|
له به‌ڵگه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی له بوونه‌وه‌ردا
٢٤ كاژێر ده‌نگی (الله أكبر) له‌سه‌ر زه‌وی نابڕِێت
له پێشكه‌شكردنی: سه‌لاح ستار
بانگی مسوڵمانان ده‌نگی زوڵاَڵی یه‌كتاپه‌رسیتییه و یه‌كه‌م دروشمی ئیسلام له‌وێدا خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌ركه‌س بیه‌وێت ببێته مسوڵمان، ده‌بێت له ده‌رگای شه‌هاده‌ته‌وه بێته ژووره‌وه. شه‌هاده‌تیش گه‌وره‌ترین بنه‌مای ئیمانه و پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی بۆ چه‌سپاندن و ڕوِونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی شه‌هاده‌ت نێرراون بۆ گه‌له‌كانی خۆیان.
خۆَشترین ده‌نگێك كه له‌گه‌ڵ سه‌دا و ئاوازی بوونه‌وه‌ردا هه‌ماهه‌نگ بێت ده‌نگی "الله اكبر"ه. بۆیه له هه‌موو چركه‌ساته‌كانی ئه‌م ژیانه‌دا ئه‌و ده‌نگه له‌م سه‌رزه‌وییه نابڕِێت و به‌رده‌وامه.
(عبدالحميد الفاضل) لێكۆڵه‌رێكی خه‌ڵکی وڵاَتی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه. به شێوه‌یه‌كی زیره‌ك و لێهاتوو گه‌یشتۆته هاوكێشه‌یه‌كی بیركاری ورد، كه دووپاتی ئیعجازی په‌روه‌ردگار ده‌كاته‌وه له بڵندی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ق (ده‌نگی بانگ) له ماوه‌ی ٢٤ كاژێردا ڕِۆژانه به‌به‌رده‌وامی.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بانگ" كه بانگه‌شه‌ی ئیسلامه بۆ نوێژكردن، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م سه‌رزه‌وییه ناپچڕێت له ماوه‌ی ٢٤ كاژێردا. له شوێنێكدا ته‌واو نابێت، یه‌كسه‌ر له دوای ئه‌ودا له شوێنێكی دیكه‌دا بانگ ده‌درێته‌وه!!!
(عبدالحمید) باس له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "گۆی زه‌وی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ٣٦٠ هێڵدا، كه له هه‌ر ناوچه‌یه‌كیدا كاتی تێدا دیاری ده‌كرێت؛ ماوه‌ی هه‌ر هێڵێك له‌گه‌ڵ هێڵه‌كه‌ی دیكه چوار خوله‌كی ته‌واوه بێ كه‌م و زیاد. ئه‌سڵ و بنچینه‌ش له بانگدا ئه‌وه‌یه كه له كاتی خۆیدا بدرێت و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش و له‌سه‌رخۆ بوترێت و وته‌كانی به‌چاكی ببێژرێت، ئه‌وه چوار خوله‌كی پێ ده‌چێت."
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وێنه‌كه له بیروهۆشی خوێنه‌ردا نزیك بكه‌ینه‌وه، گریمانێك ده‌خه‌ینه پێش چاو و ده‌ڵێین: یه‌كه‌م "بانگ" ده‌كه‌وێته هێڵی یه‌كه‌مه‌وه و چوار خوله‌ك به‌رده‌وام بێت، ئیتر له ماوه‌ی ئه‌و چوار خوله‌كه‌دا كه بانگه‌كه له هێڵی یه‌كه‌مدا ته‌واو ده‌بێت، یه‌كسه‌ر له هێڵی دووه‌مه‌وه بانگ ده‌ستپێ ده‌كاته‌وه. جا كاتێك بانگه‌كه له هێڵی دووه‌مدا ته‌واو ده‌بێت، ئیتر له هێڵی سێیه‌مدا ده‌ستپێ ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و "بانگ" له‌م سه‌رزه‌وییه به درێژایی ٢٤ كاژێره‌كه نابڕِێت و ڕِۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه. ده‌شتوانین به كارێكی ژمێره‌ییی بچووك ڕوِونی بكه‌ینه‌وه:
٤×٣٦٠ (هێڵی درێژی) = ١٤٤٠ خوله‌ك.
١٤٤٠ / ٦٠ (خوله‌ك) = ٢٤ كاژێر.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن (عبدالحميد الفاضل)
وه‌رگیراوه له ماڵپه‌ڕِی (موسوعه الاعجاز العلمي في القرآ‌ن و السنة):
[www.55a.net]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|