پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: هۆنراوه‌ (شعر)
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ماکوان | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٠٣ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ڕووداوی شه‌و

وه‌رن له‌ ماڵی دڵما کۆ بنه‌وه‌
با ته‌هلیله‌ و زکرێك بکه‌ین
له‌ یادی تۆ خۆمان بکه‌ینه‌ ژیله‌مۆ
بتۆێینه‌وه‌
هیچ کارگه‌یه‌ك تواوه‌مان نه‌توانێت سه‌رله‌نوێ دروست بکاته‌وه‌
ڕشته‌ی یه‌که‌م با فرمێسك بێت.
پریاسکه‌ی دووه‌م با ئه‌وین بێت.
بوخچه‌ی خه‌ممان یه‌کاڵا بکه‌ین
سه‌راپای تاوانه‌کانمان وورد بکه‌ینه‌وه‌
په‌تی سێداره‌ ..
داری سێداره‌...
جه‌لا ده‌کانی به‌ رده‌م سێداره‌..
حاکمه‌ شه‌رواڵ پیسه‌کانیش..
ئه‌وانیش له‌ بوخچه‌ی خه‌ما..
سه‌ر له‌ نوێ کێڵه‌ری خاکی ئه‌وان بین.
بڵندگۆی گریان هه‌ڵکه‌ن!
ئاوازی هه‌نسک با کۆرس بێ
نۆطه‌ی ئاوازه‌کانیش، با ئه‌شکو حه‌سره‌تی..
بێ باوکان بێ.!
که‌ سێک نیه‌ بپرسێت بۆ؟
هه‌موو تان وێڵن به‌ دوایی سکتاندا.
ته نها چاوتان له‌ تونیلی گیرفانتانه‌!
ئه‌و تۆنێله‌ی که‌ ده‌رناچێ
وه‌رن کامتان گریان ..
وه‌رن کامتان بۆ خه‌ممان سوتان
ئێمه‌ په‌رده‌ی داپۆشه‌ری عه‌یب و عاری ئێوه‌ بووین
له‌ بیرتانه‌ ئێمه‌ چه‌پکه‌ گوڵی ناو ده‌ستی دیاری ئێوه‌ بووین
ته‌نانه‌ت !
ده‌سڕی چڵماوی و لیکاوی ..
ناو گیرفانی ئێوه‌ بووین
شه‌وی تاریکمان بۆ ته‌ دێوه‌ زمه‌ی خه‌م....
روناکی عشقی ئێمه‌تان کوژانده‌وه‌
به‌رماڵه‌کانتان دزین، ئاوی ده‌ست نوێژه‌کانتان ووشک کردین
ده‌متان به‌ستین..!
تا نه‌ توانین زیکره‌کانمان..
له‌ زنجیره‌یه‌کی یادگاریدا، بۆ په‌روه‌ردگار
بکه‌ینه‌ دیاری.
ئێوه‌ ته‌لیسمی شه‌یتانن
درۆ فێر بوون
درۆیه‌کی جوانی، درۆیه‌کی شانۆ، درۆیه‌کی دراما ئاسا
دیاری ده‌ستی ئێوه‌ قه‌ برسانێکی وون بووه‌
قه‌برسانێکی وێران، کێلی شکاو.
خۆڵ پوکاوه‌
له‌ جیاتی گڵی ته‌ڕو بڕ
لمی زیخاویتان هێناوه‌.
پاره‌ی گیرفانی مناڵانتان دزی...
گوڵه‌ خونچه‌ی باخچه‌کانتان قرتاند
بۆیه‌ ده‌ریا له‌ شه‌رماندا بێ ده‌نگ بوو!
هه‌وریش له‌ تاو ئازار ووشک بوو!
په‌لکه زێڕینه‌ خۆی دزیه‌وه‌!
مانگه‌ شه‌ویش خۆی شارده‌وه‌!
ڕۆژیش له‌ تاواندا سه‌ری داخست
هه‌موویان بوونه‌ فرمێسکێکی یاقوتی و، له‌ باوه‌شی خه‌می خاکی دایکا
سه‌ریان کرده‌ سه‌ر کۆشی ئه‌و.
