پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم وه‌ك ڕۆژی ڕوناك ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ڕونكردوینهتهوه هیچ لێڵی و كه‌موكوڕیه‌كی له پاش خۆی به جێ نه‌هێشتووه، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵه‌كان ده‌فه‌رموون هیچ شتێك نه‌ماوه كه پێویست بێت و په‌یوه‌ندی به بیروباوهڕمانهوه هه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم بۆی ڕوون نهكردبێتینهوهو ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردبێ، جا ئایا ئه‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌روا بێ وه‌ڵام مابێته‌وه‌و ڕوون نه‌كرابێته‌وه؟ نه‌خێر، هاوه‌ڵه‌كان كه ژیرترین و تێگهیشتوترینی خه‌ڵكی بوون، ئه‌وانه‌ی كه بێ هیچ گومانێك و به دڵنیاییه‌كی ته‌واوه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان دامه‌زرابوو، ئه‌وانه‌ی كه به ته‌واوی له ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم تێ گه‌یشتبون و له ژیانی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌یان كردبوو، له‌م باره‌یه‌وه پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كردووه، پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم به چاكترین ودڵنیاترین شێوه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی هه‌رچه‌نده بگه‌ڕێ و خۆی ماندوو بكات و لێكۆڵینه‌وه بكات تاكو وه‌ڵامێكی شیاو‌و گونجاو بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزێته‌وه ناگاته ئه‌و وه‌ڵامه جوان و ڕه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم به شێوه‌یه‌كی زۆر كورت و جوان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئێمه ته‌نها هه‌ندێكی لێ باس ئه‌كه‌ین و هه‌روه‌ها چیرۆكیكیش ئه‌خه‌ینه ڕوو كه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی جێگیربوون و باوه‌ڕ به قه‌ده‌ره‌وه هه‌یه.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه ئیمامی مسلم ئه‌یگێڕێته‌وه به‌م شێوه‌یه هاتووه: { كان عمران بن حصين رضي الله تعالى عنه يجالس أبا الأسود الدؤلي ، وفي أحد الأيام قال عمران لـأبي الأسود يا أبا الأسود ! أرأيت ما يعمله الناس، وما يكدحون فيه؛ أهو في أمر قد قُضي عليهم ومضى، أو فيما يستقبلون مما قامت عليهم به الحجة وبلغهم نبيهم صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟}.
قال أبو الأسود: {قلت: لا. بل فيما قد قُضي ومضى، فقال له عمران : وكيف يجازيهم على ذلك؟ } أي: إذا كان قد قضى ذلك وكتبه فكيف يجازيهم على ذلك.
{فقال أبو الأسود: ففزعت لذلك فزعاً شديداً، وقلت: سبحان الله! لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ [الأنبياء:23] هو ربهم وهو خالقهم! فطمأنه عمران رضي الله عنه وقال: إنما سألتك لأحزر عقلك }، أي: لأختبرك، هل أنت متمكن من الإيمان وقوي أم أنه لو جاءتك شبهة لذهبت بك يميناً أو شمالاً؟ ثم قال عمران : {أتى النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رجلان -وفي رواية رجل من مزينة- فقال له: يا رسول الله! أرأيت ما يعمل فيه الناس ويكدحون، أفيما قد قُضي ومضى، أم فيما يستقبلون به مما قامت عليهم به الحجة وبلغه نبيهم؟ فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: بل فيما قد قضي ومضى}.مسلم (2650) عن عمران بن حصين عمران كوڕی الحصین خوا لێی ڕازیبێ كه یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵه‌كان ڕۆژێك له گه‌ڵ أبو الأسود الدؤلي خوالێیرِازیبێ دا دانیشتبوون، عمران به أبو الأسودی گوت، ئه‌ی أبا الأسود! ئایا نابینی كه خه‌ڵكی چی هه‌وڵ و تێكۆشانێك له ژیانیاندا ئه‌ده‌ن و چه‌ندێك ماندوو ده‌بن؛ ئایا ئه‌مه كارێكه بڕاوه‌ته‌وه‌و به سه‌ریاندا تێ په‌ڕیوه (واته ئه‌مه له سه‌ره‌تاوه بۆیان نوسراوه‌و ته‌واو بووه) یان له‌وه‌ی كه به‌ره‌و ڕووی دێن له‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی ئاگاداركردونهوهو بۆته به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ریان؟} مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م خه‌ڵكه له سه‌ر شونكهوتن و شوێن نه‌كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پاداشت و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه یان كارێكه‌و بۆیان بڕاوه‌ته‌وه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی خۆیانی تیا نیه؟