|
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
نووسینی: دوكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكیی كراوه (واشنتۆن)
وه‌رگێڕان: سه‌لاح ستار
------------------------------------------
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕێكه‌وتننامه‌ی حوده‌یبییه‌ی له‌گه‌ڵ قوره‌یشدا مۆركرد و پاشان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا به‌ره‌و مه‌دینه گه‌ڕایه‌وه. جا كاتێك كه ئه‌وان له ڕێگه‌دا بوون سووره‌تی (الفتح)ی بۆ هاته خواره‌وه: إنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مُّبِيناً . [الفتح: ١].
پیاوێك به‌سه‌رسامییه‌وه پرسیاری لێ كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئه‌وه فه‌تح بوو؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌دڵنیایی و دووپاتییه‌كه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: به‌ڵێ، سونێد بێت به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌وه فه‌تح و سه‌ركه‌وتن بوو (١).
بۆچی ئه‌و پیاوه (عومه‌ر) -خوا لێی ڕازی بێ- به‌سه‌رسامییه‌وه ئه‌م پرسیاره‌ی لێ كرد؟
وه فه‌تحی حوده‌یبییه چ فه‌تح و سه‌ركه‌وتنێك بوو؟
وه ئایا هیچ په‌ند و ئامۆژگارییه‌كی تیایه بۆ ڕۆژگاری ئێسته‌مان؟
سه‌رسامی و تێڕامانی عومه‌ر -خوا لێی ڕازی بێ- له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه فه‌تحه‌كه له دیارده و ڕواڵه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندیی موسڵمانان نه‌بوو؛ چون ئه‌وان قه‌ده‌غه‌ی عه‌مره‌یان لێ كرا و بواریان نه‌دان عه‌مره بكه‌ن. وه شه‌ڕیان نه‌كرد و له‌ناو په‌یماننامه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی تیا بوو كه هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌كان گومانیان وا بوو كه زیانبه‌خش و سته‌مكارانه بووه به‌رامبه‌ریان؛ له‌وانه: على أنه لا يأتيك منا رجل -وإن كان على دينك- إلا رددته إلينا (٢). (هه‌ركه‌سێك له‌ماوه‌ی به‌ستنی ئه‌و په‌یمانه‌دا -كه بۆ ده ساڵ بوو- له ئێمه هاته ناو ئێوه، ئه‌وه ده‌بێ داڵده‌ی نه‌ده‌ن و بۆمانی بگه‌ڕێننه‌وه).
به‌ڵام فه‌تحه‌كه له ناوه‌ڕۆكدا جۆر و شێوازێكی تری له‌خۆ گرتبوو. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (الزهری) بۆمان ته‌فسیر ده‌كات و ده‌ڵێ: فما فُتِحَ في الإسلام فتح قبله كان أعظم من فتح الحديـبـيـــة، إنـمــا كان القتال حيث التقى الناس. ولما كانت الهدنة، ووضعت الحرب أوزارها، وأمن الناس كلّم بعضهم بعضاً، والتقوا وتفاوضوا في الحديث والمنازعة، ولم يُكلّم أحد بالإسلام يعقل شيـئاً في تلك المدة إلا دخل فيه، ولقد دخل في تينك السنتين مثل من كان في الإسلام قبل ذلك أو أكثر. هیچ فه‌تحێك له ئیسلامدا نه‌كراوه له‌پێشیدا گه‌وره‌تر بووبێ له فه‌تحی حوده‌یبییه. به‌ڵكوو هه‌ر شه‌ڕ بووه كاتێك خه‌ڵكی به‌یه‌ك گه‌یشتوون. به‌ڵام كاتێك هودنه و ڕێكه‌وتن به‌سترا و شه‌ڕ ئیتر كۆتایی پێ هات و هێور بۆوه و خه‌ڵكی هه‌موویان هه‌ندێك له هه‌ندێكی دیكه‌یان ئه‌مین بوون، پێك گه‌یشتن و كه‌وتنه دانووسان له قسه‌كردن و ململانێكانیاندا، هیچكه‌سێك (له‌و ماوه‌یه‌دا) نه‌بووه شتێك ژیری و بیر و هۆشی هه‌بووبێت و قسه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه له گه‌ڵدا كرابێت نه‌هاتبێته ناویه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌و دوو ساڵه‌دا خه‌ڵكی هاتنه ناو ئیسلام به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌تییه‌وه؛ به‌ڵكوو زیاتریش خه‌ڵكی هاتنه ناو ئیسلامه‌وه (٣).
