۆزدا باس كراوه‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی موسڵمانان په‌یوه‌سته‌ پێیه‌وه‌و ئاوه‌ها به‌م شێوه‌ ساده‌و ساكاره‌ به‌ داوێن پیس و سێكس فرۆش له‌ به‌ر چاوی موسڵماناندا وه‌سف ده‌كرێت و نوسه‌ریش خه‌ڵاتی له‌ سه‌ر وه‌رده‌گرێت!!!
به‌ ڕاستی كاره‌ساته‌ ئه‌مه‌ به‌م شێوه‌ ڕابورێ و په‌رده‌ له‌ سه‌ر درۆو بوختانه‌كانی ئه‌م بوختانچیه‌ هه‌ڵنه‌ماڵرێ.

لاپه‌ڕه:١ | ٢ | ٣ | ٤
بابه‌تی پێوه‌ندیدار

پیلانێكی كۆن به‌ڵام له‌ به‌رگێكی نوێدا.

ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١٦]
09.29.2008 12:45:38 GMT
زور بةداخةوة كورديكى به ناو موسلمان و خة لكى ئةوشارة بيروزة لةناوكوردستان هةلكةوتوة،لةخوداى كةورةم داوايةرورةشى دونياوقيامتى بكات
Mahdi Xoshnaw

مهدى خوشناو


03.29.2008 19:26:49 GMT
زۆر به‌ داخه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌سێکی وه‌ک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا هه‌ڵه‌ده‌که‌وێت!

باسم


08.16.2007 19:17:54 GMT
خودايا مريوان وهامسلةكةكاني مريوان خةجالةتى دونياو قيامةت بةكى.خودايا ئيدى تحةمولى ئةم هةموو ئةستةم وظلمة ممان نة ماوة.خوت سويند ئةدةم بةخوت نجاتمان بدة بةدست ئةم كافرانةوة.سةر ومالمان بةفيدات بيت خاتةمى مرسةلين.

دايكي عبدالمؤمن


04.15.2007 01:46:22 GMT
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێستا داروین بمایه‌ .خۆی په‌شیمان ده‌بووه‌ له‌و ناماقوڵیانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی کردویه‌تی و ده‌ڵێت که‌ گوایه‌ ئه‌سڵی مرۆڤ مه‌یمونه‌.تازه‌ زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ جیاوازی له‌ نێوان مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون له‌ کێش دا 250 گرامه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌ هیچ جۆرێک قابیلی تطور نیه‌.ئیتر چۆن ئه‌سڵی مرۆڤ مه‌یمونه‌ هه‌ی مه‌یمون .عیلمیه‌ن ئیسپات کراوه‌له‌لایه‌ن زانا بێ باوه‌ڕه‌کان خۆیانه‌وه‌.بۆیه‌ هه‌ر خۆشیان داروین به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌.

چوارباخ


04.05.2007 15:20:18 GMT


ده‌ڵێن مه‌ریوان وتویه‌تی مرۆڤ له‌ مه‌یمون دروست بووه‌، واته‌ باوه‌ڕی به‌ خدا نییه‌ تۆ سه‌یری ئه‌م ئه‌قڵه‌ بكه‌ن!

سليم


04.05.2007 15:16:38 GMT
ئایا ئێوه‌ ده‌زانن مه‌ریوان پۆلی سێی ته‌واو نه‌كردووه‌!

احمد


04.05.2007 14:50:58 GMT
به راستى مة ريوان هه له بجة يى سوكا ية تى بة ئة قلى خؤى كردووة ئةم نةزان و بى شة رمة خودا كوير و رسواى كات ؛ئامين يا رب اللعالمين

على


03.03.2007 22:11:27 GMT
AMN ZOR BA KALIKATERAKY DANIMARK ZOR NIGARAN NABOM LABAR AWY WLATEKI BEDINA BALM BO KASEKI WAK MARIWAN HALBCHY ZOR NARHATM AMN DSTXOSHI LAO KASA DAKM KA WAK SAG DAY TOPENI

ARAM


01.25.2007 23:00:26 GMT
TEBENE MN FONTE ARABEM LA NEA BOEA BA LA TENE DANWSMTKAYA BA ARK NABET BOM BKAN BA ARABE LA GAL DAWAE LEBWRDN
BESHRMEA BO KASEKE WAHA TENAGASHTW KA BAWSHEWAEA BWXTANE NASHREN DAKAT DAWAARM LA XWAE GAWRA RSWAE DNYAW QYAMATE BKAT

BAWAR DAREK


12.08.2006 18:02:06 GMT
زۆر به‌داخه‌وه‌م که مه‌ریوانی ده‌جال خه‌لات کراوه بۆ ئه‌و نوسینه بۆگه‌نانه‌ی

باوه‌ردارێک


12.02.2006 03:28:07 GMT
ئه‌م کاره ناپاکییه له‌لایه‌ن که‌سێکی ده‌رووننزم به ئاگاداری و ده‌ستخۆشیی کاربه‌ده‌ستانی ناپاکه‌وه کراوه؛ -وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (13)-.

کاروان


11.12.2006 22:09:15 GMT
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نها خۆی ناشیرین ئه‌کات به‌م نووسینه گڵاوه و خوای گه‌وره کوێر و ڕسوای دونیای ئه‌کات ان شاء الله!

موسوڵمانێک


02.16.2006 20:25:50 GMT
موسڵمانان جوله که نه خه وتوه...
براکانم له کوردستان پارتی یه هود ی به نادیاری ئیش ئه که ن له سه نگه را که سه ربازئکیان (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) ه به پاڵپشتی ‌حکومه تی هه ر ێم ئه یانه
و ێت جار ێکی تر ئمامی عوسمان شه هید بکه ن به خه یاڵی خاویان به ڵام گیان فیدایانی ئسلام نه ک جنێو کوشتنیش کا ریان لێ ناکات په یمان بێت خوێنمان
بۆ خوا یه مناره و قورئا ن و هه مو پێخمبه را ن نو ر ی چاومانن به ره و حوکمی
ئسلام... ئنشاآڵله!!!

hijran


02.15.2006 19:01:12 GMT
سلاو له هه مو موسولمانان .
به راسترتی من به هه واڵه که ی( دانیمارک ) زۆر دڵ ته نگ بوم به س نه م زانی
که سێک هه یه له شاری سلمانی. که شاری ناوداری موسڵمانه کورده کانه به شاری
موسولمانان نا سراوه.که ئه م شه خسه کورده وه له و گونا ‌حه پێی ئه ڵێم کورد
چونکه به زمانی کوردی شیرین کتێبی ده ر کردوه له سه رپێخه م به ر ابراهیم
سه لامی خوای لێبێت که ئه سلی کورده. به راستی ئه مه ئیها نه کردنه به
موسوڵمان. .به تایبه تی موسوڵمانانی کورد.له خوای گه وره داواکارم (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) خه جاڵه تی دنیاو قیامه تی بکات.. ئامین یا رب!!!!

aryan ahmad


02.11.2006 07:28:34 GMT
لا حوله ولا قوه الا بالله!!!
له خوای گه وره داواکارم، که ده‌سته‌کانی مه ریوان ‌هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌ل بکات و هه‌ردوو چاوی کوێر بکات، ئامین یا رب!!!

موسلمانێک


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