بنه‌ماكانی باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم. بێگومان مانای شایه‌تی‌و گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه محمد صلىالله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه: به ڕاستگرتن‌و باوه‌ڕ پێ بونیه‌تی به‌وانه‌ی كه هه‌واڵی پێ داوون. هه‌رشتێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم هه‌واڵی پێ دابین به ڕاستی ئه‌زانین‌و باوه‌ڕمان پێیه‌تی، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستمان نه‌زانی‌و باوه‌ڕمان پێی نه‌هێنا، مانای ئه‌وه‌یه كه گه‌واهیمان نه‌داوه به‌وه‌ی كه به هه‌ق پێغه‌مبه‌ری خوایه، جا جاری وایه هه‌واڵمان پێ ئه‌دا به شتانێك كه له‌وانه‌یه ژیریمان وه‌ری نه‌گرێت‌و قبوڵی نه‌كات، جا ئه‌بێ ژیری ئێمه چی بێت له به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی فه‌رمانی ئه‌ودا؟ عه‌قڵ‌و ژیریمان چی سوودێكی پێ گه‌یاندین پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ڕه‌وانه‌بكرێت بۆ لامان‌و بنێردرێته لامان؟ ئایا عه‌ره‌به‌كان حه‌كیم‌و دانایان تیا نه‌بوو؟ هۆنه‌رو شاعیریان تیا نه‌بوو؟ به‌ڵێ، زۆریان له‌مانه تیا بوو، زوهه‌یری شاعیریان تیا‌بوو كه به به‌ردوامی ساڵ خه‌ریكی شیعر‌و هۆنراوه بوو، هه‌موو هۆنراوه‌كانیشی حیكمه‌ت‌و دانایی و په‌ندو ئامۆژگاری بوون، به‌ڵام ئایا ئه‌و شیعرانه هیچ سوودێكی پێ گه‌یاندن؟ هیچ سوودو قازانجێكی بوو بۆیان، نه‌خێر، له نه‌فامی‌و بێباوه‌ڕی ده‌ری نه‌هێنان به‌ره‌و ڕێنمونی‌و هیدایه‌ت بیانبات، له تاریكیه‌وه نه‌یخستنه ڕوناكیه‌وه. ئی وا هه‌یه-په‌نا به‌خوا-كاتێك كه فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) پێ ئه‌گات ئه‌ڵێت: ئه‌مه ناچێته عه‌قڵ‌و ژیری منه‌وه‌و بۆم وه‌رناگیرێت! ئه‌م جۆره ژیری و لۆژیكانه هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نن به كه‌سانێك كه ملكه‌چ نه‌بوون‌و خۆیان نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به ڕاست نازانن له‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێی داوین، پێویست‌و واجبه له سه‌رمان كه هه‌ر هه‌واڵێكی پێ داین به ملكه‌چی‌و ته‌سلیم بوونه‌وه وه‌ری بگرین، ئه‌گه‌ر هه‌واڵی ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره پێ داین وه‌ری ئه‌گرین‌و به ڕاستی ئه‌زانین، ئه‌گه‌ر هه‌واڵی پێ داین كه په‌روه‌ردگارمان له سێیه‌كی شه‌وودا دێته خواره‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: ئایا كه‌سێك هه‌یه هاوارم لێ بكات، كه‌سێك هه‌یه پرسیارم لێ بكات‌و داوام لێ بكات، كه‌سێك هه‌یه داوای لێخۆشبوونم لێ بكات، باوه‌ڕمان پێیه‌تی‌و به‌ڕاستی ئه‌زانین‌و ناڵێین: ئه‌وه ناچێت به ژیری ئێمه‌داو قبوڵی ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌ڵێین: (امنا وصدقنا) ئیمانمان پێی هێناو به ڕاستمان گرت. وه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی پێ داین كه خوای گه‌وره له سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی(العرش)ی خۆیه‌تی، ئیمانمان پێی هه‌یه‌و به ڕاستی ئه‌زانین. وه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی پێ داین كه حاڵی ئه‌هلی ئاگر ئاوایه‌و ئاوایه، وه به‌هه‌شت ئه‌وه‌ی تیایه‌و ئه‌وه‌ی تیایه، ئیمانمان پێی هه‌یه‌و به ڕاستی ئه‌زانین. وه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی پێ داین كه گۆڕ یان خۆشی‌و نیعمه‌ت‌و ئاسووده‌ییه، وه یان سزا‌و ئێش و ئازار‌و ناڕ‌ه‌حه‌تیه، حاڵی ناو گۆڕی بۆ ڕونكردینه‌وه، وه هه‌ر