ئیبن‌حه‌جه‌ر بۆ دووپاتی قسه‌كه‌ی (الزهری) ده‌ڵێت: فــإن الناس لأجل الأمن الذي وقع بينهم اختلط بعضهم ببعض من غير نكير، وأسمع المسلمون الـمـشـركـين القرآ‌ن، وناظروهم على الإسلام، جهرة آمنين، وكانوا قبل ذلك لا يتكلمون عندهم بذلك إلا خفية. ئه‌وه خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێمنی و ئاسایش به‌رجه‌سته بوو له نێوانیاندا هه‌ندێكیان بێ هیچ ته‌مومژ و قه‌ده‌غه‌یه‌ك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون. وه موسڵمانه‌كان قورئانیان دا به‌گوێی هاوه‌ڵگیره‌كاندا، به‌ئاشكرا و بێ ترس و بیم مونازه‌ره و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئیسلام له‌گه‌ڵ كردن، كه له‌وه‌وپێش به‌نهێنی و له‌ژێره‌وه نه‌بوایه، قسه‌یان نه‌ئه‌كرد لایان (٤).
وه هه‌روه‌ها ئیبن‌هیشام هه‌م بۆ دووپاتی قسه‌كه‌ی (الزهری) ده‌ڵێت: ويدل عليه أنــــه (صلى الله عليه وسلم) خرج في الحديبية في ألف وأربعمائة، ثم خرج بعد سنتين إلى فـتح مكة في عشرة آلاف. وه ئه‌وه‌ی ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌وره‌ییی ئه‌م فه‌تحه ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به هه‌زار و چوارسه‌د كه‌سه‌وه ده‌رچوو به‌ره‌و حوده‌یبییه، پاشان دوای دوو ساڵ به ده هه‌زار كه‌سه‌وه ده‌رچوو به‌ره‌و فه‌تحی مه‌ككه (٥).
له قسه‌ی ئه‌م سێ زانا به‌رزه‌وه پوخته‌ی ئه‌وه وه‌رده‌گرین كه فه‌تح و سه‌ركه‌وتنه‌كه له ئه‌ساس و بنچینه‌دا له‌و ژماره زۆره‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئیسلامه‌وه.
وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێی وه‌رده‌گرین كه هۆكاری ئه‌وه ئاشتی بوو كه شوێنی جه‌نگ و شه‌ڕی گرتبۆوه. وه ئه‌م كه‌شوهه‌وا ئاشتییه وای كرد كه خه‌ڵكی به‌بێ ڕێگر و ترس هه‌ندێك تێكه‌ڵاوی هه‌ندێكی دیكه ببن و موسڵمانه‌كان بانگه‌وازی ئیسلام بده‌ن به‌گوێی هاوه‌ڵگیراندا و موجاده‌له و گفتوگۆ و مونازه‌ره‌یان له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌مین و هێمندا له‌گه‌ڵ بكه‌ن. وه به‌هۆی ئه‌م بانگه‌وازه ئاشتییه بوو كه وای كرد ژیر و هۆشمه‌نده‌كانی قوره‌یش و ئه‌وانی دیكه‌ش قه‌ناعه‌ت به ئیسلام بكه‌ن و بێنه ناو ئیسلامه‌وه.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|