پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سه‌دان كه‌س له‌ كوردستان خۆپیشاندانیان كرد بۆ ناڕه‌زایی ئه‌و وێنه‌ ناشیرینانه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) كێشرابوون.

ئه‌و كاره‌ ناشیرین و دوور له‌ به‌ها به‌رزانه‌ی ڕێزگرتن له‌ بیروباوه‌ڕی مرۆڤ كه‌ ڕۆژنامه‌ی (ئیلاندز پۆستێن)ی دانیماركی كردی و پاشانیش هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا دووباره‌یان كرده‌وه‌، هه‌ست و سۆز و ویژدانی سه‌رجه‌م موسڵمانانی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ژاند.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٦/٢/٢٠٠٦ سه‌دان هاوڵاتی كوردیش بۆ پاڵپشتی سه‌رجه‌م برا و خوشكانی موسڵمانیان له‌ جیهاندا، له‌ شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوانیان دژی ئه‌و ئیهانه ‌و بێڕێزییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت ساز كرد. گه‌لی كوردی موسڵمانیش وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی جیهانی ئیسلام، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی دووپاتی خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی به‌رنامه‌ی ئیسلامی كرده‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هیچ پارت و ڕێكخراوێك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ نه‌كردووه ‌و به‌ شێوه‌یه‌كی كوتوپڕ بووه‌، به‌ڵام سه‌دان كه‌س كه‌ زۆربه‌یان له‌ چینی لاو و گه‌نج بوون ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ ببوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ چاودێران ده‌ڵێن كه‌ ئه‌گه‌ر له‌وه‌وپێش هاووڵاتیان ئاگادا بكرانایه ‌و نه‌خشه‌ی بۆ بكێشرایه‌ وه‌ك پێویست پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان بكردایه. له‌و خۆپیشاندانه‌شدا دروشمه‌كانی ئیسلام به‌رز ڕاگیران و خۆپیشانده‌ران به‌ حه‌ماس و گوڕوتینێكی بێوێنه‌وه‌ خۆشه‌ویستی و پشتگیرییان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دو پات كرده‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییده‌ربڕین بوو بۆ ئه‌و ئیهانه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ئیلاندز پۆستێن)ی دانیماركی سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ست پێكرد، ناڕه‌زایییه‌كی توندوتیژتری له‌خۆ گرتبوو؛ ئه‌ویش به‌ هۆی ئه‌و درۆ و بوختان و ئیهانانه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا و به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوا و پاشانیش میلله‌تی كورد ده‌كرێت.
ئه‌ویش كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كتێبێك به‌ ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن) بڵاو كراوه‌ته‌وه ‌و ئاخنراوه‌ له‌ درۆ و بوختان و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا و خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌گشتی و تا سه‌رئێسقان ته‌وهین و ئیهانه‌ی موسڵمانانی كردووه‌.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

ئه‌وه‌ی له‌ كوردستان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر زیاتره‌‌ له‌وه‌ی دانیمارك كردوویه‌تی!!!

بانێكه‌ و دوو هه‌وا: (ئيلاندز پۆستێن) ڕه‌فزی كردووه‌ وێنه‌ی كارێكاتۆری مه‌سیح بڵاو بكاته‌وه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
02.12.2006 06:47:07 GMT
ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا! خوا پاداشتی چاكه‌ی ئێوه‌ش بداته‌وه‌.

ده‌نگی ئیسلام


02.11.2006 14:14:18 GMT
سلام عليكم ده ست خوش بو ئه و هه واله به لام هه له يه كى بجوك نوسراوه له 26ى2 ئه كه ر را ست بكريته وه با شه جزاك الله خيرا

مامۆستا


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