تا له‌ پێکه‌نینی ئێوه‌ دوور بن
له‌ قه‌ره‌باڵغی ئێوه‌ بێ به‌ڵابن
له‌ ته‌لیسمه‌ بۆگه‌ناویه‌کانتان سحراوی نه‌بن
ئێوه‌ ده‌مامکی درۆتان هێناوه‌ به‌ سه‌ر خۆتاندا
داستکێشی ڕه‌شیتان هێناوه‌ به‌ سه‌ر ووڵاتا
چرکه‌و میلی کات ژمێرتان لێ دزیوین..
نه‌ کاتمان دیاره‌و نه‌ ژیانمان ڕوونه‌
دواڕۆژمان بیابانێکی دووره‌
ئێمه‌ تینوین له‌و بیابانه‌..
که‌ چی درۆکانتان وه‌ک تراویلکه‌
هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنن بۆ قومێک ئاو
ڕۆحی ئێمه‌تان کردۆته‌ پاسپۆرتی گیرفانی خۆتان!
ئسکیشمان بۆته‌ گۆچانی ده‌ستی ئێوه‌
لێومان قڵیش، جه‌سته‌مان بێ ئاوه‌
ئه‌تانه‌وێت که‌شیی پشتی حاجیه‌کانمان لێ بفڕێنن..
ده‌ستی نزای دایکانمان لێ بشارنه‌وه‌
سۆزو خۆشه‌وستی دایک و باوک بسڕنه‌وه‌
ئێوه‌ کێن؟
ئیبلیس که‌ سه‌یرتان ده‌کات..
له‌ شانۆی ئێوه‌ شه‌رمه‌نده‌یه‌
عیفریده‌کان که‌ سه‌یری دیکۆری شانۆتان ده‌که‌ن
ڕاماون، ده‌سته‌وسانن، هه‌ر سه‌رسامن!!!!!
ئه‌وه‌نده‌ ناوتان پیسه‌ ..
له‌ هیچ مێژویه‌ک دا ناوتان نه‌براوه‌
گه‌ر به‌ سه‌ر سه‌وزایدا بڕۆن زه‌ردی ده‌که‌ن
به‌ سه‌ر ته ڕا یدا بێ ئاوی ده‌که‌ن
به‌ سه‌ر پێکه‌نیندا زوقماوی ده‌که‌ن
خۆشیه‌کان ده‌خنکێنن
کۆمه‌ڵگا ده‌پسێنن
خۆشه‌وستی وه‌ک کۆنکرێت له‌ جێی خۆیدا ماڵه‌ی خه‌می لێده‌ده‌ن و..
بۆ ئه‌به‌دی ده‌یچه‌قێنن
داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌م شعره‌م ..
له‌ دیوانی که‌ره‌سه‌یدا ئه‌م جاره‌یان تۆبه‌ ده‌که‌م
به‌س لێم ببوره‌ ئه‌م جاره‌یان..
لیقاو و بۆگه‌ناوی ئه‌وانم خسته‌ ناو شعر
شعری هاوڕێم، هاوڕێ گیان..
من ده‌زانم له‌ زینداندا تۆ هاوڕێم بوویت
له‌ ته‌نهایی گۆرانی و ئاوازی من بوویت
له‌ نامۆی تۆ خونچه‌ی ده‌م به‌ پێکه‌نینی من بوویت
له‌ شه‌وی سارد گه‌رم داهێنه‌ری لاشه‌ سه‌رما برده‌ڵه‌که‌ی من بوویت
لێم ببوره‌....
ده‌ خۆت بکه‌وه‌ره‌ ووشه‌
شعره‌ گیان
داوابکه‌ با ووشه‌کان له‌ ده‌ورتا کۆببنه‌وه‌
بۆ قیزه‌ونی ئه‌و بۆگه‌نانه‌..
سه‌ر له‌نوێ دایان بڕێژه‌ره‌وه‌
خۆت قسه‌که‌ری خۆت بنوینه‌
من له‌ تاو بێ ده‌نگی خۆم که‌وتومه‌ته‌ ووته‌
تۆش له‌ تاو پیسی ئه‌وان بکه‌وه‌ره‌وه‌ ناو ووشه‌
بیانکه‌ره‌ مه‌نهۆڵی زێراب ...