شتێك كه له رێگه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم پێمان بگات ئه‌ڵێین: باوه‌ڕمان پێی هێناو به ڕاستمان زانی. وه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی پێ داین به‌وه‌ی كه چی بینیوه له شه‌وی (شه‌وڕه‌وی‌و بڵندبونه‌وه)ی‌دا ئه‌وه هیچ پشت هه‌ڵكردن و نكولییه‌كمان نیه له وه‌رگرتنیدا، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به مێشیش كه هه‌واڵی پێداوین كه له باڵێكیدا ده‌ردو میكرۆب هه‌یه وه له باڵه‌كه‌ی دیكه‌یدا شیفاو چاره‌سه‌ره‌كه‌ی، ناڵێێن: ئه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یه كه له باڵێكیانیدا ده‌رمانه‌كه‌ی هه‌یه، وه هه‌موو میشێك هه‌ڵگری ده‌ردو میكرۆبه، به‌ڵكو ئه‌ڵێین: ئیمانمان پێ هێناو به ڕاستمان زانی. گرنگ ئه‌وه‌یه كه سه‌حیح‌و ڕاست بێ و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمووبێتی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌كه لاواز بوو یان هه‌ڵبه‌ستراوو بوو یان درۆبوو به ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم كرابوو، ئه‌وه باوه‌ڕی پێ ناهێنین، چونكه ئه‌وه له فه‌رمووده‌ی ئه‌و نیه صلىالله علیه وسلم، خۆ ئه‌گه‌ر زانراو ڕوون بۆیه‌وه‌و سه‌لمێنرا كه ئه‌و له فه‌رمووده‌ی ئه‌وه، ئه‌وه بێ هیچ ڕاوه‌ستانێك باوه‌ڕی پێ دێنین‌و به ڕاستی ئه‌زانین، وه به هه‌موو شتێكی دیكه‌ش كه هه‌واڵی پێدابین، ئه‌مه‌یه مانای به ڕاستگرتنی ئه‌و شتانه‌یه كه پێی وتوین‌و هه‌واڵی پێداوین. به‌ڵام گوێڕایه‌ڵیكردنی له‌و شتانه‌ی كه فه‌رمانی پێ داوه، ئه‌وه فه‌رمانێكمان به سه‌ردا نادا‌و بڵێین: ناتوانین. هه‌روه‌كو شێخ باسی كردووه كه هه‌ندێ له موفتی‌و قازیه‌كانی ڕابوردوو وایان كردووه، له‌كاتێكا كه قازی یان موفتیه‌كه حوكمیشیان به‌وه كردووه كه خوا هێناویه‌تیه خواره‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ له حوكمه‌كاندا پێچه‌وانه جوڵاوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی: له مه‌زهه‌ب‌و په‌یڕه‌وی ئێمه‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه، پێی ئه‌ڵێین: ده‌ی خۆ فه‌رمووده‌كه سه‌حیح‌و ڕاسته، ئه‌ڵێت: ئاخر مه‌زهه‌بی ئێمه وا ناڵێت‌و وا ئه‌ڵێت، سبحان الله! ئه‌مه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلىالله علیه وسلم كه ئه‌و ئیمامه ئه‌گه‌ر شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌بوایه نه ئه‌بوو به‌و پێشه‌وایه‌و نه ئه‌بوو به خاوه‌نی مه‌زهه‌ب‌و په‌یڕه‌وو، كه‌چی شوێنكه‌وتووانی له پاش خۆی دێن‌و پابه‌ندی قسه‌و ڕاكانی ئه‌و ئه‌بن – ئه‌و قسانه‌ی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی سه‌حیحن-و له به‌ر قسه‌ی پپشه‌وای مه‌زهه‌به‌كه -ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده بوو- واز له فه‌رمووده‌كه دێنن!. به‌ڵام ئه‌مه هێمنترو سوكتره له‌وانه كه له دوای ئه‌وان هاتوون. له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواییماندا، دێن‌و ئه‌ڵێن: اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمدا رسول الله، به‌ڵام حوكم‌و فه‌رمانڕه‌وایی به شه‌رعی خوا ناكه‌ین به ته‌واوی، مه‌زهه‌ب‌و په‌یڕه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی‌و هه‌ڵه‌شیان تیا بوبێت، به‌ڵام له بنچینه‌دا له شه‌رعه‌وه وه‌رگیرابوون و سه‌رچاوه‌یان گرتبوو، به‌ڵام ئێسته به ته‌واوی له شه‌رعه‌كه لامانداوه‌و حه‌كم‌و یاسای ترمان خستۆته شوێنی-په‌نا به خوا-. ناپلیۆن خۆ پێغه‌مبه‌رێكی نوێ نه‌بوو، وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی نه‌كردووه كه پێغه‌مبه‌ره یان چاكه‌خوازێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه یان بیریارێكه یان لێكوڵه‌رێكه، به‌ڵكو كه‌سێك بوو هه‌ڵسا به ده‌ركردنی یاسایه‌ك-وه له یاساكانی ناپلیۆن دوای شۆرِشی فه‌ره‌نسه- ناپلیۆن كابرایه‌كی نه‌سرانی بوو، به‌ڵام شۆڕشی فه‌ره‌نسه وه‌ك ئه‌یخوێنینه‌وه-به‌داخه‌وه- ئه‌ڵێن: پاریس پایته‌ختی نورو ڕۆشناییه، وه ئه‌ڵێن: شۆڕشی فه‌ره‌نسه مرۆڤایه‌تی ته‌قانده‌وه‌و، هه‌ر ئه‌و بوو مرۆڤایه‌تی مرۆڤی چه‌سپاندوو مافی دا به مرۆڤ، مافی مرۆڤ هه‌ر له ناپلێون‌و رڕه‌وشت‌و ئادابی ئه‌وه‌وه دروست بوو، زۆر شتی تریش له وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی كابرایه‌كی نه‌سرانی وه‌ك نابلیۆن. له حوكم‌و یاساكانی ناپلێۆن ئه‌وه‌یه كه زیناكردن مافی مێرده، به‌ڵام له ئاینی نه‌سرانیدا زینا حه‌رامه، وه له ته‌وراتدا تۆڵه‌كه‌ی به‌ردباران كردنه، ته‌وراتیش شه‌ریعه‌ت‌و یاسای نه‌سرانی‌و جوله‌كه‌كانه به یه‌كه‌وه، چونكه هه‌ردووكیان یه‌ك یاسا‌و شه‌ریعه‌تیان هه‌یه. به‌ڵام ناپلێۆن ئه‌ڵێت: زینا مافی مێرده، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر زیناكردنه‌كه له سه‌ر جێگه‌ی ژن‌و مێردایه‌تی بێت، واته: له ماڵی مێرده‌كه‌دا، جا ئه‌گه‌ر ژن له ده‌ره‌وه‌ی جێگه‌ی ژن‌و مێردایه‌تیه‌كه‌یدا-واته له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه- زینای كرد، ئه‌وه مێرده‌كه‌ی هیچ مافێكی نیه لێی بپرسێته‌وه، ئه‌مه یه‌ك. دووه‌م : ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی ڕێی پێ دا زینا بكات ئه‌وه مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی لێ گرت و نه‌یهێشت ژنه‌كه‌ی بچێ زینا بكات، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی غه‌رامه ئه‌كرێت‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش ئه‌گیرێت. به داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه به یاسای ئیسلام حوكم ئه‌كه‌ن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان به اشهدان لا اله الا الله واشهدان محمدا رسول الله هه‌یه، یاسا‌و فه‌رمانه دانراوه‌كانیان له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ن، كه زینا یه‌كێكه له مافه‌كانی پیاو، نه داركاری هه‌یه وه نه ڕه‌جمو به‌ردباران ئه‌گه‌ر ژنێك یان پیاوێك زینا بكات له ده‌ره‌وه‌ی جێگه‌ی ژن‌و مێردایه‌تیاندا. به نموونه: له هه‌ندێ ولاَتی مسوڵماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ڕ‌ه‌جم یان داركاری كرد نابیسرێت به هیچ جۆرێك، وه مسوڵمانان به ته‌واوی بێ ئاگان له فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم. ئیتر مه‌سه‌له‌كه ئه‌بێته ئازادی تاكه كه‌سی، واته ئه‌گه‌ر ژنه‌كه هانای برد بۆ لای پۆلیس ئه‌وا دێن به هانایه‌وه‌و به ده‌ست درێژی كردن ئه‌درێته قه‌ڵه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خۆی بوو ئه‌وا هیچ شتێك نابێت‌و كه‌س ناتوانێت سزای بدات. ئه‌مه‌یه یاسا‌و شه‌ریعه‌تی نابلێۆن. جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك وتی اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمدا رسول الله و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاسایه‌ی جێ به جێكردو له سه‌ری ڕۆشت، ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌تی نه‌داوه‌و باوه‌ڕی نه‌هێناوه به‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، چونكه گه‌واهیدان به‌وه‌ی كه محمد