تا له‌ ها ڵاوی ئه‌مه‌نهۆڵه‌
ئه‌وان به‌مناڵ وژن و پیرو جوانی ووڵاته‌که‌م بناسێنه
بیانکه‌ره‌ گۆمێکی مه‌نگ
هه‌رچی سه‌ره‌ مێکوته‌و کرم و قالۆنچه‌و سیسرکه‌ له‌ ده‌وری ئه‌وان کۆیکه‌یته‌وه‌
ئاگات لێیه‌ شعری هاوڕیم چی ده‌که‌ن
هاوڕی گیان لێم ببوره‌ ئه‌م جاره‌شیان
بۆیه‌ داوام له‌ تۆو له‌ خامه‌و له‌ په‌ڕاومه‌..
تا ببینه‌ زیندانێکی چوار گۆشه‌ بۆ ئه‌وان
ئاگاتان لێیه‌، له‌ ناو ئه‌و چوارینه‌ی ئێمه‌دا..
چۆن به‌ ورگ زلی وه‌ستاون
له‌ لایی ڕاستیان
ناموسی خه‌ڵکه‌و، له‌ لایی چه‌پیان سه‌رمایه‌یان
نه‌ تف کار له‌وان ده‌کات
نه‌ له‌ میژوو ده‌ترسن
هاوڕێم من زۆر دڵ ته‌نگم ئه‌م شه‌و
وا هه‌ناوم گڕی گرتوه‌و..
جه‌رگم له‌ت له‌ت ده‌کریت
وا تاریکیش خه‌ریکه‌ ده‌م خنکینێت
دێوه‌زمه‌ی خه‌فه‌ت له‌ ده‌ورم ئاڵاون
ئه‌شک و حه‌سره‌ت به‌ چۆکه‌وه‌، له‌ به‌رده‌ما دانیشتون
چاوه‌ڕوانی ئاهێکی دوورو درێژی منن
خۆ ئاگات لێیه‌ له‌ داخی ئه‌وان
هه‌ناسه‌م چۆن به‌ شاندی گیانما ده‌چیته‌ خواره‌وه‌و...
هه‌موو ووشه‌کانم بۆ خۆپیشاندانیک ئاماده‌ ده‌کات
تۆ بڕیار به‌، ووشه‌کانم کۆکه‌ره‌وه‌!!
با ووتافی خۆشه‌ ویستی دروست بکه‌ن
ئه‌و قیزه‌ونانه‌ له‌ ژێر پێنێن
با له‌ دوای ئه‌م کازێوه‌..
شنه‌ بایه‌کی خۆشه‌ویستی
له‌ په‌ستانی به‌رزی شعرۆ
تا په‌ستانی نزمی شاعیر
ڕه‌شه‌ بایه‌ک دروست بکه‌ن
هه‌موو ته‌لیسمه‌ سحراویه‌کان
به‌ره‌و ئاسمانی شینی کاڵ به‌رن...
تا له‌ ڕه‌نگه‌کانی په‌لکه‌ زێڕینه‌دا بسوتێنن
هاوار بکه ن بۆ په پوله
با پرشنگی ئاورنگاوی به ده ست بێنن
سه‌ر له‌ نوێ به‌ سه‌ر گوڵه‌ سیسه‌کاندا بپرژێنن
تا چرۆی گوڵه‌کان ده‌ست پێبکاو..
به‌هار له‌گه‌ڵ ئوکسجین سه‌ر ده‌ربێنێ
گه‌ردیله‌کان ببنه‌ ووشه‌ی خۆشه‌وستی
ئه‌له‌کترۆن و پرۆتۆن و نێوترۆن، بکه‌نه‌ ڕووبارو چه‌م و کانی.
هه‌رچی ئه‌و قیزه‌ونانه‌یه‌
هه‌رچی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌یه‌
ببنه‌ گڵ و کراسێکی به‌ری خاکی
ئێمه‌ش ....
سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست خه‌ینه‌ ناو ده‌ستی یه‌ک و
به‌ گوشینی په‌نجه‌کانمان..
تاوانه‌کانمان هه‌ڵوه‌رێ
خۆمان به‌ یه‌کدا بده‌ین و
شانمان له‌ شانی یه‌ک بخزێنین و..
باوه‌شی برایانه‌ بۆ یه‌کتری بکه‌ینه‌وه‌
تا هه‌رچی ته‌پوتۆزی ئه‌وانه‌
لێمان هه‌ڵبوه‌رێ و
بۆن و گوڵاوی باوه‌ ڕداری
به‌ خۆماندا بکه‌ینه‌وه‌
٢٠٠٥،١١،٠١

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