صلىالله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه به پێویست و واجب ئه‌گه‌ڕێت له سه‌رت كه: به ڕاستی بزانێت له‌وه‌ی كه هه‌واڵی پێ داوه، وه گوێڕایه‌ڵیشی بكه‌یت له‌وه كه فه‌رمانی پێ داوه، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه ئاین‌و شه‌ریعه‌ته‌كی هه‌ڵسێنیت‌و جێ به جێی بكه‌یت، وه شه‌ریعه‌ت‌و سوننه‌ته‌كه‌ی بكه‌یته فه‌رمانڕه‌واو له سه‌ری بڕۆیت‌و هیچ فه‌رمان‌و یاسایه‌كی تر له جێی ئه‌و دانه‌نێییت: فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً [النساء:65].{ نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی برِوا لێ ده‌ده‌ن) بروا ناهێنن تاكو له هه‌موو كێشه‌یه‌كدا كه رووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌كه‌ن به دادوه‌رو گوێرایه‌ڵی تۆ نه‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ‌و ده‌روونیاندا هیچ ناره‌زاییه‌ك دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ریت له سه‌ر كردووه‌و ده‌بێت به ته‌واوی ته‌سلیم ببن‌و رازی بن}. جا هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری كردۆته دادوه‌رو به گوێی ئه‌كات، به‌ڵام له ده‌رونیدا ناڕه‌زایی‌و بێزاری هه‌یه به فه‌رمان و داوده‌ریه‌كه‌ی. به نموونه: پیاوێك پابه‌ندو په‌یوه‌سته به دینه‌وه‌و ئه‌ڵێت: پێویسته ژن له ماڵه‌وه بێت‌و خۆی داپۆشی له خه‌ڵكانی ده‌ره‌كی، ئه‌مه له دینه، به‌ڵام له ده‌رونیدا ئینكاریه‌ك هه‌یه‌و حه‌زی ئه‌كرد كه به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، ئه‌مه ناڕه‌زایی‌و بێزاریه، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ن؟ هه‌روه‌ها به نموونه: ئه‌گه‌ر زانی كه دروست نیه كچ به ته‌نها بنێردرێته ده‌ره‌وه بۆ خوێندن، وه وتی باوه‌ڕمان هه‌یه به فه‌رمانی خوا‌و خۆمان ته‌سلیم كردووه، به‌ڵام ده‌رونی شتێكی تیا مابوو به ته‌واوی ته‌سلیم نه‌بوبوو وه‌ك بڵێ: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می شارستانی‌و پێشكه‌وتنه، ئایا له ژیریه ئه‌وه‌نده سه‌ر بكه‌ینه سه‌ر ئافره‌تان‌و هه‌ر بڵێین ئافره‌ت ئافره‌ت ..؟ وه هه‌روه‌ها سو‌و (ربا) هه‌ندێ كه‌س ئه‌ڵێن: باوه‌ڕمان هه‌یه كه سو‌و حه‌رامه‌و پاره‌كانمان له بانكێكدا دانانێین كه سووی تیا بێ، به‌ڵام ئه‌بینیت ئه‌ڵێ: ئاخر ئابووری‌و ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و تێكه‌ڵاو بوون .. له قسه‌كانیدا ئه‌وه ئه‌خوێنرێته‌وه كه ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوای به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه‌و قبوڵی نیه له ده‌رونیه‌وه. جا ئه‌وه‌ی كه گوێرِایه‌ڵه به‌ڵام له دڵیدا ته‌نگی‌و ناره‌زایی هه‌یه، ئه‌وه گه‌واهی ته‌واوو به حه‌قی نه‌داوه به‌وه‌ی كه محمد صلىالله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئیتر ئه‌وه چۆنه كه هه‌ر له بنچینه‌دا گوێڕایه‌ڵ نیه‌و ناێته ژێر فه‌رمانی ئه‌و: فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ [النساء:65]وه ئه‌وه‌نده به‌س نیه كه تۆ بیكه‌یته دادوه‌ر له كاره‌كانتدا، به‌ڵكو پێویست‌و واجبه له سه‌رت كه هیچ ته‌نگی‌و بێزاری‌و بێ تاقه‌تیت دڵ‌و ده‌رونت دانه‌گرێت له وه‌رگرتن‌و جێ به جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، له كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً [النساء:65] واته: گوێرایه‌ڵی‌و ملكه‌چی ته‌واو به شێوه‌یه‌ك كه هیچ پاڵه‌په‌ستۆو كێشمه‌كێشم‌و سه‌رپێچی كردنێكی ده‌رونی تیا نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).